کایلا pov
یەکەم شت کە کردی باوەش پیاکردنم بو ، منیش بەدودڵی باوەشم پیاکردەوە ، ئەو هەنسکی دا
هیێبین " تۆ ئەوەندە لە خوشکەکەت توڕەی ؟ ک-کە وەستاوی لەپەیوەندی کردن پێمەوە ؟ " تەنها بە بەتاڵی سەیریم کرد
هیێبین " چ-چیتر وەکو خوشکی خۆت بیرم لێ ناکەیتەوە ؟ " بەشڵەژاوی زمانم بە لێومدا
هێنا و سەرم نزم کردەوەو یاریم بە پەنجەکانم دەکرد گوێم لێبو ئاهێکی خەمباری هەڵکێشاهیێبین " دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم " سەیریم کردو برۆم گرژ کرد ئەویش تەنها بەشێوەیەکی جدی سەیری دەکردم
کایلا " ئەگەر ئەوە دوبارە دەربارەی تایە کەواتە__"
هیێبین " ئەوە دەربارەی تۆیە "
کایلا " م-من ؟ "
هیێبین " بەڵێ ، تۆ تایهیۆنگت هەڵبژارد لەسەروی من . . بەڵام من ناتوانم ئەوەت بەرامبەر بکەم "
کایلا " ت-تۆ باسی چی__"
هیێبین " تۆ لە مەترسیدای کایلا . . ئێستا ئامانجی باوکی تۆیت ! دەمەوێ سەلامەت بی
وە لەبەر ئەوە داوات لێ ئەکەم ئەو جێبهێڵی و لەگەڵ من بێیت " برۆم گرژ کردکایلا " ئ-ئەگەر تای لەگەڵم بێ . . ئەوە هیچ کێشەیەک نیە ، ئەو م-من دەپارێزێ "
هیێبین " ئەو هەرگیز ناتوانێ دژی باوکی بوەستێتەوە ، بۆچی ناتوانی تێبگەی !؟ "
کایلا " من داوای لێناکەم دژی باوکی بوەستێتەوە ، ب-بەڵام ئەو دەتوانێ بمپارێزێ ،
تۆ پێویست ناکا نیگەران بی "هیێبین " کەللەڕەق مەبە ! با بگەڕێینەوە ، ئێمە ئەم شوێنە جێدەهێڵین ! "
کایلا " نەخێر ! من هەرگیز تایهیۆنگ جێناهێڵم ! "
هیێبین " ت-تۆ لەگەڵ ئەو سەلامەت نی کایلا . . ب-بۆچی ناتوانی تێبگەی ؟ " چاوی پڕ بو
بە چاوەکانی لێم دەپاڕایەوەکایلا " بەڵام من تایم خۆشدەوێ . . و-وە ئەویش بەهەمان شێوە ! ناتوانم متمانەی بشکێنم وەکو ئەوەی تۆ کردت "
هیێبین " بەڵێ ! متمانەیم شکاند بەڵام ئەوەم بۆتۆ کرد ! "
کایلا " من ؟ " بەدەنگی نزم پرسیم
هیێبین " بەڵێ ! ئەگەر من نەبومایە تۆ هەرگیز نەتدەتوانی بخوێنی " برۆم گرژ کرد
کایلا " کەواتە ئەوە چ پەیوەندیەکی بە تایەوە هەیە ؟ "
هیێبین " بەهۆی ئەوەوە توانیم پارەم دەسکەوێ ! وە کاریشم دەسکەوێ ! ئەگەر ئەو پارانە نەبوایە ئێستا لە برسا مردبوی ! "
کایلا " هەرگیز پێم نەوتوی کە ئەوە بکەی "
هیێبین " بەڵێ نەتوت ، بەڵام هەرگیزیش ئەو پارەیەی پێم داوی ڕەتت نەکردۆتەوە ڕاستە ؟ "
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...