part 80

213 35 64
                                    

کایلا " ئەوەندە بێتاوانی ، ماچیشت دەوێ ؟ ئەوە بەڕاستە ؟ "

کیمچی " ت-تۆ خەریکبو__"

کایلا " لەوانەیە ، بەڵام هەرچۆنێک بێ وابزانم تۆ ئامادە نیت __"

کیمچی " نەخێر ! من ئامادەم ! تکایە تکایە . . یەکجار " لێوی هێنایە پێشەوە بەپەرۆشی
نەفرەتیانە کیوت دەردەکەوت . . خەندەم کرد و لێی نزیک بومەوە

کیمچی " پ-پێویستە چی بکەم ؟ " چرپاندی ، دڵی بەشێوەیەکی نائاسای لێیدەدا ، تەنانەت من دەمتوانی گوێم لێبێ ، تەنها کەمێک پێکەنیم

کایلا " تەنها مەجوڵێ " چرپاندم ، ئەو سەری بەبەڵێ جوڵاند و هەناسەی بەر لێوم دەکەوت
بەنەرمی ڕێگەم دا لێوم بەر لێوی بکەوێ

ئەو لەشوێنی خۆی ڕەق بو ، من لێوم دەجوڵاند ، بۆ کەمێک و دواتر دورکەوتمەوە ، پێکەنیم
و ئەوم لە خەیاڵەکەی هێنایە دەرەوە

کیمچی " تەواو ؟ " بەبێتاوانی پرسی ، پێکەنیم

کایلا " بەڵێ تەواو ! "

کیمچی " ئەوە زۆر کەم بوو " بەدەنگێکی نزم وتی ، چاوەکانم نەرم بو باوەشم پیاکرد

کایلا " بە شێوەیەکی تەکنیکی ، من یەکەم ماچت بوم کیمچی . . بۆیە زۆر دور نەڕۆشتم "

کیمچی " من یەکەم ماچت نەبوم ؟ " ڕاستەوخۆ سەیری چاوی کردم ، بە شڵەژاوی خەندەم کرد

کایلا " ئ-ئاھ . . بەڵێ ؟ "

کیمچی " بێری ؟ من یەکەم ماچت نەبوم ؟ تۆ پێشتر ماچی کەسێکت کردوە پێش من ؟ "
ئاماژەی بەخۆی کرد

کایلا " ن-نا . . با بڕاونیەکە بخۆین لەوانەیە ئامادە بێ__"

کیمچی " نەخێر ! کێ یەکەم ماچت بوو ؟ " ئەوەی قوڕگم قوتدا کاتێ هاواری کرد

کایلا " کەس ! ئەوە ت-تۆ بوی __"

کیمچی " د-دەنگت لەرزی "

کایلا " کیمچی ؟ من تەنها__"

کیمچی " کێ ماچی کردی ؟ کێ ؟! " هاواری کرد

کایلا " ئای خوایە ، کیمچی ! مەگری __"

کیمچی " ک-کێ بو ؟ " بە کەللەڕەقی پرسی

کایلا " ئ-ئەوە ڤەینت بو ! ئێستا بوەستە لە گریان دەی ؟ "

کیمچی " بۆچی بوەستم ؟ خۆ من یەکەم ماچت نەبوم ! "

کایلا " بەڵام__" دەستەکانمی لەدەستی دور خستەوە و خێرا ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژورەکەی
و منی پشتگوێ خست کە بانگم دەکرد

ئاهێکم هەڵکێشاو توند بۆکسم لە کەوانتەرەکە دا تەنها تا لە ئازاردا ناڵە بکەم

کایلا " ئاییی دەستم ! نازانم چۆن ئاگاداری هەمویان بم ؟ بۆچی 5 لێوم نەبو ، چاوەڕێکە__ ئەوکات زۆر سەیر دەردەکەوتم وانیە ؟ " ڕوخسارێکی قێزم دروسکرد ، چوم تا سەیرێکی بڕاونیەکان بکەم

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now