![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. °Enjoy it°
Another's pov/
ئەلێکس بەخێرایی چووە باخچەکە دوای ئەوەی خزمەتکارەکە پێ وت کە چی ڕوویداوە.
نەک تەنها ئەلێکس بەڵکو هەر هەموویان بەخێرایی بەدوای ئەلێکسدا ڕۆشتن.
کاتێک چوونە باخچەکەوە بینیان پیاوێک چەکێکی لەسەر لیسا داناوە وە ملی زۆر بەتوندی گرتووە.
پیاوەکە تەمەنی 30 ساڵان زیاتریش بوو، کەسێکی بەهێز دیار بوو چونکە هەروا بەشێوازێکی هەڕەمەکی ملی لیسای نەگرتبوو.
چەند کەسێک دەوری ئەو پیاوەیان دابوو بە چەکەوە بۆ ئەوەی هەر کاتێک ئەلێکس فەرمانی کرد هەر لەوێدا بیکوژن، ئەویش هەتاکو پیاوەکان زیاتر نزیک ببانایە ئەوا چەکەکەی زیاتر لەسەر لیسا دەچەقاند.
ئەلێکس زۆر توڕە بوو کاتێک ئەو دیمەنەی بینی، تێنەدەگەشت ئەو پیاوە کێیە.
هەموو ئەوانەی ئەوێش ترس هەموو ئینجێکی ڕووخساریانی داگیر کردبوو.
لیسا هەموو ڕووخساری زەرد هەڵگەڕابوو، لە لای برۆیەوە خوێن ڕێڕەوێکی دیاریکراوی گرتبووە بەر تاکو چەناگەی.
کە بەئاسانی ئەتزانی ئەو پیاوە نەناسراوە چەندێکی لە لیسا داوە کە وای لێکردووە خوێن بەڕووخساریدا
بێتە خوارەوە.ئەلێکس: تۆ کێی؟ هەر ئێستا واز لەو کچە بهێنە.
بە فەرمان و هاوار و توڕەییەکی زۆرەوە وتی
پیاوەکە ڕووی سوڕاند و سەیری ئەوانی کرد.
؟؟: پێم وانییە پێویست بکات من بناسیت، چونکە من هاتووم بۆ کوشتنی یەکێک لە ئێوە.
ئەلێکس: نازانم تۆ کێیت، بەڵام دڵنیا بە ئەو کچە هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتەکەوە نییە.
پیاوەکە بە دەنگێکی بەرز و گاڵتە پێکەرانەوە دەستی کرد بە پێکەنین.
دواتر سەیری ئەلێکسی کردەوە و بە ئازار و دڵتەنگییەوە لەو خێزانەی دەڕوانی کەوا هەموویان لە بەرامبەری وەستاون و دەیانەوێت لیسا لە ژێر دەستی دەربهێنن.
![](https://img.wattpad.com/cover/311068252-288-k724952.jpg)
YOU ARE READING
( لە چاک کردندایە) 𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەم
Adventure^دەبووایە زووتر ئـەمەم پێ بڵێیت......دڵنیابە ئـەو کات هێندە ئـازاری نەدەدام^ ^دووبارە گوڵی شین.......بەڵام دوبارە بۆن خۆش و جوانن دڵنیام ماڵەکە زۆر جوان دەکات^ ^باوکە چی دەکەیت ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەو تەنها منداڵێکی بچوکە و تاوانی نییە^ ^باوک...