𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~38~

371 64 137
                                    

JONG KOOK POV :

قومێکم لە ئاوەکەی دەستم دا و جیۆنسان سەیری ئەکردم

جیۆنسان : تا ئێستە لەگەڵ هیچ ئافرەتێک خەوتووی ؟ " پرسی "

هەموو ئاوەکەی نێو دەمم کردە دەرەوە و دەستم کرد بە کۆکین

ئەو ئافرەتەی کە لەگەڵی بوو کێشای بە پشتما

بینا : ئای گەمژە دیار ئەو کوڕێکی باشە بۆچی هەمووان وەک خۆت ئەبینی " بە بێزاریەوە وتی "

جیۆنسان : واتا من کەسێکی خراپم ؟ " بە سەرسامیەوە پرسی "

بینا : جا کێ وای وت تۆ لەو پەڕی باشیت " بە دراماتیکی وتی "

ئەوان هەر بەردەوام بوون لە دەمەقاڵێیان بە بێزاریەوە سەیرم کرد ئەوان بۆچی وەک مناڵ شەڕ ئەکەن بێزار کەرن

جیۆنسان : بە هەرحاڵ تۆ چەند ساڵی ؟ "پرسی "

جۆنگ کوک : بیست و هەشت " بە ئارامی وتم "

جیۆنسان : تۆ زۆر گەنجیت دایکم چۆن پیاوێکی گەنجی خۆش ویستووە " بە بێزاریەوە وتی "

بینا : ئەوە ئاشکرایە " بە ئارامی وتی "

جیۆنسان : چی ئاشکرایە ؟ " پرسی "

بینا : ئای گەمژە ئەو ڕێک لە باوکت ئەچێ " بە بۆڵەوە کێشای بە سەریا "

جیۆنسان : ئەوە مەحاڵە " بە هێواشی وتی "

بینا : تەنها جارێک باوکتم بینیوە لە وێنەیا ئەزانم کە ئەو لەو ئەچێت " بە ئارامی وتی "

ئەوانە باسی چی ئەکەن ؟

بینا : تەنانەت ئێوە لە یەکیش ئەچن " بە زەردەخەنەوە وتی "

سان & کوک : چی ؟؟؟ " بە سەرسامیەوە هاواریان کرد "

جۆنگ کوک : ئێمە کوا لە یەک ئەچین ؟ " هاوارم کرد "

جیۆنسان : ڕاستە کوا لە یەک ئەچین ؟ " هاواری کرد "

بینا : لە بیریکە لە بیریکە " بە بێزاریەوە چاوی سوڕاند "

جیۆنسان : پیشەت چیە ؟ " پرسی "

جۆنگ کوک : من پۆلیسم " وەڵامی دایەوە "

بینا : پۆلیس " بە شۆکەوە وتی "

جیۆنسان : عیسای پیرۆز " بە شۆکەوە وتی "

بینا : تۆ لە کەیەوە مەسیحی بوویت ؟ " بە سەرسوڕمانەوە وتی "

جیۆنسان : من هەرگیز مەسیحی نەبووم " بە بێزاریەوە وتی "

بینا : درۆزن " بە تیژیەوە سەیری کرد "

جیۆنسان : سوێن ئەخۆم بە مەسیحی پیرۆز من مەسیحی نیم " بە ئارامی وتی "

بینا : هەی کوڕی شێت سێری خۆت بکە " هاواری کرد "

پێکەنیم باشە ئەوانە چین دەمەقاڵێکە گەورەتر بوو تا گەشتە ئەو ئاستەی ئەو کچە قژی جیۆنسانی ڕاکێشا و ئەویش هاواری کرد

جۆنگ کوک : ئێوە چی یەکترین ؟ " بە پێکەنینەوە پرسیم "

سان & بینا : هاوسەر " پێکەوە وتیان "

جۆنگ کوک : ئێوە ئای خوایە " بە پێکەنینەوە وتم و هەستامەوە "

لەو ژورە ڕۆشتمە دەرەوە وسەری بەرز کەرەوەکە کەوتم ئەمەوێ بڕۆمە باخچەکە و هەوایەکی پاک هەڵبمژم

بەرزکەرەوەکە وەستا و و دەرگاکە کرایەوە پاشان ڕۆشتمە دەرەوە

هەوایەکی فێنک بەر پێستم کەوت ویستم هەوایەکی پاک هەڵبمژم بەڵام هەوایەکە بوە گازی ژەهراوی کە بینیم هەموو ئێرە بە پاسەوان دەورە دراوە

جۆنگ کوک : ئێستە چۆن ڕزگارم بێت لەمان "ْبە منگە منگەوە وتم "

ڕۆشتمە سەر کورسیەک دانیشتم

کەشێکی ئارامی بوو دەنگی چۆلەکە ئەهات بەڵام لەناکاو گوێم لە شتێک بوو

کۆلارەیەک کە لە وەرەقە دروست کرابوو کەوتە سوچێکی نەخۆشخانەکە

سەرنجی ڕاکێشام بۆیە ڕۆشتم و کردمەوە هەندێک قورس بوو لەبەر ئەوەی هێشتا دەستم لە گەچ گیراوە

ئازیزم ئەتەوێ خاتوو جیۆنی خۆشەویستت ببینی ؟

پێکەنیم کاتێک ئەوەم بینی ئای ئەم کچە چەند سەرکێشە پێویستە منیش هەندێک هەستی سەرکێشی تاقی بکەمەوە

سەیری پاسەوانەکانم کرد چاویان لەسەر من بوو

؟؟؟ : ئای خوایە قاچم " دەستی کردە گریان "

سەیری پشتەوەم کرد ئافرەتێکی گەنج کەوتبوو ڕۆشتم و یارمەتیم یا بەرز بێتەوە

جۆنگ کوک : ئەتوانی یارمەتیم بەیت ؟ " بە هێواشی چرپاندم بە گوێیەکانی "

جۆنگ کوک : ئەو پاسەوانە جل ڕەشانە سەرقاڵ بکەی ؟ " بە چپەوە وتم و زەردەخەنەم کرد "

برۆکانی گرژ کردووە نایەوێ یارمەتیم بدات

چاوێکم لێ داگرت و زەردەخەنەیەکی شیرینم بۆی کرد ئای بوەستە بوەستە ئەو ڕازی بوو ؟

زەردەخەنەی بۆ کردم و ڕۆشت

بە ئارامی وەستام و چاوەڕێم کرد جیقەیەک بەرز بویەوە کە هەر کەسێک لێرە بوایە ئەیوت خاوەنی هاوارەکە ئێستە گیانی ئەکێشن

پاسەوانەکان سەیری شوێنی هاوارەکەیان کرد بۆیە منیش ئەوەم بە هەل زانی و ڕامکرد

548 words

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now