𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~9~

773 103 100
                                    

NO ONE POV:

ناریا سەری بەرز کردەوە لەسەر فایلەکان و بەڵای ڕاست جوڵاندی و دواتر بەلای چەپ چەند تەقەیەکی لێوە هات لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر بوو سەری دانەواندبوو و هەستی ئەکرد ماسولکەکانی ملی گرژ بوون

لەسەر کورسیەکە هەستا و بەرەو دەرەوە ڕۆش بۆ کافتریای کۆمپانیاکە نزیک بوەوە لەوێ و داوای قاوەیەکی تاڵی کرد بۆ ئەوەی مێشکی ئارام بکاتەوە

قاوەکەی ئامادە بوو وەری گرت و بەرەو ژورەکەی بەڕێکەوتووە لە ڕێگا سکرتێرەکەی بینی

سکرتێرەکە:داوای لێووردن ئەکەم خانمەکەم بۆچی بە منت نەوت بۆم ئەهێنایت"بە خەمخۆریەوە وتی"

ناریا:ئەمویست جەوێک بگۆڕم کێشە نیە"بە ئاسای وتی "

دواتر ڕۆشتە ژورەکەی لەسەر کورسیەکە دانیشت و سەیری دەرەوەی ئەکرد لە ڕێگەی ئەو پەنجەرە گەورەوە کە لە پشتەوەی کورسیەکەی بوو و هەموو شارەکە دیار بوو

ناریا لە نێو بیرکردنەوەیەکی قوڵ بوو ئەو ئێستا لە نێو ڕابردووی ئەژیا

تەنها شتێک بیری لێ ئەکردەوە جۆنگ کوک بوو تەنانەت ناریا خاوەنی هیچ شتێک نەبوو جگە لە جۆنگ کوک کە هەموو یادگاریە جوانەکانی لەم شارە بوو لەسەر هەر شەقامێکی ئەم شارە وەک

ئەوە وابوو ناوی جۆنگ کوکی لێ نوسرابێت بەڵام لە شەقامێک لە تەنها یەک کاتژمێردا ژیانی ناریا گۆڕا بۆ ئەو دۆزەخەی ئێستە

ئێستە بە بێدەنگی ئەیەوێت مێشکی ئارام بکاتەوە بەو قاوەیەی کە ئەیخواتەوە

دەنگی تەقەی دەرگا هات و ناریا وتی کە بێتە ژورەوە و کەسێک هاتە ژورەوە بەڵێ ئەوە نامجوون بوو و چەند فایلێکی خستە بەر دەمی ناریا و ڕۆشت دانیشت

نامجوون:ئەو فایلە دەربارەی مافیا ئەمریکیەکانە کە لە ئەمریکای باشورن"بە ئارامی وتی"

نامجوون:ئەوان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چوار لە گەورەترین کۆگاکانی جۆنگ کوکیان تەقاندەوە"بە بێزاریەوە"

ناریا:چەند زوو ئاگادارت کردمەوە "بە گاڵتەپێکردنەوە وتی"

نامجوون:کەواتە چیت لە دەست دێت "چاوی لێی سوڕاند"

ناریا:سێرکە ئەوان ناتوانن ئاوا بە ئاسانی زاڵ بن بەسەر مافیا کۆریەکاندا ئەوان خۆیان بە چی ئەزانن "بە توڕەییەوە بۆڵاندی"

نامجوون:هەر شتێک بێت ئەوان زۆر دەسەڵاتێکی فراوانیان هەیە ناریا ناتوانی ئاوا بە ئاسانی بەسەریان زاڵ بیت"بە جدیەوە وتی"

ناریا:گرنگی نایەم ئەمەوێ هەژدە لە کۆگا گەورەکانیانم بۆ بتەقێنیتەوە"بە ئاسای وتی"

نامجوون:چیی نەفرەت ئەوان کاردانەوەیان ئەبێت"بە بێباوەڕیەوە وتی"

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now