خەیاڵـ بڪە🍂
لە ئێوارەیەکـی هاوینیدا، لێرە لە خاکی ئەوینـ فەڕەنسـا!
لە شاری عاشقاندا دوو دەسگیرانـی شیرین هەیە کە بڕیار و بەڵێنی نوسینەوەی دوونیا و تەمەنێکی پڕ سۆز و موحیبەتیان بە یەکتریاوەتایهیۆنگـی لین و لینـی تایهیۆنگ!
لین لەو ئێوارەیەدا لە پەنجەرەی ژوورەکەیانەوە کە دەیڕوانیە سەر جوانترین دیمەنـی شاری پاریس دەمێ لەو جوانیەیی دەڕوانـی و دەمێ لە ئەنگوستیلەکەی پەنجەی
ئەو ئەنگوستیلەیەیی کە هەفتەی پێشوو لە یەکێک لە ژووانەکانیان یاری چاو جوانـی پێیدا و پاشان لە پێش خێزانەکانـیان سوێندی هەتا هەتا مانەوەیان پێکەوە خوارد
هێشتاش ئەو پڕشنگ و نیگا پڕ دڵسۆزیانەی نامجون لە پێش چاوانیدایە کە بە جۆرێک لێی دەڕوانـی وەک ئەوەی لین ڕزگارکەری کوڕە مەینۆش و بێهۆشەکەی بێت لە ڕاستیشدا وابوو
ئەوەتا تایهیۆنگ پشتی بە دەرگایی هاتنە ژوورەوەکەوە ناوە و لەو شۆخە فرشتەیە دەڕوانـێ ئەو شۆخەی وەک دەرئاسایەک هاتە ژیانیەوە، شکاویەکانـی ماچ کرد و سەرلەنوێ ڕۆحی بۆ ئەو جەستە مردووە گەڕاندەوە
لین زەردەخەی پاک و شیرینـی لێوەکانـی بەردەوام گەورەتر دەبوو ، هەتا بیری لە ژوانە نهێنی و ئاشکراکانی بکردایەتەوە، یان بۆ نیگا پەنهاندراوەکانـیان زیاتر بە جۆش دەبوو
وە هەمیشە لە دڵیدا سوپاسێکی بێ پایان و بەردەوامی بۆ لیل و جەنگکوک دەنارد ئەو جوتە عاشقەی بە نەگەیشتنیان بە یەک ڕێگایان بۆ عیشقی ئەوان گوڵ ڕێژکرد هەر لەبەر ئەو هۆیەش لین بە پێداگریەوە داوای سەفەرێکی فەڕەنسایی دەکرد تا لێرە بە مەکان و جێگایی ئەو ئەوینە پڕ ڕازە شادببێت
تایهیۆنگ ڕووە و دەستگیرانە قەشەنگەکەی هەنگاوی ناو دەستەکانـی لە کەمەری پێچا، ئەو جێگایەیی دروستکار بە تایبەت بۆ دەستەکانـی ئەوی خولقاندووە
سەریشی لەسەر شانەکانـی حەساندەوە و چاوەکانـی داخست تا لە بۆنی لا مل و گەردنی هەڵبمژێت و ناخ و دڵی گەرمی و حەسانەوەیەکـی لەپڕ بگڕێتەوە ئەو بە تەنها دوورکەوتنەوەیەکی چەند کاتژمێری دڵی بۆ دیداری یاری پەلەقاژێی بوو و هەڕەشەیی وەستانـی دەکرد،
ВЫ ЧИТАЕТЕ
یــَادّت
Любовные романы{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین