جاک pov
سەیری ئەوم کرد بەبێ چاوتروکاندن کاتێ نمونەی ئێدیتکردنەکەی پیشان ئەیان دوای بینینی ڕێنماییەکی زیندو ، ئەو بێ ئەوەی هەوڵیش بدا جوانە و شارەزایە
کایلا " تەواو بووم ! " وتی و خەندەیەکی فراوانی کرد ، سکرتێرەکە چوە لای و برۆی گرژ کرد ، سەیری تێمپلەیتەکەی کرد
جینا " ئەمە وەکو تێمپلەیتێکی منداڵانە دەر ئەکەوێ " ئەوانی تر پێکەنین ، دەستم توند داخست ، کایلا سەری نزم کردەوە لە شەرمەزاریا
جینا " تۆ پێویستە پیشەگەر بیت ، وە هەر کە ڕەنگی ئاسای هەڵئەبژێری ئایکۆنە ڕازاوەکان بەکارمەهێنە ، هەر کە وات کرد ئەتوانین بەردەوام بین " جینا بە ڕوخسارێکی سارد ڕونی کردەوە بەڵام دەنگی نەرم بو ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
( ئاساییە ئاساییە جاک ، پێویستە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەی بۆخاتری ئەو ، ئەوە کاری خەونەکانیەتی پێویست ناکا تێکی بدەی ) خۆم ئارام کردەوە و هەناسەی قوڵم هەڵئەمژی
کایلا " ی-یەکجاری تر هەوڵ ئەیەم __"
جینا " پێویست ناکا هەوڵبەی ، پێویستە بێخەوش بیت ! "
کایلا " ب-بەڵێ باشە " دوبارە لەسەرەتاوە دەستی پێکردەوە ، ئاهم هەڵکێشا
( ئەم خاتونە بێڕوە خەندەی ئازیزەکەمی تێکدا ) بیرم کردەوە بەڵام کاتێ زانیم بە چی بانگم کردوە ، زۆر سورهەڵگەڕام وە خولەکی دواتر جدی بومەوە
بۆماوەیەک بەوشێوەیە ڕۆشت ، کایلا هێشتا بەردەوام بو لەکاتێکدا ئەوانی تر تەواو بونو کارەکانیان بەرز نرخێندراوە
جینا " ئەوە کاری هەفتەیەک نیە خاتو کایلا ؟ هێشتا تەواو نەبوی ؟ ناتوانین بۆ هەمیشە چاوەڕێ بین ! " دەنگی بەرز کردەوە
توند قاچم نا بە زەویدا ، کاتێکی سەختم هەبو بە کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیم ، بەڵام دەنگی قاچم زۆر بەرز بو کە هەموانی ڕاچڵەکاند و سەیریان کردم ، کایلا ئەپاڕایەوە بەچاوەکانی
جاک " چیە ؟ قالۆنچەیەکی لێبو ، ئەبێ ئەم کۆمپانیا گەورەیە بە پاکی بهێڵنەوە ! "
" وە تۆ کێی تا ئەوە بڵێی ؟ " دەنگێکی تری نائاشنا لەپشت منەوە هات
جینا "ً ب-بەیانی باش بەڕێوبەر " ئاهم هەڵکێشا ، کاتێ کایلا ترساو هەستایە سەرپێ ، بەڕێوبەرەکە لەپێش من وەستا ، سەرم بەرز کردەوەو هەستامە سەرپێ
جاک " باشە . . من تەنها ڕاستیەکان ئەڵێم " بەڕێوبەرەکە خەندەی شەیتانی کرد و سەیری دەوروبەی کرد و دوبارە سەیری منی کردەوە
" بەڕاستی ؟ کەواتە بۆچی خۆت پاکی ناکەیتەوە ؟ " پێکەنینێکی وشکم کرد
جاک " بێگومان ئەوە کاری من نیە "
" بەتەواوی ! کەواتە چی ئەکەی لێرە ؟ "
جاک " من لێرەم تا پشتگیری هاوسەرەکەم بکەم ، خاتون " بەڕاشکاوی وەڵامم دایەوە
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...