𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~35~

412 65 154
                                    

NO ONE POV :

ئەو پارچە تەڕەکەی سەری ناریای بەرز کردەوە و خستیە نێو ئاوەکە و دەستی خستە سەر سەری ناریا بەهیوای ئەوەی تۆزێکیش بێت تایەکەی ناریا دابەزیبێت

بەڵام بێهیوا بوو کاتێک زانی نەک تایەکەی دانەبەزیوە زیاتریش بووە

پارچەکەی دەرهێنا و گوشی پاشان خستیەوە سەر سەری ناریا سەرچەفەکەی هێنایە سەر کەمەری بۆ ئەوەی هەندێک فێنکی بێتەوە

سویچەکانی هەڵگرت لەگەڵ چاکەتە ڕەشە درێژەکەی و ڕۆشت

بەفرێکی جوان ئەباری زەویەکە سپی بوو بوو وە کەشو هەوایەکی ساردی هەبوو ئنجا ئەو بەم نیوە شەوە و بەم کەش و هەوایە بەهیوای ئەوەیە بگاتە نزیکترین شارۆچکەی لێیانەوە

ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی و بیری ئەکردەوە لەو کاتەی کە بۆ کۆتا جار چاوە ماندووەکانی ناریای بینی ئەو ئەترسێ ناریا لەدەست بدات ئەو پێویستە چیبکات ؟ تەنانەت لە نێو مێشکی جەنجاڵیەکی زۆر هەیە و چەندین پرسیاری بێ وەڵام

flash back ............

POV JONGKOOK :

کاتێک ناریا ئاوڕی یایەوە شۆک بووم چونکە ئەو بریندارە شانێکی گولەی بەر کەوتووە

ناریا چیتر نەیتوانی بەرگە بگرێ کەوت و بەرەو ئەو ڕام کرد و سەری ئەوم لەسەر قاچم دانا

جۆنگ کوک : ناریا تۆ باشی ؟ ناریا " بە هێواشی بانگم ئەکرد "

ناریا : ئەگەر .......... ئەتەوێ ...... بژیم ........ لێرە ....دورکەوە ........ زۆر ...... دوور .... بڕۆ " بە هەناسە تەنگیەوە وتی "

بۆ کۆتا جار بە چاوە بریسکاویەکانی سەیری کردم و بەهێواشی چاوەکانی داخست

دەستم لەلای لوتی دانا هێشتا هەناسە ئەیات کەواتە تەنها لە هۆش خۆی چووە

دەستم خستە ژێر کەمەری پاشان دەستەکەی ترم لەژێر ڕانەکانی دانا و بەرزم کردەوە

نـــابـــێـــت بــمــری نـــاریـــا

مـــن هـێــشــتــا زۆر شــتــم مــاوە پــێــتــیے بــڵــێــم

end flash back ...........

ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند دابەزی پاشان بەرەو دەرمانخانەکە ڕۆشت دەرگای دەرمانخانەکەی کردەو پاشان ڕۆشتە ژورەوە

جۆنگ کوک : سڵاو بەڕێزم " بە ئارامی وتی "

جۆنگ کوک : ئەتوانم داوای برین پێچێک و دەرمانێک بۆ تای بەرز لەگەڵ ئەو دەرمانەی کە پێویستە لە برینەکە بدرێت تاوەکو خراپتر نەبێت " بە خێرای وتی "

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now