بەشیـ شازدەهەمـ

476 114 261
                                    

خـەیاڵـ بڪە🍂







بێدەنگ و مات دێتە بەرچاو وەلێ لە مێشکیدا ئاژاوەیەک هەیه 
جەنگێک لە ناخیدا هەڵگیرساوە چاوە قاوەیەکانـی کە حەزت بۆ کوپێک لە قاوە دەبات لەسەر ئەو زەرفە جێگیر کراوە






زەرفێکی پۆستە، کە لەسەری نوسراوە لە دۆستێکەوە 
ئەو باش دەزانێت کێ ئەوەی ناردووە بەڵام دەترسێت لە کردنەوە لە مێشکیدا داستانێک لە عیشقی بۆ دروست کردوون کە لە پاش ڕاکردنی بۆ ئەم جێیە دوورە لە نێوانیان خوڵقاوە
هەستێک بە ئیهانەوە پێی دەڵێت گەر وەها شتێک ڕوویدابێت تەنها سوچ و گوناهی خۆتە!




تۆ کە عیشق و ئەوینت بێ بیرکردنەوە و بێ خەبەرێک بەجێهێشت دەبا چاوەڕوانـی شتێکی لەو جۆرە بیت
ئەو هەستە تێناگات و نازانێت غیرە چۆن بەری چاوانـی گرت بوو چۆن پڕی کرد بوو لە ئەگەری ژەهراوی





وەلێ دەنگێک لە شوێنێکی زۆر دووری ناخی کە پەیپێ نابات بە کزی و لەسەرخۆییەکـی شێتانەوە دەڵێ خیانەت پیشەی عاشق نیە و هاوڕازیش چاو نابڕێتە مەحرووت!



وەستا لە خواردنی نینۆکاکانـی و دەستەکانـی درێژ کرد بۆ بردنـی ئەو نامەیە کە چەن کاتژمێرێک پێش ئێستا پێی گەیشت و لەوساوە لێی دەڕوانـێ
دەکرێ ئیدی بیخوێنێتەوە



بە هێمنـی چاوەکانـی بۆ سەر ئەو دەستنوسە گواستەوە کە باش دەزانێت بە چ پەنجەیەکی میهرەبانـی نوسراون



"سڵاوێک لە دۆستم  چ ما نازانـم ئێستاش بە دۆست دەمبینـی
بێوەفایی کارت نەبووە و لێت ناوەشێتەوە، بەڵام ئەم سەفەرە بێ ناونیشان و نامۆیەت تەنها دەکرێ بەو ناوە پێناسە بکرێ
پاش ئەو هەمووە شەوە بێداری و بیرکردنەوە تەنها گەیشتمە یەک ئەنجـام
تۆ دیتت چۆن لە یارت دەڕوانـم بەڵام ئاخۆ ئەم عاشقە کە پێیەکانـی بە گڕی ئەوینـی ناکام سوتاوە کۆشکی عیشقت خاپوور دەکات؟!
دڵشکاوم کە بەبیرمدا دێت وەها لێت ڕوانیوم وەلێ هێشتاش هەق بە تۆیە
لینـی جوانـم تۆ عاشقیت کاتێک ئەویندار دەبیت دەبیتە مرۆڤێکی چاوچنۆک چاوچنۆک بۆ مەعشوقت کە ئەوە چیدی هەستێکی گەلێک پیرۆزە
دەزانـم نەدەبوو ئاگری دڵم بە نیگایی یاری تۆ بکوژێنمەوە بەڵام چیبکەم گرفتار بووم!
بەڵام هێشتاش تۆ ناڕەوات کرد مەعشووقی خۆت لە جێژوانـی خوێناویدا بەجێهێشت تۆ گەر دەزانـی ئەو لە چ ئافاتێکدایە زوو دەگەڕایتەوە
من کە ناتوانـم مەرگی عیشقتان ببینم و چاوانـم لێم قبوڵ ناکات مەعشووقی دڵە پڕ زامەکەم بە وەها دەردێکەوە بناڵێن، لێت دەپاڕێمەوە بگەڕێتەوە تا ئاسەواری کۆچی لە پڕت ببینـی!"





لین کە لە دەریایی ئەو فرمێسکانەدا نوقم ببوو کە نەیدەزانـی کەی دەستیان بە بارینکردووە، هەستی بە هەڵەی خۆی کرد
هەستی کرد چەند منداڵانە هەنگاوی ناوە و خۆیشی و ئەوینی و ئازیزانـی گیرۆدەی چ ئافاتێک کردووە



یــَادّتDonde viven las historias. Descúbrelo ahora