بەشـیـ سـێیـەمـ

1.1K 257 291
                                    

چێژی لێببینن✨








هەر وەک ئەوەی لیل گوتی چارەنوس دیدارێکی دیکەی بۆ ڕێکخستن،
چارەنوس سەرکێشە و دەیهەوێ لاوێکی هێمن و کیژێکی پڕ ویست پێک ببەستێتەوە ئاخۆ سەرکەوتوو دەبێت؟

لە ڕۆژێکی باراناویدا کاتێک لیل دەیویست بگەڕێتەوە ماڵەوە چاوی بە لاوی وێنەکێش کەوت جەنگکوک

ئەو لە سوچێکی شەقامەکە وەستابوو،
جگەرەی دەکێشا شانی بە دیواری یەکێک لە فرۆشگاکانەوە توند کردبوو خەیاڵی دوور ڕۆشتبوو سەیری دڵۆپ دڵۆپی بارانەکەی دەکرد چەند قەشەنگە،
باران چەند خۆشەویستە!

لیل وەها بە قوڵی لە سەرنجی ئەو لاوەدا بوو لە بیریکرد بوو لەبەر بارانەوە و تەواوی جەستەی تەڕ بووە،
تا ئەو ساتەی لاوە وێنەکێشەکە چاوەکانی کەوتە سەر مەحبوبی دڵی!

بە خەندەوە ئەو چەترەی لای قاچی بوو هەڵیگرتەوە و ڕوەو ئەو شۆخە بێئاگایە چوو،
"چەند خراپ کەوتویتە خەیاڵم کە ئاوا ون بوویت!"
جەنگکووک گوتی و ئەو چەترەی بەشکرد بۆ هەردووکیان تا ئەو کیژە تەڕبووە لەوە زیاتر باران نەیشواتەوە،

"چەند خراپ هۆشبەر بوویت کاتێک چاوەکانت لە بارانەکە توند کردبوو،
خۆزگەم بە جگەرەکەی لێوت!"
لیل گوتی و چاوەکانی توند بە چاوە ڕەش و خومارەکانی لاوەکەوە گیرکرد بوو

"بۆچی خۆزگە بە جگەرەکەی لێوم دەخوازی؟"
جەنگکوک پرسی،
ئەویش دوو چاوی ئەو خاتونەی گەمارۆدا بوو بە نیگاکانی

"ئاخر ئەو دەتوانێ بەر لێوەکانت بکەوێ و من نا"
خ گوتی تا جەنگکوک پێ بکەنێت،
ئەم شۆخە گەلێ سەرکێشە

"ئەو ئەسوتێ تا بەر لێوم بکەوێ، ئەدی تۆچی؟!"
جەنگکوک چرپەی کرد،
ئەوە ڕاستە جگەرەکە کاتێک سەرکێشی دەکات و دەیەوێ بەر لێوەکانی بکەوێت دەبێت باج بدات باجی ئەو سەرکێشیەش سوتانە

"من دەسوتێم،
ڕازیم لە خاچیش بدرێم وەلێ تۆ ڕێگەبدە لێوە بێ ئامان و بێلانکەم لەسەر لێوت بگرسێتەوە و بیکات بە لانە و جێی!"
لیل گوتی کاتێک ڕوخساری لە لاوەکە نزیک کردەوە تا جەنگکوکیش بەرەو ئەو ئاڕاستەیە کێش ببێت و لێوەکانی بکاتەوە تا بچرپێنێ

"باجەکەی قورسە خاتون، تۆ ناتوانی بیدەیت!"


" باجەکەی هەر شتێک بێت من ئامادەم بۆی!"
لیل بێ ئاگا لە قەدەر گوتی و بێ گوێدانە هیچ کام لە یاسا و سزاکان بێ گوێدانە قەدەری سەیر و پڕ لە ڕووداو لێوە ئەستورەکانی لەو دوو لێوە تەنک و پەمەیی جەنگکوکی لاو نزیک کردەوە تا ئەو ئاستەی لەسەری جێگیری کرد بێ جوڵاندن،

تا ئەو لاوە نیگار کێشە نەوەستێت و جوڵە بکات، ئەو لێوانە لێک گیربکات،
ماچی بکات ماچی بکات تا لە خاچ بدرێن ماچی بکات تا بسوتێنرێن،
ماچی بکات تا لە زەریادا نوقم بکرێن،
ماچی بکات تا دوونیا لە دژیان بوەستێت ماچی بکات  تا چارەنوس بێ دەسەڵاتانە بۆیان بگریەت!

چەند ساتێک دواتر،
هەر لە دوای ئەوەی لێوەکانیان لەو شەڕە پڕ سۆزە لێبوویەوە لیل بە نەرمی جەنگکوکی جێهێشت و ڕۆشت،
تا جەنگکوکی مەست بوو بە لێوی مەحبوبەکەی لە پڕ بە خۆ بێتەوە و لە دوای بڕوات و ئەو چەترەی پێیەتی دووبارە بۆ هەردووکیانی بەش بکات

"ئەوە سیفاتی دزە دوای کردنی دزیەکەی ڕادەکات!"
جەنگکوک گوتی کاتێک تێبینی کرد کە لیل هیچ ناڵێیت

"مەگەر تا ئێستا لە کوێی دونیا ڕوویداوە کە خاوەن ماڵێک یارمەتی دزەکە بدات لە کردنی کارەکەیدا!"
لیل بە هێمنی گوتی و سەرنجی لەسەر قاچەکانی بوو هەر ئەو ساتەی دەکەوتە ناو گۆماوە بچوکەکانی باران و تەڕ دەبن

"ڕەنگە دزەکە هۆشبەر بوو بێت و بە نیگاکانی خاوەن ماڵەکەی فریودابێت!"
جەنگکوک گوتی و زیاتر قوڵ بوویەوە لە سەرنجدانی ئەو خاتوونە قەشەنگە کە لە دزی دەفتەرەوە بووە بە ماچ دز،

خ خەندەیەکی هێمن لەسەر لێوەکانی درووست بوو، ئەو ماچی کرد و وەڵامی ماچەکەشی وەرگرت بێ ئەوەی هیچ پەیوەندیەکی دروست بە یەکیانەوە ببەستێتەوە،
وەلێ سەرکێش بوون و ویستیان لێوەکانیان لێک بئاڵێ،
ئێستاش کە هیچ ناوێک بۆ ئەم پەیوەندیە نیە دەبێ چی بڵێن دەبێ چی بکەن

"واتە هەر دزێکی جوان بیەوێ لێوەکانت بدزێت قبوڵی دەکەیت!"
لیل بە کەمێک غەمگینی پرسی،
تا جەنگکووک وەڵام بداتەوە بەو پەڕی متمانەوە

"نا، ئەگەر پێشتر دڵمی نەدزیبێت!"
ئەو وشەیە چ بە خێرایی لیلی بێ قسە کرد،
لیل کە وێڵ و سەرگەڕدانی عیشق بووە ئەو کچەی سوچ و بن دیواری هەموو دونیا دەگەڕێ تا دڵۆپێک خۆشەویستی پاک دلۆپێک عیشقی هەمیشەیی بدۆزێتەوە ئێستا خەریکە کوێرانە بێ ویستی خۆی دڵی دەیخاتە داوای وێنەکێشێکەوە، وێنەکێشکێک!

لیل دەستەکانی لە دەستی جەنگکوک ئاڵاند وێنەی لێک گیرانی دوو ماری عاشق،
تا بە خەندەوە پێی بڵێت
"دەتەوێ لەگەڵم سەرکێشیەک تاقیبکەیتەوە!"

لە ئەنجامدا جەنگکوکی لاو هەرگیز ڕەتی ناکاتەوە، هەر بۆیەش سەری بە قایل بون لەقاند،
تا لیلی پڕ ویست چەترەکە لە دەستی ببات و بەرەو دوور فڕێی بدات پاشان بە پێکەنینێک کە دڵ دەتوێنێتەوە و دەیکات بە ئاو ڕابکات و دەستی ئەو وێنەکێشەی عیشق دەستی لێوەشاندووە ڕابکێشێت بە دوایدا تا دووبارە بە سەرکێشیەک دڵی بلەرزێنێ، وابکات یادی ڕۆژێکی وەها هەمیشە لە دڵیدا بمێنێ
یادی ئەو ڕۆژەی لە ژێر باراندا ڕامانکرد!


























لەم بەشە زۆر قوڵ بوو بومەوە!🌚🖤

ماری عاشق مەبەستم لەو دوو مارەیە کە عاشقی یەکن و هەمیشە لێک ئاڵاون و پێکەوەن، بە تەواوی نازانم ناویان چیە بەس زۆر جوانن

یــَادّتDonde viven las historias. Descúbrelo ahora