part 11

264 54 8
                                    

"نازانم کایلا بۆچی لەگەڵ ئەودا دەمێنێتەوە ؟ ئەو ترسناکە ! " کچێک لەبەرخۆیەوە وتی و
سەیری ئەو دوانەی دەکرد کە خواردنەکانیان بەشی یەکتر دەدەن .

"سەیریان مەکە ! ئەو ئێستا کەوتوەتە تەڵەکەوە ! با ببینین چی ڕودەدات " کچەکەی تر
وەڵامی دایەوە و هەردوکیان بەبێدەنگی پێکەنین

"تای ئەوە بخۆ بەتامە ! " کایلا وتی و ئاماژەی بە سەوزەواتەکەدا ، تای کەمێک خەندەی کردو سەری بە باشە جوڵاند ، کەمێکی خوارد

"ئمم بەتامە __ "

" دەمزانی ! من ئەوەم لە کێڵگەوە هێناوە ئەزانی ! " کایلا بە پەرۆشیەوە وتی ، تایهیۆنگ
کەمێک بیری کردەوەو وەڵامی دایەوە

"کەی چووی بۆ کێڵگە ؟ " ئەو بەسەرلێشێواوی پرسی ، کایلا ئاهێکی هەڵکێشا

ٔ"ئەو خواردنەم لە کافتریاوە وەرگرتوە " لەبەرخۆیەوە وتی و لێوی خوارەوەی دەرهێنا

تایهیۆنگ " چی بووە ؟ ئ-ئایا شتێکی هەڵەم وت ؟ " کایلا سەری بە نەخێر جوڵاند

"تەنها هەوڵم دەدا هەندێ وشەی سوپاسگوزاری بەدەست بێنم و یەرسامت بکەم بۆیە درۆم
کرد بەڵام ببینە ، تۆ تەنانەت ستایشیشت نەکردم ! " ئەو دوبارە بە خەمباری لێوی خوارەوەی دەرهێنا

لێدانی دڵی تایهیۆنگ وەکو شێت لێیدەدا و هەوڵی ئەوەی دەدا سورهەڵگەڕانەکەی بوەستێنێ

تایهیۆنگ " ئەوە زۆر بەتامە کایلا . . ت-تۆ هەڵبژاردەی باشت هەیە بۆ خواردن . . . "

کایلا بەوە دڵخۆش بوو ، تایهیۆنگیش لەولاوە وەکو شێت سور بوبۆوە وەکو وابێ ئێستا
دەبورێتەوە ، تەنها دەیویست لەژێر زەوی خۆی بشارێتەوە چونکە ئەو سور بوو وەکو تەماتە

کایلا " زۆر سپاس ! " وتی و دەستی کردەوە بە نان خواردن ، تای دوای ئەوە بە ئەستەم
توانی نان بخوا ، لێدانی دڵیشی هیچ یارمەتیدەر نەبوو  .

لیسا " هێێ کایلا " لیسا لێیان نزیک بۆوە ، تایهیۆنگ بە بێدەنگی لە دواوەی کایلا وەستا ،
کایلاش دەستی بە مانای سڵاو بۆ لیسا جوڵاند .

"سڵاو تایهیۆنگ ! " لیسا بەدڵخۆشی دەستی بۆ ئەویش جوڵاند ، تایهیۆنگ بەشێوەیەکی
سەیر سەیری لیسای دەکرد

کایلا " سڵاوی لێ بکە تای " ئەو بە چرپە بە تای وت ، تای بە دودڵی دەستی بە مانای سڵاو
جوڵاندەوە .

لیسا " کەواتە وانەی دواترت چیە ؟ "

کایلا " مم وابزانم ئەدەب "

لیسا " ئۆھ باشە ، چی دەربارەی تۆ تایهیۆنگ ؟ "

کایلا " ئامم ، ئەو لەگەڵ منە ! " 

لیسا " ئەو بۆچی ئەوەندە بێدەنگە ئەمڕۆ ؟ ئەو بە جۆشو خرۆشو زۆربڵێ نیە وەکو ئەو ڕۆژە ! "  لێیسا وتی و پێکەنی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now