𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~12~

645 91 14
                                    

NARYA POV:

جیۆنسان:دایکە دایکە"بە دەستەکانی پاڵی ئەنام"

چاوەکانم کردەوە هەستم بە تەڕی پێستم ئەکرد و سەیرم کرد جیۆنسان شانم ئەجوڵێنێت

جیۆنسان:ئۆما بۆچی ئەگریت؟"بە خەمباریەوە سەیری کرد"

ناریا:هیچ نیە ئازیزەکەم تەنها "تۆزێک وەستام و فرمێسکەکانم سڕی دواتر جیۆنسانم لەباوەشی خۆم شاردەوە"

ناریا:تەنها خەونێکم بینی بەڵێ خەونێک "دەستم بەسەر قژە نەرمەکەیا هێنا "

جیۆنسان:ناتەوێ بخەویت؟"سەری بەرز کردەوە و سەیری چاوی کردم"

ناریا:هێشتا کارەکانم جێبەجێ نەکردووە "بە خەمباریەوە سەیرم کرد"

جیۆنسان:کێشە نیە ئۆما "زەردەخەنەی کرد"

جیۆنسان:پێویست ناکات زۆر خۆت ماندوو بکەی "دووبارە زەردەخەنەی کرد"

ماچی سەریم کرد و جیۆنسان لە ژورەکەم ڕۆشتە دەرەوە جانتا ڕەشەکەم هەڵگرت و بەرەو کانتۆری جلەکان ڕۆشتم چەکێکی ڕەشم لەژێر جلەکانم دەرهێنا و سەیرم کرد پڕ بوو لە گولە[فیشەک] خستمە نێو جانتاکەم و ڕۆشتمە دەرەوە

لە دەرگای ژورەکەی جیۆنسانم یا و ڕۆشتمە ژورەوە بینیم چاوی داخستووە

ناریا:جیۆنسان بە خەبەری؟؟"نزیک بومەوە"

جیۆنسان هەڵسا دانیشت لەسەر سیستەمەکە وتی

جیۆنسان:نەخێر ئۆما چیبووە؟؟"سەیری کردم"

ناریا:هیچ شتێک بەڵام هاتم شەو شادت لێ بکەم "زەردەخەنەم بۆی کرد"

جیۆنسان:بەڵام جلەکانت "قسەکەم پێ بڕی"

ناریا:تۆ متمانە بە من ناکەی؟؟"برۆیەکم بەرز کردەوە"

جیۆنسان:بێگومان ئۆما من باوەڕم بە تۆیە "

نزیک بومەوە لێ و بە توندی لەباوەشم کرد و ماچی سەریم کرد

ناریا:ئەو شتانەت بیرە لە واشیتۆن پێم وتی؟؟"لە باوەشم هێنامە دەرەوە"

جیۆنسان:باوەڕ بە کەس مەکە لەگەڵ کەس مەڕۆ تەنها لەگەڵ ئەو کەسانە بە کە پاسۆردە نهێنیەکە ئەزانن و دایکە خۆشی ئەوێ "بە پەنجە بچووکەکانی ژماردی"

زەردەخەنەیەکم بۆی کرد فرمێسک لە چاوەکانم قەتیس بوو و وتم

ناریا:شەو شاد ئازیزەکەم "فرمێسکێک لە چاوی ڕاستم هاتە خوارەوە بەڵام لەبەر تاریکی ژورەکە نەبینرا"

جیۆنسان:دایکە بەیانی شەمەیە پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەر ئەبەین و من زۆر بە پەرۆشم بۆ بەیانی "وشەی بەپەرۆشمی بە هەڵە وت"

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now