ڤی " مانای ئەوەیە ، ئێمە هاوسەرگیری ئەکەین ؟ " بەبرۆ بەرزکراوەکانی وای وت
کایلا " بەڵێ . . من زۆر بەپەرۆشم ! " ڤی گازی لە لێوی گرت کاتێ ئەوی بەدڵخۆشی بینی
ڤی " ب-بەڵام من داوام لێنەکردوی ڕاستە ؟ " کایلا سەیری کرد
کایلا " کەواتە ئێستا بیکە ؟ "
ڤی " تۆ لێم تێناگەی ! کێ لەتەنیشتت دەوەستێ لە ڕێڕەوەکەدا ؟ "
کایلا " ڤی ! ئەگەر پێنج کەسیش بن جەستەکە هێشتا یەک دانەیە باشە ؟ بێگومان ئەو کەسە دەبێ کەهەموتانی دروستکردوە ! " کایلا هەناسەیەکی بەتوڕەی هەڵمژی ڤی قۆڵەکانی گرتو ڕوی کردە خۆی
ڤی " ئەتوانم بەو شێوەیە بتبینم ؟ "
کایلا " بێگومان دەتوانی . . وە مەبەستت چیە بەوە ؟ "
ڤی " گوێ بگ__"
کایلا " وە ئەگەر تۆ پێت وایە 5 جار هاوسەرگیری دەکەم یان لەوانەیە چوار کەواتە تۆ هەڵەی ! ئایا پێویستە بۆ هەمو ژیانم هەر هاوسەرگیری بکەم ، چ دۆزەخێکە ؟ " خۆی لەدەستی ڤی ڕزگار کرد و ڕۆشتە سەرەوە
ڤی " من شتێکی وام نەوت وایە ؟ " بەدوای کەوت بۆ سەرەوە
کایلا " بەڵام تۆ مەبەستت ئەوە بو ، باشە ؟ " ڤی هوفی کردو قۆڵەکانی لێک ئاڵاند ، خەندەیەکی شەیتانی کرد کاتێ بیرۆکەیەک هاتە مێشکی ، قوڕگی پاک کردەوە پێش ئەوەی قسە بکا
ڤی " باشە ، من ئەوە دەکەمە قوربانی "
کایلا " سپاس بۆ خوا "
ڤی " تەنها ئەگەر ڤەینت هەمان شت بکا " خەندەی شەیتانی کرد کاتێ بینی لەشوێنی خۆی ڕەق بو ، کایلا ڕوی کردە ڤی ، دەربڕینی شڵەژاوی نیشان ئەیا
کایلا "ٚ ب-بەڵام ئەو گ-گوێ ناگرێ __"
ڤی " کەواتە منیش نایکەم "
کایلا " باشە ! هەوڵدەدەم باشە ؟ "
ڤی " همم با ببینین "
کایلا " یەکەم بوەستە لەو خەندە شەیتانیەت ! " قاچی نا بەزەویەکەدا هەستی بەبێزاری دەکرد
وە بەو شێوەیە خۆی دۆزیەوە لای خوشکی تایهیۆنگ کە بەم زوانە ئەبێتە دشی کە بەحاڵی کایلا پێئەکەنی
کایلا " یاھ ! نابێ پێبکەنی ئونی ! " کایلا بۆڵاندی
میا " بەزەیم پیات یەتەوە " وای وتو بەردەوام بو لە پێکەنین
کایلا " باشە کەواتە بەردەوام بە لە پێکەنین من ئەڕۆم ! " هەستا تا بڕوا
میا " هێی ! هێی ببورە باشە ؟ چیتر پێناکەنم " میا وای وتو خۆی ئارام کردەوە دوای ئەو هەمو پێکەنینە ، جدی بو دەستی کرد بە بیرکردنەوە
میا " بەڵام کێشەت چیە ئەگەر ڕێگەیان بەی بەجیا هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەن ؟ "
کایلا " ئەگەر ئەمجارە خۆم بەدەستەوە بەم و ڕازی بم ، ئەوان داوای هەموشتێک بەجیا ئەکەن ، لە شەوی هاوسەرگیریەوە تا ... ئەزانی چی ئەڵێم " میا کەمێک پێکەنی و سەری بەبەڵێ جوڵاند ، ئەوەی قوڕگی قوتدا کاتێ بینی کایلا دوبارە بە توڕەی سەیری ئەکا
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...