خەیاڵ بکە✨
٣٠/٧/١٩٨٢ فەڕەنسـانیوەی شەوە لیل سەری لەسەر شانی یارەکەی حەساندۆتەوە،
پاش ئەوەی لە ماڵەوە بە فرت و فێڵ ڕایکرد ڕایکرد تا بخزێتە باوەشی یاری و لەوێ بگرسێتەوە
جەنگکوکیش جار نا جارێک ماچێکی نێوچاوانی دەکات لێوەگەرمەکانی
لەم هاوینەدا سوتێنەرە ٫وەلێ نەرمیش"ئەی یاری من ئەوە شەوە و مانگیش چاوەڕێیە تۆ بنویت تا دەرکەوێ و خۆی بنوێنێ
لە ئاست ڕووی جوانی تۆ شەرم ئەکات سەر دەربێنێ!"
جەنگکوک چرپاندی تا لیل بە هەمان چەشنی خۆی عاشقانە و بە سۆزەوە وەڵام بداتەوە"من نانوم و یارم بۆ مانگی نازدار جێناهیڵم بەڵکو پەلکێشی نازی دەکەم
تا بە ئاوازی ڕۆحم لای لایەی شەوشادی بۆ بکەم!"جەنگکوک مەستانە کەمێک زیاتر نزیک بوویەوە تا بۆ ساتێک لێوەکانی لەسەر کوڵمە گوڵ ئاساکانی یاری بگرسێتەوە تا ماچێکی ناسک و نەرم وەک ماچی چۆلەکەیەک لەسەریان جێبهێڵێ
ئەوسا چاوەکانی دابخات و لوتی لە گەردنی بخشێنێ تا بۆنی ناخ و دەرونی پڕ ئاسودەی و میهر بکات
"وەک ئەوەی ئەمشەو مەعشوقی من شتێکی تری لێم بوێ!"
جەنگکوک گوتی، تا لیل سەرخۆش بوو بە شەرابی ماچی یاری بە مەست بون و بێئاگایی داوا بکات و بلێ"بۆچی نا ئیمشەو دەمەوێ جیاواز بێت،
دەکرێ داوا بکەم ڕۆحمم ببەیت بۆ سەر هەورەکان و لەوێ بە شێتانە بە ئاوازێکی توند و شیرین سەمای پێبکەیت
دەکرێ داوا بکەم ڕۆحم پڕ عیشق بکەیت تا ئەو ساتەی لە هەموو لەشمەوە عیشقی تۆ بڕژێت.
دەکرێ ئەوەندە قوڵ ماچم بکەیت و بۆ خۆتم ببەیت کە چیدی تەنها بە هەناسە شێتانەکانی تۆ بژیەم
دەکرێ ئەمشەو داگیرم بکەیت ، ئەی داگیرکەری دڵم؟"جەنگکوک چاوەکانی کردەوە کە ئیدی نیگایی تەواو تاریک بوو بوو وێنای شەوێکی بێ ئەستێرە
لیلی پەلکێش کرد بۆ ماچێکی سەرشێتانە و بە توندی لێوەکانی لە ناو دوو لێوە بێ سەبر و تینوەکانی خۆی نوقم دەکرد و دەیخواردن
جا پاش ئەو شێتایەتیە بە قولی و قورسی هەناسەی وەردەگرت لە هەناسە شیرینەکانی لیل ئەوسا بە دەنگێکی توند و پڕ پەرۆشی بەرەو ڕووی خاتونەکەی گوتی"بەڵێن دەدەم ئەمشەو دەبێت بە ساتێک هەزاران ساڵی دواتریش شتێک وەها ڕوو نەدات، ئەمشەو تۆ تەنها یارم نابی بەڵکو خاتوونی من دەبی!"
پاشان لیلی لە باوەش نا تا بەرەو جێگاکەی بیبیات لەو شەوەی کە بای فزوڵ لە پەنجەره کراوەکەوە دزەی دەکرد بۆ ناو ژووری پێخەفی ئەو دوو یارە تا بزانیت خەریک چۆن نوقمی یەک دەبن،
ئەو شەوەی کە وێنەهەڵواسراوەکانی ژوورەکە چاوەکانیان زوو ئەو دوو یارەی دۆزیەوە تا ببینێت و شاهێد بێت چەن بە خۆشەویستیەوە تێکەڵ بوون
ئەو شەوەی کە دیمەنێک بوو هیچ نیگارکێشێک ناتوانێ وێنای بکات،
ئەو شەوەی تا مەرگ سەردانی ڕۆحی ئەو دوو یارە نەکانت کاڵ نابێتەوە و لەبیرناکرێت و هەرگیز لە یادیاندا ون نابی،جەنگکوک کاتێ باوەشی پڕ کرد بوو لە گەڵای وەریوی پایز بەرەو ژوورەوە ڕایکرد
تا لیل ببینێک کە بێ هیچ جلێک لەسەر زەویەکە پاڵکەوتووەو قاچەکانی بە دیواری خوار پەنجەرەکەدا هەڵواسێوە پرچە لێک ئاڵاوەکانی بڵاو بونەتەوە بەسەر زەویەکەدا و سوراوە سورەکەی زۆر بە ئاسانی سەرنجی دەبردی،
جەنگکوک لێی نزیک بوویەوە تا گەڵاکان لە تەنیشتی دابنێت و لێوەکانی ماچێکی پڕ سۆز لەسەر نێوچاوانی جێبهێڵێت،
"چەن خۆشم ئەوێی!"ئەوە زوو لە لێوی هاتە دەرەوە تا لیل خەندە بکات و ئەویش دەست بکات بەوەی بەو گەڵایانە بەشەکانی جەستەی لیل دابپۆشێت کە دروست نیە بە دیار بکەوێت،
ئەو گەڵا زەردانە لەسەر ئەو پێستە ئەسمەر باوەی لیل زۆر جوان خۆی بە دیارخستبوو، ئەوەندەی کە لیلی دڵبەر کرد بوو بە جۆرێک جەنگکوک دەیویست بۆ جوانی و نازداری یاری دەست بە گریان بکات،
جا پاش ئەوەی گەڵاکان لە شوێنی پێویستی خۆیان نەخشان بە دەستی نیگارکێشە لاوەکە کە هەر ساتێ پێستی بەر پێستی یارە پڕ ویستەکەی دەکەوت تەزوویەکی شێتانە و دڵ لەرزێنەری بۆ ڕۆح و جەستەیان دەنارد،
جەنگکوک هەستایەوە و لە شوشە مەیەکەی دەستی کەمێکی بەسەر سنگ و گەردنی لیلی یاریدا ڕشت ئەوانیش زوو بڵاوەیان کرد تا ناسکتر بینەخشێنن
جا دوای ئەوە لیل جگەره دانەگرساوەکەی لەسەر لێوی دانا و سەیری ئاسمانی پڕ هەوری دەکرد جا یارەکەشی لەولاتر دەستی بە کێشانی نیگاری کرد، ئەوە ئەو نیگارە بوو کە لیلی پڕ ویست نۆ مانگ پێش ئێستا داوای کرد ئەو دەویست بەم جۆرە وێنای بکات بێگومان یاری ڕەتی ناکاتەوە،
ئەو وێنەیە ئەوەندە جوان دەرچوو وەک ئەوەی هەر زوو ڕەنگدانەوەی عیشقی تێدا بەدەرکەوتبێت،
ئەوەی کە خۆشەویستیە قولەکەی جەنگکوک لە پێنوسەکەیەوە قوڵپی کرد بوو لەسەر پەرە سپیەکە خۆی بنەخشێنێت،پایز بوو و سەرشێتانە هەورەکان ئاسمانیان دەتەنی، کزە بایەکیش دارەکانی دەلەرزاند تا لە سەرمان گەڵاکانیان لێ بکەوێت،
دونیا زەردە جوانە وەلێ لە خۆڕا مەیلی گریانت بۆ دێت،
لیلیش وەک هەر یەکێک لە ئافرەتە جوانەکانی دونیا ئەو ئافرەتانەی کاتێک هەست زاڵ دەبێ بەسەریاندا دونیا بە چەشنێکی تر دەنەخشێنن دەگرین بۆ شکانی باڵی چۆلەکە و هەر دوو چرکە دوای ئەوە قاقایان ئاسمان دەتەنێ بۆ سەمای پەپولەیەک،
ئەو ئافرەتانەی میهرەبانیان گوڵ دەگرێت و بەسۆزی و خەمخۆریان وا لە ئاسمان دەکات هێواش هێواش باران ببارێنێت،ئەوانە ئافرەتە جوانەکانت نەک بە ڕوخسار نا ئەوان ڕوخسارێکی سادە و جار جار ئارایشتێکی ناسک یان هەیە ئەوان ناخیان و میهرەبانی و سۆز و دەستە پڕ ڕۆحەکانیان وا دەکا جوان بن،
لیلیش وێنای ئەو ئافرەتانە ئێستا دوو دڵۆپ فرمێسکی باران ئاسا باری بەسەر ڕومەتیدا
بێ ناویشان و بێ هۆکار تەنها کۆمەلێک دیمەن وای لە دڵی کرد مەیلی گریانی هەبێ مەیلی گریانێکی بێدەنگ و هێواش!سڵاوووو
بەس ئەمە یەک بەشی دیکەی ماوە و تەواو ئەبێت!
بەشی داهاتوو کۆتاییە🙂
هیچ وێنەیەکم نەدۆزیەوە لەگەڵ ئەو شێوازەی لیلدا بگونجێت. وە هیوادارم نەڵێن کە زۆر ڕۆشتووم!😂
ESTÁS LEYENDO
یــَادّت
Romance{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین