𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~34~

399 69 137
                                    

NO ONE POV :

جۆنگ کوک : باشتری ؟ "پرسی "

ناریا سەری بە بەڵێ جوڵاند و ئاوەکەی وەرگرت لێی و خواردیەوە

جۆنگ کوک : پێم بڵێ ماڵەکەت لە کوێیە ؟ "بە ئارامی پرسی "

ناریا پێی وت ئەویش دەستی کرد بە لێخوڕین بێدەنگیەکی زۆر لە نێوئۆتۆمبێلەکە هەبوو

پاشان ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند ناریا ویستی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزێ

جۆنگ کوک : ئاراشی "بانگی کرد "

ناریا سەیری کرد وەک ئەوەی بڵێ چیە

جۆنگ کوک : مۆبایلەکەتم پێ بدە "بە ئارامی وتی "

ناریا مۆبایلەکەی پێ وت و ئەویش پاش چەند چرکەیەک پێی یایەوە و دابەزی پێش ئەوەی دەرگاکە داخات وتی

ناریا : سپاس " زەردەخەنەکەی جوانی بۆ کرد "

جۆنگ کوک : شایەنی نیە "زەردەخەنەی کرد "

جۆنگ کوک : نەگری ئاگاداری خۆتبە یەک ئەبینینەوە "زەردەخەنەی کرد "

ناریا سەری بە باشە جوڵاند و دەرگاکەی داخست
پاشان سەیری مۆبایلەکەی کرد ناوێکی لێ تۆمار کرابوو

کوڕە قۆزەکە 



ناریا دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژورەوە و چاکەتەکەی هەڵواسی و پێڵاوەکەی خستەوە شوێنی خۆی

پاشان ڕۆشتە سەرەوە و جلەکانی گۆڕی و پاڵکەوت لەسەر جگەی خەوەکەی و چاوەکانی هێواش هێواش دائەخران و ئەکەوتە دونیای خەیاڵە شیرینەکانی












چەند ڕۆژێک ئەبێت ناریا نزیکەو ئێوارە ئەگەڕێتەوە بەهۆی کارەکەیەوە و کوک لەو ماوەیە ئەوی نەبینیوە


مۆبایلەکەی هەڵگرت و قاوەکەی دەستی برد و سەیری مۆبایلەکەی ئەکرد


؟؟؟ : ناریا "هاواری کرد "

دەنگێکی ناسراو بوو و ناریا سەری بەرز کردەوە


ناریا : جۆنگ کوک " بە سەرسامیەوە وتی "


جۆنگ کوک : ئاراشی چۆنی ؟ "بەزەردەخەنەوە وتی"


قاتێکی ڕەشی لەبەر بوو کاتێک قۆڵی هەڵکردبوو و ماسولکەکانی دەستی دیار بوو و یەک دوانێک لە قۆپچەی سەر سنگی کرابووەوە و زەردەخەنەی ئەکرد و قژی بەستبوو



ناریا : باشم تۆ چۆنی ؟ "زەردەخەنەی کرد "



ناریا : ئەبیند کوڕە بچووکەکە ئێستا پیاوانە دەرئەکەوێ "پێکەنی "


جۆنگ کوک : واتا من وەک مناڵ دەرئەکەوتم ؟ "بە سەرسامیەوە وتی کاتێک دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ناریا کردەوە "



 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now