ڤەینت " ئەتوانم بپسرم چی ڕوئەیا لێرە ؟ "
کایلا " ھ-ھاھ ؟ "
ڤەینت " کێ ئەو مستیلەیەی لەپەنجە کردی هاھ ؟ وە ئەو ڕازاندنەوەیە دەربارەی چیە ! " کایلا ترسا ، لێوی پێکەوە نوساند ، چاوەکانیشی زیاترو زیاتر فرمێسکاوی ئەبو
کایلا " ئ-ئێمە دواتر قسە ئەکەین ب-بەڵام تکایە یارمەتی__"
ڤەینت " نەخێر ! چۆن توانیت ڕێ بەکەسێکی تر جگە لەمن بەی یەکەمجار داوای هاوسەرگیریت لێبکات ! ئێمە لەسەر ئەوە ڕێکنەکەوتبوین ! "
کایلا " چ دۆزەخێکە ! ناتوانی ببینی خۆشەویستەکەت ئەگری ؟ وەهێشتا بێ هیچ بیروهۆشێکی یارمەتیدانم تۆ قسە دەربارەی هەنی شتی نەفرەتی ئەکەی ! " ڤەینت دەمی داخست ، هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و خۆی کۆنتڕۆڵ کرد و فرمێسکەکانی کایلای سڕی
کایلا بەتوڕەی ڕوخساری بردە لایەکی ترڤەینت " هەوڵدەدەم دڵت بدەمەوە وە تۆ ڕێگەنادەی ئەوەش بکەم ! چیت ئەوێ ؟ " کایلا بەتوڕەی سەیری کرد ، خەریکبو وا لەڤەینت بکا هەست بە تاوان بکات
کایلا " ئەگەر بمزانیایە ، خۆم یارمەتی خۆمم ئەیا ، تەنها بگەڕێوە ماڵەوە خۆم چارەسەری ئەکەم ! " ڤەینت چاوی سوڕاند
ڤەینت " چی ؟ بەتەنها بۆخۆت لێرە دەگری ؟ " کایلا هەنسکی دا ، دەستەکانی بەشە پیسبوەکەی جلەکەی گرتبو ، هەناسەیەکی لەرزیوی دایەوە ، ڤەینت سەیری کرد ، دەیویست لێی نزیک بێتەوە بەڵام نەیزانی چی بکا ، وەنایەوێ چیتر وەزعەکە تێکبا
بەڵام هێشتا نەیتوانی شازادەکەی بە گریانو بێچارەی ببینێ ، بە بیدەنگی لێی نزیک بۆوە
ڤەینت " ئێستا بوەستە لە گریان "
کایلا " هەڕەشەم لێئەکەی ؟ " بەتوڕەی وتی ، ڤەینت شەویلگەی توند کرد بەڵام هەرزو خۆی ئارام کردەوە ، ڕومەتەکانی بەدەستی گرت و فرمێسکەکانی سڕی
ڤەینت " ئەوە زۆر سروشتیە کە لەسەری بگری شازادە . . من لێرەم ڕاستە ؟ "
کایلا " بەڵێ تۆ لێرەی ! بەڵام سودی چیە ؟ ناتوانی هەست بە ئازرەکەم بکەی و ناشتوانی یارمەتیم بەی "
ڤەینت " مەبەستت ئەوەیە من بێسودم ؟ " کاتێ وەڵامی نەدایەوە ڤەینت ئاهی هەڵکێشا
ڤەینت " ئەزانی چی ؟ تۆ ئەبێ خۆت مامەڵە لەگەڵ ئەوە بکەی ! "
کایلا " بەڵێ ! کەواتە بۆچی لێرە وەستاوی ؟ بڕۆ ! من کەمتەرخەمم ئەزانم ! "
ڤەینت " من وام نەوت باشە ؟ " برۆی گرژ کرد کاتێ بینی کایلا ڕێگا لەفرمێسکەکانی ئەگرێ لەکەوتنە خوارەوە بەسەر ڕومەتیا
کایلا " ت-تەنها بڕۆ ! م-من پێویستم بەکەس نیە " هەنسکی داو نوشتایەوە بۆ سەر زەویەکە ، ڤەینت بە شڵەژاوی زمانی بەلێوی هێنا ، چۆن یارمەتی با ؟ نوشتایەوە بۆ ئاستی کایلا و بەنەرمی دەستی بە قژیا هێنا
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...