تایهیۆنگ " ن-ناتوانم کۆنتڕۆڵم پێناکرێ . . " لەبەر خۆیەوە وتی ، شەویلگەم توند کرد
ئامادەبوم بۆکسێکی لێبدەم بەڵام خۆم گرتو لەجیاتی قسەم کردکایلا " ئەوەش تێدەپەڕێنین پێکەوە هم ؟ ئەوە ڕابردوتە وە ئێستات لەگەڵ منە . . بۆیە
وازی لێبێنە ؟ " کەمێک سەری بەبەڵێ جوڵاند ، خەندەم کردکایلا " س-سپاس بۆ ئەوەی ل-لەگەڵ منی " بەدەنگی نزم وتی ، سەرم بەبەڵێ جوڵاند
کایلا " بەڵێ ! ئەبێ سوپاسگوزاربی بۆ ئەوەی توانیم لەگەڵ هەموتان بگونجێم ! " بەگاڵتەوە هوفم کرد و قۆڵەکانم لێک ئاڵاند
تایهیۆنگ " ب-بەڵام هیێبین ھەرگیز ئەوەی نەوت " بەدەنگی نزم وتی ، هەستم بە ئازارێکی
زۆر کرد لەدڵم کاتێ گوێم لەوە بووکایلا " چ-چیت وت ؟ " پرسیم ، گومانم لەوانە هەبو کە گوێم لێبو ، ئەو سەری بەرز کردەوەو سەیری کردم و سەری بەنەخێر جوڵاند و لەسەر سیسمەکەی پاڵکەوت ، دەستەکانم
توند داخستکایلا " مەبەستت چ نەفرەتیەک بو لەوەی وت ؟ تایهیۆنگ ! " برۆم گرژ کرد کاتێ گوێم لە هیچ وەڵامێک نەبو ، قۆڵیم گرت و وام لێکرد ڕێک دانیشێ
کایلا " بیڵێوە ! مەبەست چی بو بەو نەفرەتیەی ئێستا وتت ؟ " ئەو بەچاوە فرمێسکاویەکانی سەیری کردم
تایهیۆنگ " م-من تەنها ڕ-ڕاستیەکەم وت . . " سەیری خوارەوەی کرد
کایلا " مەبەست ئەوەیە بڵێی ئەو لە من باشترە ؟ " هاوارم کرد بەسەریا ، ئەو وەڵامی نەدایەوەو بەردەوام بو لەسەیرکردنی زەویەکە
کایلا " بێدەنگیەکەت وەڵامەکەم ئەیاتێ ، تای " ئاهێکم هەڵکێشاو دەستم لەقۆڵی شلکردەوە
تایهیۆنگ " ک-کایل__"
کایلا " مەکە ، وە هەروەها نامەوێ پارەی خەرجیەکانم بدەی ، من خۆم چارەی خۆم دەکەم ! " بە ساردی وام وت ، ئەو هەستایە سەرپێ
تایهیۆنگ " کایلا . . چ-چی دەکەی__" کتێبەکانم هەڵگرت پێش ئەوەی قسەکەی پێ ببڕم
کایلا " ئەچم بۆلای لیسا بۆ وانە خوێندن ، شەو دەگەڕێمەوە ، بۆخۆت نانی ئێوارە بخۆ "
تایهیۆنگ " کایلا__" زیاتر گوێم بۆ نەگرت و دەرگاکەم توند داخست و بەرەو ژوری لیسا
ڕۆشتم( ئایا من هەرگیز پێم وتوە کە ئەو هیچ لە ڤەینت باشتر نیە یان ڤی ؟ ) بیرم کردەوەو نەفرەتم لێ دەکرد تاکو گەیشتمە بەردەم ژوری لیسا ، بەتوندی لەدەرگام دا
لیسا " چیە ؟ کێیە ؟ " دەنگێکی کز لەودیو دەرگاکە هات ، هەناسەیەکم بە قورسی هەڵمژی
کایلا " لیسا دەرگاکە بکەوە ، یان بەشێوەیەکی تر هەوڵبەم__" پێش ئەوەی قسەکەم تەواو
کەم دەرگاکە کرایەوە ، لیسایەکی تۆقیوی دەرخست ، چومە ژورەوە بێ ڕەزامەندی ئەو
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...