𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~𝐄𝐍𝐃~

762 83 34
                                    

NO ONE POV :

چاوەکانی بە ئارامی کردەوە سەرەتا شتەکان ڵێڵ بوون بەڵام پاشان هەستی بە تیشکە پرتەقاڵیەکە کرد

هەوایەکی فێنک بەر پێستی ئەکەوت دەنگی شەپۆلەکانی دەریاکە وەک ئاوازێک وابوو بۆی

هەستایەوە بەئارامی و سەیری قاچەکانی کرد کە لە نێو لمەکەیە و ئاوی کەنارەکە بەر قاچی کەوت بۆیە چەند هەنگاوێک ڕۆشتە دواوە

؟؟؟ : ساردە ؟ " پرسی "

دەنگێک لە دواوە هات و ئەویش ئاوڕی دایەوە بە شۆکەوە چرپاندی

جۆنگ کوک : جۆنگ کوک " بە شۆکەوە وتی "

؟؟؟ : بەڵێ " پێکەنی "

ئەو وەک فریشتەیەک وابوو کابۆیەکی شینی تەسک و کراسێکی سپی ڕوخساری ئەدرەوشایەوە

؟؟؟ : تۆ ئەژیت بەڵام من نا جۆنگ کوک  " بە ئارامی وتی "

جۆنگ کوک : تۆ هاوسەری ناریای ؟ تۆ ئەو جۆنگ کوکەی کە مردوویت ؟ " پرسی "

؟؟؟ : ئۆو بەڵێ ئەوە منم جۆنگ کوک " بە ئارامی وتی "

؟؟؟ : جۆنگ کوک من ئەمەوێ داوای شتێکت لێ بکەم " بە ئارامی وتی "

جۆنگ کوک : چی ؟ " پرسی "

؟؟؟ : یارمەتیم بدە " بە چاوە درەوشاوەکانی سەیری کرد "

؟؟؟ : ئەوەی من نەمتوانی بیکەم تۆ بیکە ئەو کەسانەی من بە بێ هیوای جێم هێشتن تۆ هیوایان بۆ بگەڕێنەوە "بە ئارامی وتی "

؟؟؟: ئەو کەسەی پێویست بوو ببمە باوکێک بۆی و نەمتوانی تۆ ببە بە باوکێک بۆی تۆ ببە بە هاوسەرێکی باش لە بری من " بە ئارامی وتی "

؟؟؟ : من زۆر کەسم  جێ هێشت کە ئەوان ئێستا لێم توڕەن و بیرم ئەکەن تۆ شوێنی من پڕ بکەوە " بە ئارامی وتی "

؟؟؟ : زۆر جار هەندێک کەس شایەنی ئەوە نین بژین بەڵام ئەژین ئەزانیت ؟ " بە پێکەنینەوە وتی "

؟؟؟ : کێ ئەزانێت ژیان زۆر دڵ ڕەق و چاوچنۆکە لەکاتی پێویست باشترین کەسمان ئەدزێت " بە زەردەخەنەیەکی درەوشاوەوە وتی "

؟؟؟ : تەنانەت مردنیش کەسە باشەکانی خۆشەوێت و ڕقی لە کەسە خراپەکانە بەڵام چۆن منی خۆشویست نازانم چونکە من خراپم " پێکەنی "

؟؟؟ : ناریات خۆشبووێت گرنگی پێ بدە ئەو شایەنی تۆیە شایەنی ئەوە نیە لە ئازار بژی جۆنگ کوک پشتی بگرە تۆ تاکە هیوای ئەویت تۆ هەموو شتێکی ئەویت  "بە میهرەبانیەوە وتی "

؟؟؟ : بەڵێن بەم کەسە خراپە بدە شوێنی پڕ بکەیتەوە و یارمەتی بدەی " بە ئارامی وتی و پەنجە بچووکەکەی بردە پێشەوە "

جۆنگ کوکیش پەنجەی گرت و وتی

جۆنگ کوک : بەڵێن بێت





 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now