بەشیـ تـایبەتـ

941 121 209
                                    

چێژی لێببینـە 🥺❤









لە نـێو ئەو ماڵە جوانەدا کە هەر بە تەماشاکردنـی دەتوانـی بزانـیت و هەست بکەیت جێپەنجەی خاتونێکـی پێوە دیارە، خرۆشانـێکی زۆر هەبوو




خاتونێکـی جوان کە لە پەنجاکانـی تەمەنـیدا بوو وەلێ هێشتاش وەک شۆخێکـی بیست ساڵانـ قەشەنگـ و نازدار بوو




بە سۆزەوە لە منداڵەکانـی دەڕوانـی کە زۆر بە شپرزەی و بەپەلە هەنگاویان دەنا



"دایکە تۆ نازانـی کراسە سپیەکەی من لە کوێیە!"
کوڕە بچوکەکەی بە شپرزەییەوە پرسی کاتێک لە بەشی سەرەوەی ماڵەکە دەهاتە خوارەوە و بەشی سەرەوەی جلەکانـی لەبەر نەبوو





خاتوونە کاڵەکە خەندەیەک لەسەر لێوانـی دروست بوو و بە هێمنـی وەڵامی دایەوە
"لە ژوورەکەی مینهووە ئازیزم!"




"دایکە دایکە دەتوانـی ئەوەم بۆ ببەستـی!"
یەکێکی دیکە لە کوڕەکانـی بە ڕاکردن هاتوو بۆینباخێک بە دەستیەوە بوو و ڕوەو دایکی گرتبووی، تا زیاتر خەندەکەی گەورە ببێت و بە شیرینـی سەری بلەقێنێت


"بێگومان ئازیزەکەم!"






"سوپاس خاتوونە کاڵەکەم!"
پاش تەواو بوونـی، ونهوو گوتـی و بە سۆزەوە ڕوومەتی دایکە میهرەبانەکەی ماچ بکات، وە زۆر بە خێرایی ڕابکات تا خۆی بپارێزێت لەو توڕەیەیی لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە و بە توڕەیی لە هەموو شتێک دەڕوانـێ








"چەند جار وتـم وەها بانگـی مەکە گەمژە ئەو خاتونە کاڵەکەی منە و بەس!"
ئەو هاوارەی بەس بوو تا قاقای کوڕەکان تەواوی ماڵەکە پڕ بکات و خاتوونە کاڵەکەشی بە سۆزەوە لێی بڕوانـێ







"وە بۆچی؟!
بۆچی من بیرم کردەوە دەبێ منداڵـم زۆر بێتـ!"
بەردەوام بوو لە هاوارکردن وەک پیرەمێردێکـی توڕە بەڵام لە ڕاستیدا ئەو غیرەکەرێکـی شیرینە







"هێمنبە ئازیزم تۆ بۆچـی ئەمڕۆ وەها توڕەی، وەک ئەوەی ئاهەنگـی هاوسەرگیری کچە تاقانەکەت نەبێ!"
لینـ، خاتوونە کاڵەکەی تایهیۆنگـی غیرەکەر گوتی و لە تەنیشتـی هاوسەرەکەی دانیشت و بە نەرمی و بە سۆزەوە دەستەکانـی گرت







"وە خۆی ئەوە کێشەکەیە
بۆچی دەبێ هاوسەرگیری بکات ئەو هێشتا زۆر بچوکە!"
تایهیۆنگ وەک منداڵێکی بچوک بە گرژیەوە گوتـی مۆڕەی لە زەویەکە دەکرد و لەناخەوە ڕقی بێپای بۆ ئەو گەنجە دەردەبڕی کە بڕیارە ببێت بە زاوای








لین کە بە دەنگی بەرز پێدەکەنـی بە شیرینیەوە ماچـی ئەو لێوە گرژانەی کرد کە تامێکـی شیرینی هەبوو،
"ئەو بچوک نیە منیش لە هەمان تەمەنـی ئەو بووم کە هاوسەرگیرم لەگەڵ تۆ کرد،
ئازیزم تۆ دەبێ قبوڵی بکەیت کچەکەت هاوسەرگیری دەکات"








Hai finito le parti pubblicate.

⏰ Ultimo aggiornamento: May 25 ⏰

Aggiungi questa storia alla tua Biblioteca per ricevere una notifica quando verrà pubblicata la prossima parte!

یــَادّتDove le storie prendono vita. Scoprilo ora