𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~30~

387 73 305
                                    

NO ONE POV :

هیچ کەسێک لە ژورەوە نەبوو ناریا چاوی گێڕا و چەند جارێک بانگی کرد

ناریا : بەڕێزم تۆ لە کوێی ؟ "بە بەرزی وتی "

ناریا : ئێرە کەسی لێیە ؟ "بە بەرزی وتی "

هیچ کەسێک دیار نەبوو بۆیە بڕیاری یا بۆ دەست شۆرەکان بڕوات

ئەو هەموو دەست شۆرەکانیش گەڕا بەڵام کەسی لێنەبوو

ئێستە درەنگە زۆر بە کەمی کەس لێرە بێت بۆیە ناریا سەرسام بوو کەواتە ئەو نەخۆشە لە کوێیە

ناریا پۆلیسەکانی ئاگادار کردەوە کە نەخۆشێک دیاری نیە پاشان ڕۆشتە لای ئەو پەرستارەی ناو تۆمار ئەکات

ناریا : ئایا نەخۆشی ژوری ژمارە 108 ڕۆشتۆتەوە ؟ "پرسی"

پەرستارەکە : ناوی چیە ؟ "پرسی "

ناریا : ناوی ئەو ناوی "فایلەکەی کردەوە "


ناریا : جیۆن جۆنگ کوک "بە سەرسامیەوە وتی "

پەرستارەکە : نەخێر ئەو نەڕۆشتووە "سەیری ناریای کرد "

ناریا : من هەموو شوێنێک گەڕام ئەوی لێنەبوو تەنانەت دەستشۆرەکانیش " بە ترسەوە وتی "

پەرستارەکە : پۆلیسەکانت ئاگادار کردەوە ؟ "پرسی"

ناریا : ئممم بەڵام ئەوانیش نایدۆزنەوە " بە خەمباریەوە وتی "

پەرستارەکە ڕوخساری گرژ کرد و شانەکانی بە نازانم جوڵاند پاشان ناریا  کەمێک دورکەوتەوە لەوێ

ناریا : لەوانەیە لە باخچەکە بێت "بە خۆی وت "

ناریا بەرەو باخچەکە ڕۆشت و هەموو ئەو ناوە ئەگەڕا و هاواری ناوی ئەکرد بەڵام ئەو نەبوو

ناریا : بەڕێز جیۆن !!! "هاواری کرد "

ناریا : بەڕێز جیۆن تۆ لە کوێیت ؟ " هاواری کرد "

ناریا : جۆنگ کوک !!! " هاواری کرد "


ناریا : نەفرەتی تۆ لە کوێی ؟ "بە بێزاریەوە وتی "

ناریا دڵنیا نەبوو هۆکاری چیە بەڵام ترسێکی زۆر بە نێو دەمارەکانی دێت و ئەڕوات

ئەو ئەترسێت زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ ئەکەیتەوە ئەو نازانێت بۆچی بۆچی ئەبێت بۆ کەسێکی بێگانە خەمبار بێت بەڵام ئەو پێویستە بیدۆزێتەوە

ناریا : ئەو لە کوێیە  " لە خۆی پرسی "

سەری بەرز کردەوە و سەیری ئاسمانە پڕ ئەستێرەکەی کرد ئەوە جوان بوو

ناریا ئەوەی خۆشەوێت سەیر کردنی ئاسمان یان سەیر کردنی مانگ بەو جۆرە

ئەو وابیر ئەکاتەوە مانگ ئەتوانێ قسەی دڵی بە هاوسەرە مردووەکەی بگەیەنێت چونکە مانگ هەموو زەوی ئەبینێت


 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now