بەشی هەڤدەهەمـ

478 107 152
                                    

خەیاڵـ بڪە 🍂






لە پاش بارانێکی چڕ و سەختـ، ئاسمانـی ڕۆژی نوێ بە ساماڵی خۆی دەنواند
بۆنی شێداری خاکی دوای باران مەستی دەکرد پڕی دەکردی لە جۆشێکی عەجەب شیرین





چۆلەکەکان کە لە ساردی زستان وەڕەز ببوون و بە عیشقەوە بۆ بەهاری ڕەنگین لەسەر چڵی دارەکان بە دەنگ و نەغمەی شیرین گۆرانیان دەچڕی و بۆ بەهار پێشوازیان دەکرد





ئەم کەشە هێمن و شیرینە لەناوچوو، بەهۆی ئەو دەنگە بەرزەی بەو بەیانیە چۆلەکەکانی لە باخچە بچوکەکە هەڵفڕاند






"وە تۆ پێم دەڵێیت لە ئەوینـی پیاوێکی خراپ دایت؟!
پێم دەڵێیت عاشقی مەینۆشێکی!"
زەینەب خاتوون بە خراپی لەو بەیانیە بەهاریەدا لەسەر کچەکەی هاواری دەکرد





لین جودا لە دایکی بە دوو چاوی بێ هەستەوە لێی دەڕوانی، تا بە دەنگێکی هێمن دەست بە قسان بکات



"دایە، دەتوانـی لێم بگەیت؟!
ئەو پیاوێکی خراپە بەڵام چی گەر بۆ ئەوینی من ببێت بە ئەویندارترین پیاو و عاشقترین عاشقی دوونیا
چی گەر غەزەل و هەڵبەستی من تەنها بۆ مەینۆشێک بێت؟!
چی گەر دوونیایی من لە چاوانـی ئەودا بێت چی گەر گەردوون و ئەوین و عیشق و ژیان بۆ من تەنها ئەو ساتە دەست پێبکات کە گوێـم لە دەنگی دەبێ
چی گەر پیرۆزترین ناو لەلام 'خاتوونـی کاڵ' بێت
دەزانـی دایکە ئەو هەمیشە وەها بانگـم دەکات!"









زەینەب وەک ئەوەی دوونیا بەسەریدا ڕووخابێت و بە تەواوی تاقە کچەکەی پێشکەشی بێ ئامانرین و ترسناکترین چارەنوس بکات لەسەر ئەژنۆکانـی لەپێش کچەکەیدا وەستا تا دەستەکانـی بە هێواشی بگرێت و بە پڕ غەمترین تۆنی دەنگی بۆ لینـی عاشق بدوێت کە عیشق تەواوی وجودی داگیرکردووە







"بەڵام عیشق ترسناکترین و بێڕەحمانەترین ڕووداوە کە دەکرێ بەسەر مرۆڤدا بێت
لین تۆ ئێستاش دەتوانـی ڕابکەیت لەم عیشق و خۆشەویستیە ڕابکەیت، تۆ دەزانـی ئێستا دەتوانـی کۆنتڕۆڵی بارودۆخت بکەیت بەڵام چی گەر بە تەواوی لەگەڵی تێکەوتـی
لین چی گەر دواتر لەگەڵ قوراوی یادگاریەکان بەجێتبهێڵێت، تۆ دەزانـی یادەکات دەکرێ بە هێواشی بتخنکێنن
ئازیزم ، مەینۆشێک دەکرێ تەنها مەست و عاشقی مەی بێت!"






لین خەندەیەکی پڕ سۆز لە لێوانـی دروست بوو تا بە هێمنی دەستووپەنجە ناسکەکانـی دایکی لەوانەی خۆیدا بگوشێت کە وێنایی دایکی بوو
جا بە هێواشی ڕازی عیشقی هەڵبڕژێت




"بەڵام من جارێک ئەو مەینۆشەم تا لێواری لەدەستچون بردووە
دەزانـی دایکە ئەوسا تێگەیشتـم من لە مەی و لە شەراب بۆ ئەو پێویستترم
دەزانـی ئەوسا تێگەشتم ئەو عاشقی منە نەوەک مەی،
دایکە دەبێ هەر مەینۆشێک ڕوداو و ژانێک و زەخمێک بۆ ڕێگایی بێهۆش بوون و سەرخۆشبوونـی بردبێت
بڕوا بکە دایکە من بۆ ئەوینی ئەو دەستبەرداری هەموو شتێک دەبن"






یــَادّتHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin