𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~14~

679 93 100
                                    

NO ONE POV:

نامجوون:ئامادەیت؟؟"هاواری کرد"

نامجوون:دەست پێ بکە"هاواری کرد"

ناریا دەستی کرد بە تەقاندینی چەکەکە بەڕۆشتنەوە هەموو ئامانجەکانی ئەپێکا
هەموویان دەمیان کرابووەوە جگە لە نامجوون

هیوجین:من خەون ئەبینم؟"بە شۆکەوە پرسی"

کای:منیش بینیم"بە شۆکەوە"

یۆجون:چۆن؟؟!!!!"هاواری کرد"

نامجوون:ناریا ڕاهێنراوی خێزانەکەمانە"بتڵە ئاوەکەی کردەوە"

هیوجین:بەڵام ئەو ئەبێت کچە نازدارەکەی ئێوە بێت"بە بێباوەڕیەوە وتی"

نامجوون:ئەو زۆر ڕفێندراوە بۆیە هیچ کچێکی نازدار نیە"بە پێکەنینەوە وتی"

کای:چۆن ڕفێندرا؟؟"بە دڵخۆشیەوە پرسی"

flash back.............

جۆنگ کوک: سوێند ئەخۆم هەموویان ئەسوتێنم"هاواری کرد"

نامجوون:هێوربەوە کوک ئەو باش ئەبێت" بە ئارامی وتی"

جۆنگ کوک:یەک تاڵ لەقژی لێبێتەوە هەموو ئەمریکا سەراو ژێر ئەکەم"هاواری کرد بەبەرزی"

نامجوون:باشە تەواو باشە"ئەیویست ئارامی بکاتەوە"

ئۆتۆمبێلەکە وەستا جۆنگ کوک گولەی خستە نێو چەکەکەی و دابەزی هەنگاوی زۆر گەورەی ئەنا و نامجوون هەر ڕای ئەکرد بە دوایدا و لەدوای ئەوانەوە لەشکرێک لە پاسەوان هەبوو

جۆنگ کوک بە شەق دەرگاکەی کردەوە بەڵام شۆک بوو کاتێک ئەوەی بینی

ناریا دانیشتبوو دەستی لە لوتی کەسێک ئەیا تاوەکو بزانێت زیندووە و هەموو دەوروبەری پڕ بوو لە تەرم

جۆنگ کوک ڕای کرد و توند ناریای لە باوەش گرت و بۆنی قژی ئەکرد وەک ئەوەی ناریا هەموو شتێکی بێت بێگومان ناریا هەموو شتێکە بۆ جۆنگ کوک

جۆنگ کوک دەریهێنا لە باوەشی و وتی

جۆنگ کوک:تۆ باشی ناریا؟؟"سەیری چاوەکانی کرد"

ناریا:بەڵێ من باشم بەڵام ئەوانــ"جۆنگ کوک قسەکەی پێ بڕی"

جۆنگ کوک:گرنگ ئەوەیە تۆ باشیت"زەردەخەنەی کرد و لەباوەشی کردەوە"

end flash back.........

نامجوون:کوک زۆر توڕەبوو ئەو کاتە"زەردەخەنەیەکی خەمبارانەی کرد"

نامجوون:ئەمتوانی ڕەگی ملی ببینم هێندە توڕەبوو ناریا تۆ زۆر گرنگ بووی بۆ جۆنگ کوک ئەو تۆی زۆر خۆشەویت"سەیری ناریای کرد و زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد بۆی"

ناریا بێدەنگی هەڵبژارد

ناریا هەزاران جار ئەمرد لە ناخەوە هیچ ئازارێک هێندەی ئازاری لە دەستدانی ئەو کەسەی هەموو شتێکت بوو قورستر نیە ناریای داماو  

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now