𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~6~

841 124 80
                                    

NO ONE POV:

Flash back.............

جۆنگ کوک:ناریا هەستە دەی پاندا"بە دەستەکانی شانی ئەجوڵاند"

ناریا:دە تۆزێکی تر"بە خەواڵوییەوە وتی "

جۆنگ کوک:ئەزانی ئەمڕۆ چەند شەمەیە؟"بە دڵخۆشیەوە وتی"

جۆنگ کوک:ئەمڕۆ شەمەیە واتا ئەتوانین تەواوی ڕۆژەکە پێکەوە بین"بە زەردەخەنەوە وتی"

ناریا بەخێرای هەستا و ڕای کردە دەست شۆرەکە و جۆنگ کوکیش بە پێکەنینەوە سەیری کرد

.
.
.
.

.
.

.
.

.
.

جۆنگ کوک :لە کام دەستەمایە؟"بە فیزەوە وتی"

ناریا:ئەوەیان"دەستی چەپی هەڵبژارد"

جۆنگ کوک:نەخێر"بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە"

جۆنگ کوک ڕای کرد و ناریاش دوای کەوت ئەوان وەک مناڵ لە نێو ئەو پارکە ڕایان ئەکرد چەند جوانە خۆشەویستی

.
.

.
.

.
.

.
.

لەناو ئۆتۆمبێلەکە ناریا و جیمین و جۆنگ کوک بوون

جیمین:ئای خوایە ناریا تۆ زۆر سەرشێتی"بە باوەڕ پێ نەکراویەوە وتی"

جۆنگ کوک:هەر ئەو سەرشێتیەی ناریای جوان کردوە باشە تۆ چەندنێک لەگەڵی ژیاوی چۆن نازانی"بە سەرسوڕمانەوە وتی"

جیمین:ئەو کاتەش سەر شێت بوو بەڵام ئەو کاتە کچی من بوو و وەک فریشتەیەکی شیرین بوو ئێستا کچی تۆیە"بە زەردەخەنەوە وتی"

ناریا:من برسیمە"سەیری جۆنگ کوکی کرد"

جۆنگ کوک:بەڵام ئێستە لە کافتریاکە پێنج ئاسکرێمت خوارد"بە ئاسا وتی"

ناریا:سێرکە پێنج ئاسکرێم واتا هەمووی مناڵەکەت خواردوویەتی "بە بێزاریەوە وتی"

جۆنگ کوک و جیمین پێکەنین

لەناکاو دەنگی گولە هات و دوای ئەو دەنگە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا

ناریا بە ئارامی چاوەکانی کردەوە دڵۆپی خوێن تکە تکە لە ڕوخسارە بێگەردەکەی ئەهاتە خوارەوە کە شوشەی ئۆتۆمبێلەکە بڕیبووی سەیری دەوروبەری کرد دەرگای لای خۆی کراوەتەوە دیارە یەکێک ڕۆشتووە

شۆفێرەکە مردبوو و جۆنگ کوک سەری خوێنی لێ ئەهات بێگومان ئەوەی ڕۆشتووە جیمین بووە ناریا چەند شەقێکی لە دەرگاکە یا کرایەوە و ڕۆشتە دەرەوە و پەنجەرەکەی لای جۆنگ کوکی شکاند و ئەوی هێنا دەرەوە

ناریا:کوک کوک هەستە"بە هەناسە بڕکێوە وتی "

جۆنگ کوک بە ئارامی چاوەکانی کردەوە و سەیری دەوروبەری کرد هیچ نە ئەبیسترا جگە لە دەنگی گولە و دەنگی پڕکردنەوەی چەک

کوک هەستایەوە لە سوچێکی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری کرد و بینی کە چەندین پاسەوان خەریکی تەقەکردنن لەوان

کوک چەکەکەی دەرهێنا و دەست کرد بە تەقەکردن دەستێک لە سەرشانی دانرا ویستی لێ بدا بەڵام زانی جیمینە

کوک:جیمین چیت لێ بەسەر هاتووە؟"بە سەرسوڕمانەوە وتی"

جیمین دەستێکی شکا بوو و نزیکی چاوی برینار بووبوو خوێنێکی زۆر بە ڕوخساریەوە بوو سەری خوێنێکی زۆری لێ ئەهات لە هەمووی خراپتر شوشەیەکی گەورە بە سکی جیمین چەقیبوو

پاڵی بە ئۆتۆمبێلەکە دایەوە و وتی

جیمین:ئەوان زۆر زۆرن پێویستە ڕابکەین"بە هەناسە بڕکێوە وتی"

ناریا ڕای کرد بۆ لای جیمین و سەیری کرد بە ئارامی فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوە

ناریا:جیمین ئای خوایە"بە گریانەوە وتی"

جیمین :ئێستا کاتی گریان نیە.... تۆ .... کوا... ئاوا ... لاواز ... بویت ؟"بە هەناسە بڕکێوە وتی"

جۆنگ کوک:ناریا جیمین ببەرە دەرەوەی شەڕەکە "بە خێرای وتی"

ناریا:چی دەربارەی تۆ؟"بە ترسەوە پرسی"

جۆنگ کوک:من سەلامەت ئەبم بە جۆرێک ڕا ئەکەم لە شەڕەکە"دەستی بە شانەکانی ناریاوە گرتبوو و بەریا بەڵام ناریا دەستی گرت و بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری کرد"

ناریا:نا نەخێر ئێمە بەجێت ناهێڵین"بە خێرای دەستی گرت"

جۆنگ کوک:وتم بڕۆ ناریا"بە هاوارەوە وتی"

ناریا:بەڵێن بە بگەڕێتەوە"بە هەنسک و گریانەوە وتی"

جۆنگ کوک نزیک بووەوە و بە توندی ناریای لە باوەش کرد و دواتر لێوی بە لێوی ناریاوە نا و ماچێکی ئارامی پێ بەخشی دواتر وتی

جۆنگ کوک:بەڵێن بێت"و دوای ئەوە ڕۆشت و دەستی کرد بە تەقە کردن"

ناریا دەستی جیمینی خستە سەر شانی و بردیە نزیکی دەرەوەی شەڕەکە و لا لای باڵەخانەیەک وەستا و جیمین دانا و بۆ کۆتا جار سەیری دواوەی کرد بەڵام خۆزگە سەیری نەکردایە

جۆنگ کوک گولەیەک بەر دڵی کەوت و بەوەشەوە نەوەستان چەند گولەیەکی تریان هاویشت بۆ سکی و سنگی کە هەرگیز زیندوو نامێنێ

ناریا:ناا جۆنگ کوک!"بە هاوارەوە ویستی ڕابکات "

بەڵام جیمین قاچی گرت بە بێهێزی ناریا بە گریانەوە سەیری کرد

جیمین:نا ......... مەڕۆ........... تاکە..... هیوای ...... کوک ....... زیندو....مانی .....تۆیە...... مەڕۆ ....."بە هەناسە بڕکێوە بە ئەستەم ئەیتوانی بیڵێ"

ناریا فرمێسکە کانی سڕی و سەیری ئەو کەسەی ئەکرد کە هەموو شتێکی بوو ئێستا نوقمە لە خوێنا

ئای خوایە ژیان چەند سەیرە سەعاتێک پێش ئێستە بە دڵخۆشیەوە پێ ئەکەنین بەڵام بە چەند چرکەیەک بووە گریان هەرچەندە خودا شتێکت لێ بسەنێت بەڵام مانای بێ هیوابوون نیە و مانای ئەوە نیە هەموو شتێکت لە دەست یاوە

هەموو ئەم پاڕتە فلاش باک بوو و ئینجا له کاتی دوو نوقتەکەیا واتا کات تێپەڕوە واتا هەموو ئەم شتانە ڕۆژی شەمە ڕووی یاوە بەڵام لە کاتی جیاوازا ئەگەر بیرتان مابێ سەرەتای ئەم پارتە و سەرەتای پارتی یەکەم وەک یەک وایە پارتی یەکەمیش جیۆنسان بەو جۆرە هەڵئەستێ و ناریاش هەمان قسەکانی جۆنگ کوک ئەکات هیوادارم تێگەشتبن

705 words

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now