𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~22~

459 73 206
                                    

NO ONE POV:

ئالێساندرۆ : ناکرێت بێ هیچ هاوپەیمانیەک بهێڵین بڕۆیتە خاکەکەمانەوە بەڕێز جیۆن "بە ڕێزەوە "

جیۆنسان ئەیزانی ئەوە ڕێگە خۆشکەرە بۆ هاوپەیمانی وەهەروەها هاوپەیمانی لەگەڵ ئیتاڵیەکان خراپ نابێت چونکە جاری ڕابردوو کە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسپانیەکان بەست دوای کوشتنی هاوسەرەکەی خۆی بووە سەرۆکیان بەڵام ئەو دڵنیایە لێرە کە ئیتاڵیەکان و کۆری و ئیسپانیەکان بەهێز ئەبن پێکەوە

جیۆنسان : کەواتە هاوپەیمانی ئەبەستنین "بە دڵخۆشیەوە "

فرانسیکۆ : تۆ هاوپەیمانی لەگەڵ ئێمە ئەبەستی؟ "بە شۆکەوە"

جیۆنسان : بۆنا ئێوە کەسانی بەهێزن "بە زەردەخەنەوە "

فرانسیکۆ : بینا ئەمەوێ سپاسی عیسای پیرۆز بکەم باوکێکی مەسیحی بنێرە "بە پاسەوانێکی وت "

بینا : تۆ کەی مەسیحی بووی؟ "برۆیەکی بەرز کردەوە "

فرانسیکۆ : کچێ یەزدانیش ئەبم "لە خۆشیا ڕای کردە دەرەوە "

ئالێساندرۆ : چۆن هاوپەیمانی ئەبەستی ؟"پرسی بە زەردەخەنەوە "

جیۆنسان : هاوسەرگیری ئەکەم "زەردەخەنەی کرد "

بینا : لەگەڵ کێ خۆ ئافرەتێکی گونجاو نیە لە نێو ئیتاڵیەکان "برۆیەکی بەرز کردەوە بە پرسیارەوە "

جیۆنسان : نەخێر هەیە تۆ "بە پێکەنینەوە "

بینا : نەخێر من خیانەت لە بێلا ناکەم ئەو ساڵانێک جەنگاوە بۆ بەدەست هێنانی دڵت "بە پێکەنینەوە "

جیۆنسان ئەیزانی ئەو پێکەنینەی بینا ترسە نەک هەر شتێکی تر بینا ئەیەوێ خۆی ڕزگار بکات لەو پیاوە گەورەیە

جیمین : مەبەستت چیە لە بێلا؟ "پرسی"

بینا : ئەو جیۆنی خۆشەوێت ئەو من ئەکوژێ "هەموو شەرابەکەی خواردەوە "

جیمین : ئەوە ڕاستە جیۆنسان "بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد "

جیۆنسان : بێلا نابێتە ئەو خاتونەی من ئەمەوێ "بە ئاسای وتی "

بینا : بەڕێز جیۆن هەوڵ مەیە ئەم موڵکەم لێ وەربگری کە وەک چۆن لەگەڵ هاوسەری یەکەمت کرد پاشان بێلا شایستەی ئەوەیە "بە ڕقەوە و ویستی بڕوات "

بەڵام جیۆنسان دەستی گرت و برۆیەکی بەرز کردەوە

جیۆنسان : ئەو کارەی لەگەڵ هاوسەری یەکەم کرد جیاواز بوو ئەو هەرگیز خاوەنی ئەو کەسایتیە نەبوو کە پێویست بوو ببێت و من کوشتم پاشان بێلا شایستەی ئەوە نیە چونکە ئەو جیاوازە "جیمین قسەکەی پێ بڕی "

جیمین : بوەستە تۆ لەبارەی کچی منەوە قسە ئەکەی ئەو چیەتی ؟"بە توڕەییەوە وتی "

بینا : تۆ ئافرەتێکت ئەوێت کە بە خوێن گەشتبێتە ئەو ئاستە نەک ئافرەتێکی ناز پێ دراو ؟ "پرسی"

جیۆنسان : بەڵێ "هاواری کرد "

جیۆنسان : تۆ پێکات بێلا نابێت بێتە مەیدانی شەڕ ئەو پێویستە خانمی پیاوێکی ئاسای بێت بەڵام تۆ بەو پێیەی لە مەیدانی شەڕ گەورە بوویت پێویستە ئافرەتی پیاوێکی گەورە بیت بینا "بە هێواشی "

جیمین : چی دەربارەی هەستەکانی بێلا ؟" پرسی"

جیمین : تۆ دڵی ئەشکێنیت ؟ "بە توڕەییەوە "

جیۆنسان : بێلا بە هاوسەری یەکەمی زانیم و مردنی ئەوی بە هەل زانی بۆ نزیک بونەوە لێم بەڵام بە پێی کات لەبیرم ئەکات خاڵە "بە زەردەخەنەوە "

ئالێساندرۆ : باشە باشە خانمان و بەڕێزان پێویستە ئەو دوو کەسە لێرە بەجێ بێڵین تاوەکو بگەنە ئەنجام دەی بەڕێز پارک "جیمین پاڵ نا بۆ دەرەوە "

ئالێساندرۆ : بەختێکی باش جیۆن دڵی خوشکەکەم دۆنا بەدەست بێنە "چاوێکی داگرت لێی "

بینا : هێی تۆ "هاواری کرد ئالێساندرۆ ڕای کرد "


ئێستە تەنها بینا و جیۆنسانن لەو ژورە گەورە

بینا : تۆ ئەو هاوپەیمانیە ئەکەی تەنها بۆ بەدەست هێنانی پارە و هێزێکی زیاتر "بە توڕەییەوە "

جیۆنسان : دەی بینا تۆش ئەوە ئەزانیت "بە بێزاریەوە بۆڵاندی "

بینا : من ئەزانم "بە توڕەییەوە "

جیۆنسان : تۆ لە سەرەتای بینینەوە منت بە دڵ بوو کەواتە ئەو هەلە لە دەست مەدە لەگەڵ پیاوێکی قۆزی وەک من بیت "بە پێکەنینەوە "

بینا : خۆت ئەوەنە باش پیشان مەیە "بە ساردیەوە"

جیۆنسان وەستا و سەیری چاوەکانی بینای کرد و پاشان نزیک بووە لێی و کەمەری گرت و نزیک بووەوە لە ملی کە هەناسە ساردەکانی جیۆنسان بەر ملی بینا ئەکەوت


جیۆنسان : بینا ئەوە ئەزانیت کە من تۆم بەدڵە و هەموو شتێک ئەسوتێنم بۆ ئەوە "بە ئارامی بە گوێیەکانی چرپاندی "

جیۆنسان : ئەوەندە خۆت بە کەسانی تر بەراورد مەکە تۆ جیاوازی "سەری هەڵبڕی و سەیری چاوەکانی کرد "

جیۆنسان :  تۆ جیاوازی بۆ مافیایەکەت بۆ خێزانەکەت بۆ ئەو کەسانەی ئەتناسن وە لە هەمووی گرنگتر تۆ جیاوازیت

بۆ من

570 words

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now