" چی ڕویداوە کایلا ؟ بۆچی سەیرم ناکەی ؟ " ڤی بۆ جاری 10 پرسی ، وە ئەو کچە داماوەش نەیتوانی سەیری ناو چاوەکانی بکات
کایلا " م-من سەرقاڵم ڤی . . دوا دەکەوم " کایلا چرپاندی و ڤیش بەکەمی توانی گوێی
لێبێ ، برۆی گرژ کرد و لە نزیکەوە سەیری کرد ، کایلا شۆک بو کەمێک گەڕایەوە دواوەڤی برۆی گرژ کرد لە سەرلێشێواویا کاتێ کایلا سور سوربۆوە ، ڤی برۆیەکی بەرز کردەوە
ڤی " تۆ نەخۆشی ؟ بۆچی ئەوەندە سوری ؟ " کایلا بە سادەی سەری بەنەخێر جوڵاند
ڤی دەستی کردە گومان کردن ( هەی ناڕۆمانسی ئەوە شەرم ئەکا😃😂 )ڤی " شتێکی هەڵەم کردوە ؟ "ٚ کایلا دوبارە سەری بەنەخێر جوڵاند و بەردەوام بو لە سوربونەوە ، ڤی هەناسەی قوڵی هەڵمژی تا خۆی ئارام بکاتەوە و نەتەقێتەوە بەسەر خۆشەویستە بەنرخەکەیدا
کایلا " ب-باشە . . با بڕۆین ؟ " کایلا هەستایە سەرپێ و ڕێک ئەوکاتە ڤی تێبینی شتێکی کرد
ڤی " بۆچی لێوت ئاوساوە ؟ " چاوەکانی کایلا فراوان بوو
کایلا " ھ-هاھ ؟ " وای وتو لێوی شاردەوە و کردیە هێڵێکی باریک ، ڤی هەستاو لێی نزیک بۆوە بەهەمان دەربڕینی گوماناوی لەسەر ڕوخساری
کایلا " و-وانیە . . م-من تەنها کەمێک تینتم لێداوە " ( نەڵێن نازانم تینت چیە نیوەی کچی ئێستا بەکاری ئەهێنێ 😯 ) کایلا بەشێوەیەکی سەیر خەندەی کرد و ئاوڕی دایەوە تا بڕوا
بەڵام ڤی خێرا مەچەکی گرت ، کایلا ئاهێکی قورسی هەڵکێشا و دڵیشی زۆر بەخێرای لێیدەداڤی " کایلا تۆ زۆر گوماناوی دەردەکەوی دەزانی ؟ ناتوانی هیچشتێکم لێ بشاریتەوە
ڕێگە بەوە نادەم ! "بەتوڕەی وتی ، هەرکەسێک بوایە دەیتوانی گوێی لە مەترسی بێ
لەدەنگە ساردەکەیداکایلا بە شڵەژاوی زمانی هێنا بە لێویدا و سەیری ئەوی کرد ، نەیتوانی کۆنتڕۆڵی خۆی بکاتو
دوبارە سورهەڵگەڕا کاتێ ئەو دیمەنە هاتەوە پێش چاویڤی " بۆچی سورهەڵگەڕاوی ؟ " کایلای ڕاکێشایە ژورەوەو دەرگاکەی داخست و کایلای
نا بە دەرگاکەوە ، کایلا شۆک بو لەبەرخۆیەوە وتی ( دوبارە نا )کایلا " ڤی . . ئ-ئەوە مانای چیە ؟ "
ڤی " پێویستم بە وەڵامە ، بەڕاستگۆی ! " بەتوڕەی وتی و سەیری نێو چاوی دەکرد
لەناکاو وای لە کایلا کرد لاواز بێ ، بەڵام خۆی کۆکردەوەکایلا " ب-بۆچی دەتەوێ ئەوە بزانی ؟ " وای وتو سەیری شوێنێکی تری کرد و خۆی لە سەیکردنە تیژەکانی دەدزیەوە
ڤی " چونکە ئەوە زۆر گوماناویە ! "
کایلا " ل-لاچۆ ! دوا دەکەوم ، وازم لبێن__"
ڤی " تۆ زۆر باش دەزانی ، کە ئەگەر ئەوە بڵێی من تەنها گرتنەکەم توندتر دەکەمەوە "
کایلا ڕقی لەو دەنگە ترسێنەرەی بوو ، ئەو کەسەی پێی وابو میهرەبانە و هەستیارە
وای لێدەکرد هەست بە هەستێکی ختوکە بکات بەهەمو جەستەیداو لەهەمان کاتیش
ترس
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...