بەشـی چوارەمـ

639 155 163
                                    

ئەمە کاری خەیاڵە🍂









چاوەکانـی لە ئاسمانـی ساماڵ ڕامابوو، بە شێوازێکی ناڕێک هەنگاوی دەنا ئەو مەستـ و سەرخۆشە٫
بەڵام هێشتاش زۆر بە هەستەوە لە مانگی دەڕوانی، شنەی بای شەماڵیش بە نەرمی لە ڕووخساری دەدا، چاوەکانی داخست و چیدی لە مانگـی نەڕوانـی وەلێ بونـی ئەو هەوایەیی هەڵدەمژی کە شێتانە لە ڕوی جوانی دەدا٫



"دایە ڕەنگە ڕۆژێک، ساتێک، لە جێگایەکی دی ئەم هەوایە لە ڕووی پیرۆزی تۆیی دابێتـ ئاخر بۆنـی تۆی لێیە!"

بە ئاهێکی قوڵەوە بەردەوامیدا بە دوان بۆ دایکی کە هەمووان پێیان وایە گوێبیستی نابێ، بەڵام دایکان هەمیشە گوێ لە ڕۆڵەکانیان ڕادەگرن ئەوان دایکن!

"دەزانـم لێم زویری چون ئێستا نایەیتە خەونـم، چون ئێستا لە بینینی خۆتم پێبەش دەکەیت  نەتدەویست ببەم بە مەینۆشێکی مەیخانە بەڵام هێشتاش نەدەبوو بێ خۆتم بکەیت، ئەی تۆ نازانی لە پاش باوەشی تۆ بێلانەم!"

کاتێ بەخۆهاتەوە دیتی لەبەردەم ماڵەوەیە ئەو ماڵە ساردەی هەرگیز بۆنـی دایکی لێنەهات، هەرگیز دەنگە پڕ سۆزەکەی ئەوی لێوە نەهات٫

جا بە شێوازێکی ناڕێک کلیلەکانـی دەرهێنا و دەرگاکەی کردەوە، تا بە جیڕەیەکی هێواش هەواڵی هاتنەوەی شازادەی مەیخانەی تەم بە هەموو زیندوو و نازیندوەکانـی ماڵەوە ڕابگەینێت!

ڕایبگەیەنێت و نامجونی ماندوو لە جەفایی ڕۆژگار هەڵبسێتەوە و بەرەو دەرگاکە بڕوات تا کوڕەکەی ببینێت سەرخۆش و مەستـ و شەکەتـ٫

تایهیۆنگ بە دیتنی باوکی خەندەی هاتێ،
جا بە دەنگێکی خەواڵویی ڕوو لە باوکی بکات بە چرپەیەکی هێواش بچرپێنێت وەلێ بەس بوو تا باوکە بێهێزەکەی بیبیستێ،
ئاخر لەو ماڵەدا کە هەوای مەرگ تەنیویەتـی هیچ دەنگێک نیە تا ڕێگر بێت لە بیستنـی چرپەیەک

"بابە، دەزانـی دەزانـی چاوەکانـی وەک دایکمە،
پاک چاوەکانـی وەک ئەو فریشتە ئاسا دەریدەخات بابە، بابە ئەو لەو دەچێ من چی بکەم!"


ئەو وشانەی ڕۆڵەکەی بەس بوو تا چاوانـی نامجون بە چەند دڵۆپیک ئەشکی پیرۆز پڕ ببێت، جا دانە دانە بڕژێنە سەر ڕوومەتەکانـی،
ئەوسا بە دەنگێکی هێمن لەبەرخۆیه بچرپێنێت وێنایی ڕۆڵە بێچارە و سەرلێشێواوەکەی٫

"بیبنە، ببینە غەیری مەی و جامی بادە چاویش دەتوانـێ مەستتـ بکات،
غەیری دەنگـی ساز و تەپڵ و نەی دەنگێکی ناسکیش دەتوانـێ بتهێنێتە جۆش٫
چاوەکانـی بەدایکت ناچێ، ئەسڵان هیچ پێکیان نابسەتێتەوە وەلێ هەمان سۆز لەویش دەبارێ!"




























بەیانـی زوو بوو هێشتاش هیچ ئادەمیزادێک بە ئاگا نەبوو،
وەلێ چۆلەکەکان جریوەیان گەڵای دارەکانی بۆ سەمایەکـی شێتانە پەلکێش دەکرد، تا دەستـ لە دەستـی دار بەربدەن و خۆیان بدەنە ئامێزی نەسیمی بەیانـی و چێژی سەمایەکـی کاتـی وەربگرن،
وەلێ ئەوان بێ خەبەر بوون لە بێوەفایـی نەسیم، هەر بۆیەش کەوتنە سەر زەوی و چارەنوس بێ ڕەحمانە پێی پێدانان و وردی کردن بون بە وردە ئاردی نائومێدی٫



تایهیۆنگـی چاوەڕوان هێواش هێواش بێ ئومێد دەبوو،
ئەوە دەبێتـ بە شەشەمین ڕۆژ کە خۆی و کتێبەکەی کە خاوەنـی بەرگێکی شین و تێکەڵ بە ڕەشێکی تاریکە لەسەر یەکێک لە دارە بڕدڕاوەکانـی باخەکە کە بۆ دانیشتن ئامادەکراون چاوەڕوانـی هاتنـی شۆخێکـی نازدار و بەنازە کە لە چاوەڕوانـی هێشتویەتیەوە٫

شەش ڕۆژ بەسەر ئەوساتەدا تێپەڕی کە تایهیۆنگـ داوای لە لین کرد لە باخـی ناوەندی شاردا بیبینێت و بە داستانـی دڵداری لیل و جەنگکوکی عاشق ئاشنایی بکات،
وەلێ هێشتاش لین بەدەم ئەو داوایەوە نەهاتووە کە ئەمەش تایهیۆنگ بۆ نائومێدیەکـی سارد پەلکێش دەکات٫

"پێم وا نەبوو تا ئەمڕۆ لە چاوڕوانیمدا بمێنیتەوە!"
ئەو نەغمە ناسکە تایهیۆنگـی ڕاچڵەکانـد و خەیاڵە پڕ نائومێدیەکانـی پوچکردەوە و لەجێیدا خەندەیەکی بەچۆشی چاند٫

"مەرچ نیە لە چاوەڕوانـی تۆدا مابێتمەوە، من بە پەرۆشم بۆ باسکردنـی داستانێکی لەیادچوو،
وە بەدەستهێنانـی ماچێکـ لە تۆ!"
ئەو خەندە فریودەرەی سەر لێوی تایهیۆنگ، بەس بوو تا ناخی لین بشڵەژێنێتـ  لەرزێکـ سەراپایی لەشی جوڵاند و چێژی بۆنێکی شیرین لوتی تەنـی٫

"من ماچەکانـم بە مەسـتی مەیخانەکان نابەخشم، مەگەر بۆ عشقی من مەسـتـ ببێتـ و مەیخانەکانـ بکات بە لانەی!"

"من خۆ دڵێـکم نەماوە تا بۆ عیشقتـ خۆبەخشی بکەم، وەلێ شتانێکـی دیم هەیە پێتـ ببەخشم!"
تایهیۆنگـ گوتـی و لە لین نزیک بوویەوە تا هەناسەکانـی لین ببڕێتـ،
ئەو هەناسانەی لە بۆنـی قاوەیەکـی گەرمی بەیانیانـی زووی زستان دەچوو، ئەو هەناسانـەی تایهیۆنگـی بردە خەیاڵێکی قوڵ و بەدکردارانە، خەیاڵێکـ کە دەکرێ لە داهاتوویەکـی دووردا بەرجەستە بکرێ!


"چیم پێدەدەیت؟!
ئاسڵان چ شتێڪ هێندایی دڵ گرنگە بۆ عاشق بوونْ؟!"
لین بە گرژیەکـی شیرینەوە پرسی تا چاوانـی تایهیۆنگ بدرەوشێتەوە و بە دەنگێکی پیاوانە و قوڵ که وایدەکرد چەند بونەوەرێکی بچوک و شیرین ناخی لین بخۆن گوتـی٫

"تەمەنێڪ بۆ ڕوانین لە چاوانتـ و سەدەیەڪ بۆ بۆنکردنـی گەردنتـ،
گیانێڪ بۆ شاد بوون بە ئامێزتـ ڕۆحێڪیش بۆ تەنها مژێڪ لە لێوتـ،
بۆ هەڵنوشینـی هەناسەتـ و بۆ گوێلێبوونـی دەنگـی شیرینـتـ بۆ گەیشتن بە باخچەی سنگـ و گەردنـتـ دەبەخشم!"
























تێناگەممم من تا ئەنوم خەیاڵی جوقەی یارم ئەکەم، بەسسس لە خەونمدا دڵداری تایهیۆنگـم و ئەو بەسەر جەنگکوکدا هەڵئەبژێرمممم بەس پێم بڵێنـ بۆۆ🙂😭

هەوڵ ئەدەم ئاکتیڤ ببمەوە انشالڵە ئەم ماوەیە زۆر مەژغوڵ و بێ بەرنامەبووم ببەخشن هەم بۆ ئەوەی ئێوەش مەژغوڵ نەبن و سەعیەکانتان بکەن دەزانـم امتیحاناتە ئەم ماوەیە🥺❤️

یــَادّتTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang