" بۆ چ شوێنێکی نەفرەتی ئەڕۆی ؟ " ڤەینت هاواری بەسەر کایلادا کرد کە هەستایە سەرپێ و ویستی بڕوا دوای تەواوبونی وانەکە ، ئەوە بۆ ڤەینت نوێ بوو ، کایلا تەنانەت
سێریشی نەکرد وەکو ڕۆژەکانی تر ، ئەو وەستاو ئاوڕی دایەوە تا سێری بکاتکایلا " بۆچی بەلاتەوە گرنگە ؟ تۆ دەبێ چاوت بە لیسا بکەوێ بۆ پڕۆژەکە ! " بەساردی وتی ، ڤەینت خەندەی شەیتانی کرد .
ڤەینت " بەڵێ تۆ ڕاستی ، من زۆر بە پەرۆشم بۆ بینینی ، ئەو زۆر ج__ "
ئەو وەستا کاتێ بینی کایلا دەڕواتە دەرەوەو قاچی توند بەزەویدا دەدا لە توڕەیدا ئەو ڕێگەی لەخۆی گرت تا پێنەکەنێ ، خێرا جانتاکەی گرتو دوای کایلا کەوت
ڤەینت pov
چێژم لەوە دەبینی کە وای لێبکەم غیرە بکات ، زۆر ئاشکرا دەردەکەوت ، پێکەنیم بەڵام
خێرا خۆم وەستاند لە پێکەنینو دوای کەوتم ، بێ گرنگی دان بەوەی کەدەبێ چاوم بە
کەسێک بکەوێ ، ئەو لەناکاو وەستا و منیش بەهەمان شێوە ، ئاوڕی دایەوەکایلا " بۆچی دوام دەکەویت ؟ " هاواری کرد ، بەڵام وەکو پشیلەیەکی توڕە دەردەکەوت
ڤەینت " کێ وتی دوات دەکەوم ؟ تەنانەت حەزیش ناکەم دوات کەوم ! "
پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەم کرد ، ئەو هەوای کردە ڕومەتەکانیەوە و بەتوڕەی ڕوی وەرگێڕا
و بەلامدا بەئاڕاستەکەی تردا ڕۆشت ، برۆکانم گرژ کرد و دوبارە دوای کەوتمکایلا " ئەوە بە دواکەوتن بانگ ناکرێ ؟ من ئاڕاستەکەشم گۆڕی کەچی تۆ هێشتا دوام
دەکەویت ! "ڤەینت " ڕام گۆڕی ، ئێستا دەمەوێ بەو ئاڕاستەیە بڕۆم ! " شانەکانم بەرز کردەوە
ئەو قۆڵەکانی لێک ئاڵاندو پشتی بەو دیوارەی تەنیشتی دایەوەکایلا " باشە کەواتە تۆ بۆ هەرشوێنێک دەتەوێ بڕۆو منیش لێرە دەوەستم ! " ئەو
خەندەیەکی ساختەی کرد ، قوڕگم پاک کردەوە" تایهیۆنگ ! "
بینیم لیسا بەخەندەیەکی گەورەوە بەرەو ڕومان دێ ، سەیری کایلام کرد و خەندەیەکی
شەیتانیم کرد کاتێ بینیم سەیری خوارەوە دەکا ." سڵاو لیسا ! " بەدڵخۆشی وتم ، کایلا برۆی گرژکردو سەیری کردم
لیسا " لەڕاستیدا چاوەڕێی تۆ بووم تا چاوت پێم بکەوێ لە کافتریاکە ، بۆیە هاتمە ئێرەو
بەدوات گەڕام ، با بەیەکەوە نانی نیوەڕۆ بخۆین "ڤەینت " ئام بەڵێ ، لەڕاستیدا بیرم چوو چاوم پێت بکەوێ ، با بڕۆین ! "
لیسا " بەڵێ پێویستە دەربارەی پڕۆژەکە قسە بکەین ، تۆش ئەتوانی لەگەڵمان بێیت
کایلا ، وەرە " پێش ئەوەی کایلا بتوانێ ڕەتی بکاتەوە ، ئەو بەزۆر ڕایکێشاکایلا " ئ-ئاساییە لیسا . . بهێڵە بڕ__ "
لیسا " ئۆھ دەی کایلا ، چۆن دەتوانم بەتەنها جێت بێڵم ؟ "
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...