ڕۆژی دواتر
" نەفرەت ! چ نەفرەتیەکە ؟!! " کایلا شۆک بو خێرا ڕایکردە ژورەکە بینی ڤەینت دەستی بەسەریەوەیەتی ، خەریکە قژی لەپێستی جیا دەکاتەوە
کایلا " چیتە ڤەینت ؟ " سەری بەرز کردەوە
ڤەینت " بۆچی سەرم خەریکە ئەتەقێتەوە لەبەر ئازار ! " کایلا چاوی سوڕاند
کایلا " چونکە دوێنێ شەو سەرخۆش بوی "
ڤەینت " سەرخۆش ؟ وە من ؟ "
کایلا " نا بێگومان تۆ نا " بەتوانجەوە وتی ، ڤەینت زیاتر و زیاتر توڕە دەبو
ڤەینت " کایلا وەڵامم بەرەوە باشە ! "
کایلا "ٚ باشە تۆ شوشەیەک شامپانیات خواردەوە ، چونکە هاوپۆلەکانت بەهەڵە لێیان جێما لێرە " وای وت و بۆکسی لە سیسەمەکە دا
کایلا " تۆ بەڕێز ، نەوێری هیچ شتێک وێران بکەی تەنها بەهۆی سەرئێشە گەمژانەکەت " قۆڵەکانی لێک ئاڵاند
ڤەینت " ئەم نەفرەتیە ئازاری هەیە ! "
کایلا " بوەستە لە جنێو دان و هەستە ، نانی بەیانی ئامادە دەکەم ! "
ڤەینت " یاھ ! گرنگیم پێنادەی ؟ خۆشەویستەکەت لە ئازاردایە ! "
کایلا " کەواتە بۆچی ئەخۆیتەوە ؟ "
ڤەینت " من بووم ؟ نەخێر ڕاستە ؟ " بەتوڕەی هاواری کرد
کایلا " بوەستە لە هاوارکردن بەسەرما و هەستە خۆت بشۆ بۆنت لێدێ ! " ڤەینت بەتوڕەی سەری نزم کردەوە ، بەڵام لەکۆتایدا هێشتا مرۆڤە ، هەستی بە خەمباری کرد کە ئەو گرنگی و خۆشەویستیەی کایلا دەست نەکەوت کە پێشبینی دەکرد تا سەرئێشەکەی نەهێڵێ
بە ماچکردنی سەری و مەساجکردنی ، کایلا شۆک بو کاتێ بینی ئاوا لێوی خوارەوەی دەرهێنا بوکایلا " هێشتا سەرخۆشی ؟ "
ڤەینت " ببورە ؟ "
کایلا " ئاھ نەخێر . . بڕۆو خۆت بشۆ " ڕۆیشتە خوارەوە و ئەوی بەتەنها جێهێشت
ڤەینت pov
نەفرەتم کرد و هەستامە سەرپێ ، یەکسەر خۆم شوارد و جلەکانم لەبەرکردو چومە خوارەوە ، پێم سەیر بو کە هیچ مێزێکی شوشەم لەوێ نەبینی
ڤەینت " ئم ، ئازیزم مێزە شوشەکە لەکوێیە ؟ ئەوەی ژوری دانیشتنەکە ؟ " کایلا ئاهێکی هەڵکێشاو و قاپەکانی ڕێکخست
کایلا " تای شکاندی "
ڤەینت " بۆچی ؟ " لەسەر کورسیەکە دانیشتم و سەیرم کرد تا بەردەوام بێ
کایلا " تا بیسەلمێنێ کە لەتۆ بەهێزترە "
ڤەینت " پفف ! باشە خۆت دەزانی من بەهێزترینم وانیە ؟ " بەشانازیەوە خەندەی شەیتانیم کرد ، کایلا لەوەڵامدا کەمێک پێکەنی وای لە خەندە شەیتانیەکەم کرد نەمێنێ
و بە برۆی گرژەوە سەیریم کرد
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...