چێژی لێببنن🍂
دەزانـی سەختر لە سەخت چیە؟!
حەرامکردنـی مەحروومترین یاد لە خۆت کاتێک هەڵدەستیت بەوەی هەستەکانـت و سۆز و موحیبەتت بۆ مرۆڤێک فەرامۆش بکەیت مردنەئالیە لە ئێستادا وەک ئەو ئیماندارە وایە کە دڵی بۆ ئارەزوویەکی حەرامی دەبات بەڵام لە هەوڵ و تەقەڵایی ڕێگری کردندایە لە هەستـی خۆی لە ئارەزوو و ویستـی دڵی،
ئالیە تینوی شەرابی لێوی تایهیۆنگە و دەزانێت لێی حەرامە و ناکرێ گوناهێکی وەها بەئەنجـام بگەیەنێت
ژیان هەمیشە دەمانخاتە نێوان هەڵبژاردنە قورسەکانەوە هەڵبژاردنێک کە بە ژان لەسەر دڵ دەوەستێتەوە
دەستە لەرزۆکەکانی هەڵبڕی و فرمێسکی ماوەی سەر ڕوومەتەکانـی سڕی تا بە دەنگێکی هێمن و لەسەرخۆ دەست بە قسان بکات وەک ئەوەی کەسێک گوێی لێبێت وەلێ لەو ژوورەدا غەیری ڕۆحی ماندووی خۆی و جامێک مەی و تاریکی کەسی دیکەی لێنەبوو!
"ئەوەڵین جار کە چاوم بە ڕووی تۆ کەوت، لە مەیخانەیەکدا بوو ، لێوەکانتـ ڕەنگی شەراب بوو چاوەکانیشت مەستکەرتر لە مەی
لە پڕ بە هێمنـی ڕووت بۆم وەرگێڕاو چاوەکانمان لێک گیر بووئەوسا زانـم من تا ئەبەد لەم دیل و گیر بوونە ئازاد نابم،
ئەوسا زانـم من بە دەستـی خاڵقێک بۆ مەحرووم بوم بە عیشقی تۆ خولقاوم
بەڵام ئەسەف کە ڕۆح و ئەوینی تۆ دیل و گرفتاری دڵێکی دیکەیە و لە من حەرامە
بەڵام ئەسەف کە حەسرەتی خەوی سەر سینەی تۆ تا ئەبەد لە دڵمدا زامە"جا لەو شەوە تاریکەدا کە مانگ لە زەوی تۆرابوو و خۆی لە پشت هەوری ڕەشەوە حەشاردا بوو، تا یاری لە سحری ڕووی خۆی بێبەری بکات ئالیە سوێندێکی خوارد و بەڵێنێکی بە عیشقدا کە شکۆی دەپارێزێ٫
شکۆی عیشق!
لین کە هەستـی بە شکانێک دەکرد لە ناخیدا زیز و دڵشکاو بوو لە تایهیۆنگ چون ئەو بێ ئاگاداری خۆی یارە بچوکەکەی فەرامۆش کرد بوو
وێڕایی ئەوەی تایهیۆنگ زۆر هەوڵیدا کارێک بە ئەنجام بگەیەنێت تا زیز بوونـی یاری بەنازی بە کۆتا بهێنێت هەرچەند هۆکاری زیز بوونـی نەدەزانی
بەڵام لین دەیویست زیاتـر بە تەنها بێت ئەو لە بارودۆخێکی سەختدا بوو پاش زانینی هەستـی ئالیە تەنها گفتوگۆیەکی ئاسایی لەگەڵ یاریدا دەیتوانی لە مێشکیدا داستانێکی پڕ غیرە بنوسێت
لین نەیدەتوانی ڕێ بە غیری ناخی بگرێت و ئەو نیگا پڕ سۆزانەی ئالیە کە بە پەنهانی لە دڵداری ئەوی دەدزی فەرامۆش بکات
وە چۆن بتوانێ دوژمنداریەک لەگەڵ هاوڕێ و دۆستـی منداڵیدا دروست بکات ئاگری ڕق لەنێوانیان بە داری غیرە هەڵبگرسێنێت
دروستکردنی پەیوەندیەکی ڕۆحی وەها ئاسانـ نیە تا بتوانیت تەنها بە گومانێک کۆتایی پێبهێنی دۆزینەوەی هاوڕۆحێک زۆر لەوە سەخترە تا بە ئاسانـی لەدەستـی بدەیت و کۆتایی بە نێوانتان بهێنیت
گومان دەکرێ ببێت بە ئەنجامی سوتانی ڕۆح و لەناوچونـی عیشق و هاوڕێیەتیش!
لین بە بیرکردنەوە لە ڕێساکانـی ئەوین و نیگاکانـی عیشق و گومانـی خیانەت شەوگاری درێژی زستانـی بە بەیان گەیاند بەیانێک کە خاڵی بوو لە ڕووناکی و تیشکی خۆر
لین پاش بیرکردنەویەکی زۆر لە ئێش پەنجەرەکەیدا هەستا کە ئەو ساتەی لێی دانیشت تەنها دیمەن دەیبینی تاریکی بوو وەلێ ئێستا هێواش هێواش هەوری خۆڵەمێشی و توڕە دەبینێت
بە هێمنـی ڕووە و چێشتخانەکە ڕۆشت تا بە چایەکی گەرم بتوانێت بیرکردنەوە و مێشکی ئاڵۆز بووی کەمێک ئاسوودە بکات
لین بە هەنگاوی نەرمەوە بۆ باخچەی ناوەندی شار دەڕۆشت، تا بچێتە حزوری یاری وەلێ لە پڕ چاوەکانـی هەڵبڕی و دیمەنێکی ژان ئامێزی بەرچاوکەوت
دیتی وا یاری نازداری بە ڕووی ئافرەتێکی جودا لەو دەخەنێت و ئەویش بە جۆشەوە قسەی بۆ دەکات،
ئالیە بە تامەزرۆییەوە لەگەڵ تایهیۆنگی دڵداری لیندا دەدوا وەک ئەوەی بیهەوێت جوانترین و پڕ ماناترین وشەکانـ بۆ یاری یەکێکی دیکە بڵێت بێ گوێدانە حەرامی عیشق!
وەک ئەوەی نەزانێت ئەو مەحرومی عیشقێکی ترە و بە نازی ئەو حەرامە
لین چاوەکانـی پڕ ژانێکی دڵشکێنن بوو و بە ئازارەوە لەژێر لێوەوە چەن وشەیەکی تاڵی پڕ ڕازی عاشقێکی دڵشکاو لە ژێر لێوەوە سرتە کرد و گوتـی"تۆم بە جێی ئەو ڕۆژانە نەبوویت و دەبوو هەبی خۆش دەوێت،
تۆم بە جێی ئەو کەسانەی عیشقیان پێ فرۆشتم و عاشق نەبوون خۆش دەوێت تۆم بە جێی خۆت خۆش دەوێ کە ڕەنگە چیدی نەبی
تۆم خۆشدەوێت و دەکرێ دونیا و چارەنوس خۆشیان نەوێـم،
تۆم خۆش دەوێت و دەکرێ به جێی ئەوەی پێکڕا کۆمەڵێک یاد درووست بکەین خۆت ببیت بە یادێک، یادێکی شیرین
دەکرێ ببیت بە یادێکی وەها پیرۆز
ناوتم بیرنەمێنێت و وەلێ زۆر لە دڵدا شیرین بیت!"لەو بەیانیە خۆڵەمێشیەدا دەکرێ کۆشکی ئەوین و عیشقێک بڕووخێت، ئەو بەیانیە وەها توڕە بوو وەک ئەوەی هەموو قین و ڕقی ئاسمانـی کۆکردبێتەوە و بە هەوری خۆڵەمێشیدا بەسەر ئەو شارەیدا باراندبێت
ئەو بەیانیە بۆ عیشقی ساوای لین و تایهیۆنگی دڵداری شووم بوو!.
🧡✨
CZYTASZ
یــَادّت
Romans{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین