بەشیـ شەشەمـ

641 151 244
                                    

خەیاڵـ بڪە🍂






لین سەرقاڵ بوو بە خوێندنەوەیە پارچە شعرێکی قەشەنگـ کە وشەکانـی بۆ دونیایەکی تری دەفڕاندی دونیایەکی جوان کە شاعیرێک بە خەیاڵەکانـی خولقاندبووی٫

بەڵام وەستا تا ڕێگە بەو کەسە بدات بێتە ژوورەوە، کاتێک گووێی لە لێدانـی دەرگاکە بوو هەر پاش ڕووخسەتدانەکە کیژۆڵیەکی ناسک و وردیلانە هاتە ژوورەوە تا بە خەندە شیرینەکەیەوە ئامێز بە لینی دڵخۆشدا بکات کە بەدیتنی هاوڕێ و هاوڕازی خۆشحاڵی ببوو٫


ئالیەی هاوسۆزی لین کە کچێکـی بیست و دوو ساڵان بوو،
بە ساڵێک لە لین گەورەتر بوو ئەو هەر لە قۆناغی سەرەتایی خوێندنەوە هاودەمی لین بوو، وەلێ پاش ئەوەی ئالیە ڕێگایەکـی دی گرتە بەر بۆ ژیانـی چیدی نەیدەتوانـی وەک پێشتر لەگەڵ لین هاوڕێ بێت چون باش هەستی بەوە کرد بوو دایکی لین بەوە ئاسوودە نیە٫


ئاخر ئەو نەیدەویست کچەکەی تێکەڵ بە کیژێکی سەرەڕۆ و لاسار ببێتـ کە هەندێک شەو لە مەیخانەکاندا مەستـ دەبێتـ و تا بەیان دەخواتەوە٫


ئالیە کە شکاوی دەستـی ئەوینێکی ناکام بوو، بۆ ساڕێژ کردنـی برینەکانـی پەنایی بۆ مەی برد تا مەستـ و بێ ئاگا ببێتـ و لە ئازارەکان دوور بێت گەر بۆ چەن ساتێکی کەمیش بێتـ٫


"خۆشحاڵـم کە لێرە دەتبینـم!"
لین بە خەندەوە گوتـی و بە دڵخۆشیەوە دەستەکانـی ئالیەیی دەگوشی ئەو تەنها هاوڕێی لین بوو لە ماوەی بیست و یەک ساڵەی تەمەنـی،

ئالیە بە دڵسۆزیەوە بە ڕوویدا پێکەنی و هەوڵیدا ئەو کەشەیی نێوانیان بۆ گاڵتەیەک ببات و گوتـی٫
ْ"تۆ بەڵێ، بەڵام بڕوام نیە دایکتـ هیچ خۆشحاڵ ببووبێ!"































تایهیۆنگـ کە زۆر خۆشحاڵ بوو بە خەندەوە بۆ ماڵی لین ڕایدەکرد، ئەو پاش ئەوەی لە شتومەکە کۆنەکانـدا توانـی ئەو تابلۆیە بدۆزێتەوە کە ماری دایکی شیرینـی بە دەستەکانـی خۆی نیگاری کرد، بۆ لیلی عاشق،


ئەو تابلۆیەیی بۆ نۆزدە ساڵ بە بەردەوامی بە دیواری ژووری دانیشتنەکەیاندا هەڵواسرا بوو، ئەو عاشقەی ببوو بە پێشەنگێکـ بۆ تایهیۆنگ

وێنەی جەنگکوک جیۆنـی دڵداری لیلی عاشق، ئەو پیاوەی کە تاکە ئارامگایی لیل بوو، ئەو پیاوەی بەشێک بوو لە ژیان و بەشێکیش بوو لە خەیاڵ!

پاش مردنـی ماری لەگەڵ هەموو تابلۆکانی دیکەیدا ئەوانیش شاردرانەوە تا چیدی ئازاری نەبوونـی ماری بە نامجون و ڕۆڵە بێچارەکەی نەدا،
وەلێ پاش سێ ساڵ تایهیۆنگ بە دەستەکانـی خۆی یەکێک لەوانـی دەرهێنایەوە لە پێناو ئەوەی ئەو شۆخەی کە ئەم ماوەیە بۆ خۆی ڕادەکێشێتـ و ناشزانێتـ هۆکار چیە شاد ببێت بە بینینی ڕووی جوانـی دڵدارەکەی لیل٫





یــَادّتDonde viven las historias. Descúbrelo ahora