تای تای " کایلی دلم ! " پارچە وەرەقەیەکی شێوە دڵی نیشاندام و پێکەنی ، منیش کەمێک پێکەنیم و پارچە وەرەقە شێوە دڵیەکەم قبوڵکرد
کایلا " سپاس تای تای " ئەو سور هەڵگەڕا
کایلا " با ئەوە بلکێنین بە دیوارەکەوە " ئەو شۆک بو
تای تای " بەلاستی ؟ "
کایلا " بەڵێ بەڕاستی ! تۆ هونەرمەندێکی وە پێویستە هونەرەکەت نیشانبدرێ " ئەو بازیداو بەدڵخۆشی چەپڵەی لێدا
تای تای " تای تای هونەلمەندە " کەمێک پێکەنیم
کایلا " بەڵێ تای تای هونەرمەندێکە "
تای تای " تای تای کایلی خۆسەوێ " وای وتو ڕوخساری لە ملمدا شاردەوە ، پێکەنیم
سەیری کاتژمێرەکەم کردو ئاهێکم هەڵکێشا ، سبەینێ نا دو سبەی کۆتا تاقیکردنەوەیە ، ڕاستگۆ بم زۆر دڵخۆش بوم کە بەم زوانە خۆم شتێک بۆخۆم دەکەم ، دەستم بەسەریدا هێنا بەخەندەیەک لەسەر لێوم
تێپەڕینی کات . .
جێنی "ٚ کایلایاھ . . تۆ بەڕاستی هەموشتێک ڕێکدەخەی ، خوێندنەکەتو کارەکەشت لەهەمان کاتا ، ئەگەر دەتەوێ دەتوانی ڕۆژی پشو وەرگری "
کایلا " نانا ئەوە بەتەواوی ئاساییە ! لەڕاستیدا تایهیۆنگ لەشەواندا فێری وانەکەم دەکات
بۆیە بۆم ئاسانتر ئەکا تا تێبگەم " بەڕەوشتەوە خەندەیەکم بۆ کرد ئەویش خەندەی کردەوەجێنی " همم . . دەبینم خۆشەویستێکی باشت دەستکەوتوە " سور بومەوەو سەرم بەبەڵێ
جوڵاندتای تای " با برۆین ! خ-خەندە بۆ شی ئەکەی ؟ ئ-ئەوە مونم ؟ " بە هیواوە پرسی، جێنیش
خەندەیکرد و ڕۆشتکایلا " بەڵێ ئازیزم . . ناتوانم خۆم بوەستێنم لە خەندە کردن بۆتۆ ! "چاوەکانی گەشایەوە
تای تای " تای تای ت-تایبەتە ؟ "
کایلا " تای تای زۆر تایبەتە ! " بەدەنگی بەرز پێکەنی و باوەشی پیاکردم
کایلا " تای تای سور هەڵگەڕاوە ؟ " بۆڵاندی کاتێ ویستم سەیری ڕوخساری بکەم
تای تای" ک-کایلی سەیلمەکە . . تای تای سول نەبۆتەوە ! " بەدەنگی نزم وتی
کایلا "با بگەڕێینەوە ماڵەوە سمۆرە "
دوای 2 مانگ . .
کایلا خەندەیەکی گەورەی کرد ، ڕۆژی دەرچون بو ئەو ڕۆژەی دەمێکە چاوەڕێیەتی
لەکۆتایدا ، ئێستا دەتوانێ شتێک بۆخۆی بکات ، وە کێ دەزانێ بەم زوانەش هاوسەرگیری
لەگەڵ تایهیۆنگ دەکاتایهیۆنگ " دەبینم زۆر دڵخۆشی " بەنەرمی وتی و کچەکەی لە خەیاڵەکانی هێنایە دەرەوە
کەمێک سورهەڵگەڕاو سەری بەبەڵێ جوڵاندکایلا " بەڵێ ! تەنها هیوادارم هەردوکمان دەرچین ، ئەوکات ئەم ئاهەنگە ئەبێتە باشترین ئاهەنگ بۆ ئێمە ! " دەستەکانی بەپەرۆشی پێکەوە نوساند و چاوەکانیشی لە دڵخۆشیدا دەدرەوشایەوە ، تایهیۆنگیش سەیری دەکرد بە خەندەیەکەوە
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...