𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~15~

554 87 35
                                    

NO ONE POV:

ئەوە ئەستەمە بۆ کەسێک لە دوورەوە سەیری ئەو کەسە بکات  کە پارچەیەکە لە دڵی ئەوە زیاتر ئەستەمی ئەکات کە هەرگیز ئەم دووکەسە لە یەکتری دوور نەبوون

ئەو دایکە میهرەبانە ئێستا لە ناخەوە ئەسوتێت بۆ ڕۆڵە تەنهاکەی ئەو ئێستا لە دڵەوە هەزاران نەفرەت لە خۆی ئەکات بۆ ئەوەی نەیتوانی وەک دایکێک باش بێت بۆ کوڕەکەی و خۆشەویستی پێ ببخشێ

ناریا سەیری جیۆنسانی ئەکرد لە کاتێکا جیۆنسان هاواری ئەکرد و ڕەتی ئەکردەوە بڕوات بۆ باخچەی ساوایان

کڵاوێکی ڕەش لەسەری ناریا هەبوو و قژی بە بەرزی بەستبوو جلەکانی پانتۆڵێکی کابۆی ڕەش و کراسێکی فراوانی ڕەشی لەبەر بوو بێگومان بێ ماسکەکەی دەمی کە هیچ کەسێک نەی ئەتوانی بیناسێتەوە

جیۆنسان: ??why you don't understand(بۆچی تۆ تێناگەیت؟؟)"بە هاوارەوە وتی "

جیمین:تێئەگەم جیۆنسان بەڵام خۆت ئەزانیت ئەوە فەرمانی دایکتە"جیمین ویستی دەستەکانی بگرێت"

جیۆنسان:نامەوێ نامەوێ بڕۆمە ئەو شوێنە نەفرەتیە"هاواری کرد بە بەرزی"

جیمین:جیۆنسان "بە نائومێدیەوە بانگی کرد"

جیۆنسان پشتی لە جیمین کرد چاوی کەوتە سەر دایکی ئەوە ئەستەمە بیناسێتەوە

جیۆنسان زەردەخەنەی کرد کاتێک زانی ئەوە دایکیەتی ویستی ڕابکات بۆ لای و زۆر بە توندی باوەشی لێبدات و بڵێت دایکە  بیرتەکەم تۆ بۆچی منت  جێ هێشت

چەند هەنگاوێک ڕۆشتە پێشەوە بەڵام کاتێک بینی ناریا بە دەستی ئاماژەی بۆ دا بگڕێتەوە

ڕاستە جیۆنسان بچووکە بەڵام ئەو کوڕی دایکیەتی و گوێڕایەڵە بۆیە گەڕایەوە بۆ لای جیمین

جیۆنسان:باشە ئەڕۆم بۆ ئەو شوێنە "بە بێزاریەوە چاوی سوڕاند"

بێلا: تۆزێک لەمەوبەر وتت نایەم "بە سەرسوڕماوی وتی"

جیۆنسان:بڕۆین"ڕۆشتە ژورەوە"

بێلا و جیمین سەیری یەکیان کرد بە شۆکەوە و دواتر ڕوخسارێکی بێزاریان پیشانیا و ڕۆشتنە ژورەوە

ناریا لە دورەوە زەردەخەنەی لەژێر ماسکەکەیەوە بۆ کوڕەکەی

؟؟؟:قاوەکەت ئامادەیە خاتوون"مەبەستی ناریا بوو"

ناریا ڕۆشت و قاوەکەی وەرگرت کاتێک قاوەکەی بەرز کردەوە لاپەڕەکەی ژێر قاوەکەی هەڵگرت و خستیە نێو گیرفانی کابۆیەکەی

ناریا دەستی کرد بە ڕۆشتن بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی و سەرکەوت و دەستی کرد بە لێخوڕین

ئەو هەستی کرد کەسێک شوێنی کەوتووە 

ناریا: کاتی یاریە"زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد "

خێرای ئۆتۆمبێلەکەی زۆر زۆر زیاد کرد

گوێ لە دەنگی گولە بوو کە درا لە پشت ئۆتۆمبێلەکە

ناریا:نەفرەتی"بۆڵاندی "

ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێکردەوە کە ئەیتوانی لە ڕێگەی ئەو ئاوێنەوە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە ببینێت

قاچی لەسەر گازەکە دانا و پاڵکەوت لەسەر دوو کورسیەکە و سوکانەکەی ئەجوڵاند

سوکانەکەی بە توندی سوڕاندەوە وەی کرد ئۆتۆمبێلەکە  لەبری ئەوەی بەڕێکی بڕوات بە پشتەوە بڕوات[دڵنیام کەس تێنەگەشت بەس ئیتر ناتوانم لەوە ڕونتر باسی بکەم😂]

کاتێک زانی کە پێش ئۆتۆمبێلەکە  چۆڵە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە ئۆتۆمبێلەکەی نزیک کردەوە لە  سوچی پردەکە هەستایەوە

خۆی هەڵیایە خوارەوە هەستی بە چەند فیشەکێک کرد کە لە نزیک سەری ڕۆشتن و کەوتە نێو ئاوەکە

هەستی بە بە نقوم بوون کرد لە نێو ئاوەکە و دەستی کرد بە مەلە کردن بۆ سەرەوەی ئاوەکە و گەشتە سەرەوە بەرەو قەراخی ئاوەکە مەلەی کرد و ڕۆشتە قەراخەکە و هەناسەیەکی ئاسودەی هەڵکێشا

دەستی برد بۆ کەمەری خۆشبەختانە هێشتا چەکەکەی لە شوێنی خۆیەتی

ناریا:ئێستا کاتی وەستان نیە ناریا دەی هەستە"وای وت و هەستا و دەستی کرد بە ڕاکردن"

قاچی ئازاری هەبوو لەبەر ئەوەی قاچی کێشابوو  بە  قەراخی پردەکەیا

بەڵام ئێستا هیچ شتێک گرنگ نیە جگە لە ڕاکردن

کاتێک ویستی لە ژێر پردەکە دەربچێت چەند ئۆتۆمبێلێکی ڕەشی بینی

ناریا:نەفرەت چۆن ئەتوانن ئەوەنە بە خێرای بگەنە ئێرە"بە چپەوە وتی"

گوێی لە دەنگی پێی بوو لێی نزیک ئەبووەوە دەستی بە توندی بە دەمیەوە گرت بەڵام بە خێرای ڕاکێشرا لە لایەن کەسێکەوە 

پاسەوانەکە سەیری شوێنەکەی ناریای کرد

پاسەوانەکە:هێی ئێرە تەڕە لەوانەیە هەر لەم ناوە بێت جوان بگەڕێن ناتوانێ ڕابکات"بەبەرزی هاواری کرد"

ناریا لەگەڵ ئەو کەسە بوو کە دەمووچاوی بە ماسک داپۆشراوە 

ئەو وەک ڕێویەک فێڵباز بوو بەردێکی هەڵگرت و فڕێی یا بۆ نێو گژوو گیایەک کە هەندێک دوور بوون لەوانەوە  و ئەو کەسە و ناریا ئەو هەلەیان بەکار هێنا  و ڕایانکردە نێو ئۆتۆمبێلێکی ڕەش و ئەو کەسە بەخێرای ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی

و توانیان ڕابکەن

ئەوان گەشتنە سەر شەقامە گەورەکە و بەئاسی ئەڕۆشتن

؟؟؟:ببورە درەنگ کەوتم"بە خەمباریەوە ماسکەکەی لابرد"

ناریا:تۆ لەکاتی خۆی هاتیت جیمین"زەردەخەنەی کرد"

621 words

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now