𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~11~

719 94 34
                                    

NAEYA POV:

بەرامبەری ئەو کەسانە دانیشتبووم خەریکی نانخواردن بووم ئەی خوایە هیوجین لەسەر کورسیەکەی جۆنگ کوک دانیشتووە چونکە کورسی بەتاڵی لێ نەبوو

خەریکی خواردن بووین جیۆنسان تەواو بوو بۆیە لێویم سڕی و بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتین کوڕە بچووکەکەم بە دڵخۆشی لە باوەشم باسی ڕۆژەکانی خۆی بۆم ئەکرد پاشان باوەشێکی توندی لێ یام

جیمین و ئەوانی تر بەرەو هۆڵەکە هاتن هەموومان دانیشتین هیوجین قسەی لەگەڵ جیۆنسان کرد

هیوجین:سڵاو کوڕی بچووک"بە زەردەخەنەوە"

هیوجین هێندە جوانە و سادە دەرئەکەوێ سوێند ئەخۆم ئەگەر دەربارەی ئەوم نەزانیبا کە مافیایەکی کۆریە وامئەزانی هیچ گوناهێکی نیە لە ژیانیدا

جیۆنسان:سڵاو بەڕێزم"سەری دانەواند"

هیوجین:ئای خوایە تۆ چەند بەڕێزیت باشە ئەمە بۆماوەی دایکتە؟"بە پێکەنینەوە وتی"

چاوم سوڕاند ڕاستیەکەی من هەر لە مناڵیەوە جیۆنسانم فێر کردووە کە گرنگی بە کچ زۆر نەیات و گوێ لە قسە نەگرێت کاتێک وتمان گەورەکان قسە ئەکەن لەوێ بڕوات و لە دەنگی چەک و خوێن و هیچ شتێکی تر نەترسێت

هەرچەندە جیۆنسان تا ئێستا گوێی لە چەک نەبووە و خوێنی نەبینیوە لەوانەیە بە بینینی بترسێت بەڵام زۆر نا

هێجین:ئازیزەکەم من خواردن بە خاتوونی گرینۆک ئەیەم ناتەوێت وەریت بۆمی ژیر بکەیتەوە؟"پرسیاری لە جیۆنسان کرد"

جیۆنسان:باشە پورێ"بە زەردەخەنەوە "

هیوجین:تۆ زۆر لەکەروێشک ئەچیت کەروێشکی بچووک"به زەردەخەنەیەکی فراوانەوە "

جیۆنسان کاتێک ئەوەی بیست تۆزێک سەری سوڕما و پشت سەری خوراند چونکە کەس ئەوەی پێ نەوتبوو

دواتر هێجین و جیۆنسان ڕۆشتن لەوێ

هیوجین:ئێوە گرێبەستان کردووە لەگەڵ شەمە جیمین؟"بە جوانی پاڵی دایەوە"

جیمین:نەخێر"بە ئاسای وتی"

هیوجین:کەواتە پێشتر پەیوەندیتان هەبووە"سەری بەبەڵێ جۆڵاند"

هیوجین لەناکاو هەستایەوە و وتی

هیوجین:سوپاس بۆ خوانەکە شەمە دەربارەی جەنگەکە هەواڵم بیست من ئەمەوێ بەژداری بکەم بۆیە پاسەوانت بۆ ئەنێرم" بە زەردەخەنەوە وتی"

ناریا:بۆچی یارمەتیم ئەیەیت؟"برۆیەکم بەرز کردەوە"

هیوجین:چونکە ئەمریکیەکان زۆر شتیان لە من برد و منیش ئەمەوێ تۆڵەیان بکەمەوە "بە ئاسای وتی و لەوێ ڕۆشت"

ڕاستیەکەی ئەگەر بڵێم ئەمە ئاگرێکە کە خەریکە ئەکوژێتەوە بەڵام من زیاتری ئەکەم

سەرم بە مانای باشە جوڵاند و هیوجین ڕۆشت بەرەو ژوری کارەکەم بەڕێ کەوتم

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now