خەیاڵ بڪە🍂
دەکرێ بەهەشتـی سەر زەوی ژوورێکی پڕ وێنە بێتـ ، وێنەی یار وێنەی دوولبەری نازدار٫
چاوەکانـی و لێوە ئاڵەکانـی لە هەموو جێیەکدا بوونـی هەبوو،
نیگاری ڕووی نازدار بە پێنوسێکی خۆڵەمێشی لەسەر دیواری ژوورەکەدا هەبوو،چەند غەریزەیەکی عاشقانە لەسەر پارچە کاغەزێک نوسرابوونەوە کە چەند دڵۆپێک ئاوی لەسەر وشک ببووە،
ئاخۆ ئاوی سوێری دەریایە یان ئەسرینی چاوان؟!لین بە پەنجە ناسکەکانـی بە نەرمیەکـی پەری ئاسایی دەستەکانـی برد بۆ ئەو پارچە کاغەزەی بە دەسنوسێکی قەشەنگـ و دووبارە نەبووەوە لەسەری نوسرابوو،
لین کە نەیدەتوانـی لە وشەکان بگات چون بە زمانێکی جودا لەو نوسرا بوو تامەزرۆییەکی شێتانە لە ناخیدا قوڵپیدا و ڕووی لە تایهیۆنگی مەست بوو بە ئەو ڕوخسارە جوانەی لەسەر دیوارەکان هەڵواسرا بوو کرد.ئەم دیمەنە ئازارێکی توندی بە دڵی لین دا کە لەناخیدا بە ڕقێکی ئافرەتانەوە لەو وێنەیەیی دەڕوانـی،
جا بۆ ئەوەی تایهیۆنگ لە سحری ئەو چاوانە وەدەربێنێت بە زوو بانگی کرد"تۆ دەتوانـی لەم دەستنوسە بگەیت؟"
تایهیۆنگ ڕووی بۆ لین وەرگێڕا و چاوەکانـی بۆ سەر کاغەزەکەی دەستـی گواستەوە، جا سەری بە بەڵێ لەقاند و لینیش زوو لێی نزیک بوویەوە جا بە دوو چاوی پڕ پەرۆشیەوە و پرسی"دەکرێ بۆم بخوێنی!"
تایهیۆنگ خەندەیەکی جوان لەسەر لێوانـی دروست بوو بۆ ئەم شۆخە شیرینەی بڕیاریداوە بە ناز و مەکرەکانـی مەستـی بکات،
ئەو باش دەیزانـی مەست بوونـی ئەم شۆخە لە هەموو جامە مەیەکانـی کە نۆشی بووی توندترە٫دەیزانـی ئەم شۆخه دەکرێ وەها مەستـی بکات هەرگیزا و هەرگیز بەیانیەک دانەیەت کە لەو مەستیە وەئاگابێت و هەستێتەوە،
"ئەرێ بۆ نا دەتوانـم"
تایهیۆنگ گوتیو لین خەندەیەکی وەها ناسکی پێبەخشی کە تەواو سحری ئەو خاتوونەی لە وێنەکەدا بوو لە فکر و هزری تایهیۆنگـی سڕیەوە وەک ئەوەی تاکە دیمەنـی جوان بێت کە چاوە چوکلێتیەکانـی تایهیۆنگـی شازادەی مەیخانەی تەم پێی ئاشنا بووبێت!"تـۆ ئەویـنی و من ئەوینداری تۆم، تۆ شەم و من پەروانەی تۆم!
دەزانـی چۆن پەروانەیەک، من دەسوتێم تەنها بۆ درەوشانەوەی تۆ من دەگریـم تەنها بۆ پێکەنینی تۆ٫
یارێ ئەی دڵدارە دوورەکەم دەڵێن ئێستا دایکی منداڵێکی چ منداڵێ ئاخۆ ئەگەر بەشێکی لە جوانی تۆ خولقابێ ئەبێ چ شاکارێک بێ٫
دەڵێن ئێستا شەو تا بەیان لە باوەشتی دەنێیت و ئەو پارچە نەرمانەی شەوانێک سەرینی ئاسودەی من بوون ئێستا لە لێوی ئەو دەنرێت و لە گریانـی دەخات٫
ئازیزێ، یاری شیرین و ئەبەدیـم تاکە مەعشوقی ئەم عاشقە سوێند بە هەرچی بە پیرۆزی دەزانـی هەموو شەوێک لە دەریادا دەمرم و تۆ بێخەبەری""کەواتە تۆ پێت وایە عاشق بوون پیاو بۆ ئەو هەڵدێرە دەبات، دەیکات بە شاعیر و هەڵبەست نوس؟!"
لین پرسی و تایهیۆنگ پێکەنـی"گەر دڵدارەکەت وەک جەنگکوک لیل بێ، ئەرێ بۆ نا وەک مەل بۆی دەخوێنی!"
لین غەمێک دایگرت و بێ ویستی خۆی لە تەنیشت یەکێک لەوێنەکانـی لیل کە لەسەر دیوارەکە هەڵواسرا بوو وەستا"جوان بڕوانە، ئێستا من جوانـم یان لیل؟!"
تایهیۆنگ بۆ ئەم کارەی لین کەمێک بێدەنگ وەستا دەیزانـی ئەم شۆخە هەستێک بۆ ئەم سەرکێشیەیی ڕاپێچی کردووەنزیک بوویەوە جارێک لە لینی ڕوانـی کە شاکارێکی خوداییە و جارێک لە لیل کە بە پێنوسی عاشقێک کێشراوە،
پاشان بە هێواشیەکی زۆر چرپاندی
"با چەشنێکی تر پێت بڵێـم من لە نێوان تۆ و لیلدا ئەو خاتوونە ماچ ئەکەم کە پێـم جوانە!"
لین بێ ئاگاداری ئەقڵ و هزری زوو بە دڵ بڕیاریدا و بە ڕازیبوون سەری لەقاند، تایهیۆنگ خەندەیەکی هاتـێ زیاتر لە وێنەکەی لیل نزیک بوویەوە و لین غەم خواردی."ببەخشە لیل، تۆ جوانـی بەڵام وێنایی ئەو شۆخەنا کە دڵی پێکاوم!"
ئەو چرپەیەیی تایهیۆنگ لەرزێکی شیرینی بە پشتی لیندا هێنا جا بێ ئەوەی هەست بەخۆی بکات تایهیۆنگ لێوەکانـی هەڵگرت و لەسەر لێوە شیرینەکانـی ئەو دایناماچی کرد،
ماچێک بە شاهێدی عاشق و مەعشوقێکی تر،
ماچێک بە شاهێدی نیگاری لیل و جەنگکوکی نیگارکێش،
ماچێکی شیرین لەسەر لێو و قورس بۆ دڵ ئەوەندە قورس کە وایکرد بە بەرزی هاواربکاتلێوەکانـی تایهیۆنگ دوورکەوتەوە و لین بێ جوڵە و بێ ئامانج تەنها چاوەکانی داخست بوو،
ئەو ئێستاش لەژێر کاریگەری ئەو دوو پارچە نەرمەدا بوو کە بۆ تەنها ساتێکی کورت لێوەکانـی خوارد٫"گەنجەکان گەر تەواو بوون لە ڕوانینی وێنەکان چاکان ئامادەن"
ئەو وشانەی لە لێوی بەڕێز ئەلبێرت هاتە دەرەوە ئەو هەمان ئەو پیاوە پیرە بوو کە لە نیوەشەوێکدا بە تایهیۆنک گەیشت تا بوار بە بەیانکردنـی دیوێکیتری داستانـی لیل و جەنگکوک بدەن٫لین زوو لەوێ ڕۆشت و بەرەو ئەو مێزە هەنگاوینا کە لە باخچەکەی ئەلبێرتدا دانرا بوو، تا تایهیۆنگ دەستەکانـی لەسەر لێوی دابنێت و خەندەیەک کە پڕ لە غروری پیاوانە بوو ڕووخساری بتەنێت،
جا وەک لاوێکی لادەر چاو لە یەکێک لە وێنەکانـی لیل داخات و بەرەو ئەو شۆخە هەنگاوبێ کە خۆی لە نیگا بە تینەکانـی وندەکات!"من بێخاون بووم، لەسەر کەشتیەکان کارم دەکرد جارێک کە تەمەنـم دوازدە ساڵان بوو چاوەکانـم پیاوێکـی بینی شەکەت و ماندوو دیار بوو هەرچەند زۆر گەنج بوو،
ئەو جەنگکوک جیۆن بوو عاشقە شێتەکە کە لە قسەی خەڵک و یادەکانـی یاری هەڵهاتوو ڕووی لە دەریا کرد،
ئەوسا من بووم بە شاهێدی عیشقی ئەو ئەوسا من بووم بە نهێنی یادی ئەو من تەواوی داستانـی ئەو عیشقە لە دیدی جەنگکوکەوە دەزانـم!"
ئەلبێرت پاش خواردنەوەی چاکان دەستـی بە گوتن کرد،
تا لین لە خەیاڵـی ئەو عیشقەدا نوقم ببێتـ و تایهیۆنگیش مژێکی قوڵتر لە جگەرەکەی بدات،
لێرەوە جارێکی دی یادی ئەویندارەکان زیندوو دەبێتەوە،
ئەو ئەویندارانەی ڕۆحیان بۆ دیتنـی یەک ڕوەو ئاسمان هەڵات!کاتێک لیل داستانەکەی گێڕایەوە لە شەستەکانـی تەمەنی بوو ئێستا بیست و دوو ساڵ بەسەر ئەوەدا ڕۆشتووە یانی هێشتاش پێتان وایە جەنگکوک مابێت؟!😂💔
ئەلبێرت وەک جیمی ئیپیسۆدی پۆلی شەش وایە، جەنگکوکیش کاپتن بیڵ🤣😁
ESTÁS LEYENDO
یــَادّت
Romance{ڪۆتایی هاتووە✔︎} نـاوتـم بـیرنـیە ، بـەڵام یـادت زۆر لـە دڵدا شـیرینە! جەنگکوک جۆن تایهیۆنگـ ڪیم لـــــیل لین