part 97

155 32 67
                                    

" وازم لێبێنە هەی ز٭٭ ! بۆچی چارەسەرم ئەکەی هاھ ؟ " جاک خۆی بەتوندی ئەجوڵاند تا لەدەستی دکتۆرەکان ڕزگاری بێ هەر کە بەهۆش خۆی هاتەوە

کایلا کە لەژوێکی تر چارەسەری بۆ ئەکرا گوێی لە هاوارەکە بوو خێرا هەستا ، ڕایکردە ژوری پشکنین شۆک بو کاتێ دیمەنەکەی پێشی بینی

( بۆچی هێشتا نەگۆڕاوە ؟ ) بێ دوجار بیرکردنەوە ڕایکرد بەرەو لای ئەو

جۆنگکوک " دورکەوە کایلا ! ئێمە چارەی ئەکەین ! " جۆنگکوک هاواری کرد

کایلا " ب-بەڵام__"

" تەنها وازم لێبێنە ! چیت ئەوێ هاھ ؟ "

دکتۆر " ئەو نەخۆشە یان شتێک__" نەیتوانی قسەکەی تەواوکا کاتێ بۆکسێک بەر ڕومەتی کەوت ، هەموان شۆک بون ، کایلا نەیتوانی چیتر بوەستێ و ڕۆشت و دکتۆرەکەی گرت

دکتۆر " ئ-ئەوە مەترسیدارە ، پ-پێویستە بانگی پۆلیس بکەین "

کایلا " نا گەورەم تکایە . . ئەوە مەکە تکایە " پاڕایەوەو بەڕێزەوە بۆی چەمایەوە

" ئەو بێ هیچ هۆکارێک بۆکسی لێدا وەتۆش ئەتەوێ لێی گەڕێین__" پەرستارەکە وتی ، بەهەمان شێوەی ئەوانی تر توڕە بوو

کایلا " ت-تکایە ئەم جارە . . ئ-ئەو نەخۆش نیە ئەو تەنها بەو شێوەیەیە ب-بەهۆی ڕابردوە تاریکەکەیەوە . . تکایە ئەمجارە لێی گەڕێن ، من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم " لێیان پاڕایەوە
نەیدەزانی کە جوتێ چاوی توڕە سەیری ئەکات

( ئەو ق٭٭٭ ڕاستیەکەیە لێرە ، ڕوکارێکی بێتاوانی لەسەر ڕوخساری داناوە ) جاک بەگاڵتەجاڕی پێکەنی و ئەو دەستانەی لەخۆی دورخستەوە کە گرتبونی ، بەهەڵە لە بارودۆخەکە تێگەیشتبو چونکە نەیتوانی گوێی لە قسەکانیان بێ ، ئەوە گوماناوی دیار بو بۆ ئەو ، کۆتا جار بەتوڕەی سەرنجی هەمویانی داو شوێنەکەی جێهێشت ، بانگکردنی هەموانی پشتگوێ خست

دکتۆر " بڕیارمان دا ئەمجارە لێیگەڕێین . . بەڵام هەرگیز جارێکی تر مەیەن بۆ ئەم نەخۆشخانەیە "

کایلا " ئۆھ سپاس گەورەم ! زۆر سپاس ! " کاتێ کایلا ئاوڕی دایەوە ، جاکی لەهیچ شوێنێک نەدۆزیەوە ، بەشێوەیەکی پرسیاری سەیری کوڕەکانی کرد

جیمین " تەنها ڕۆشت " جیمین بە ماندوی وەڵامی دایەوە ، کایلا ترسا ، جلی بوکێنیە درێژەکەی گرت و ڕایکردە دەرەوەی نەخۆشخانەکە

جین " ڕێگەی مەیەن بڕوا ! ئەو ئازاری ئەی__"

نامجون " ئەو گوێت بۆ ناگرێ ، وازی لێبێنن "

جیمین " بەڵام ئەوە مەترسیدارە ، ئەو وەکو شێتێک ڕەفتار ئەکا ! "

جۆنگکوک " ئێمە تەنانەت نەشمانزانی ئەو کەسایەتیەکی تری نهێنی هەبو لەو هەمو ساڵەدا ؟ " شوگا ئاهێکی هەڵکێشا

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now