دوای سێ ڕۆژ ، جاک لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەفتارەکانی کایلا بو ، کاتی لەگەڵ بەسەر ئەبرد
بەڵام ئەوە زیاتر وەکو پەیوەندیەکی هاوڕێیانە بو ، ئەو ڕقی لەوە بو ، ڕقی لەوەبو کە ئەو بیکردنەوانە ئەهاتە مێشکیکایلا " دەڕۆم ! " کایلا وتی و خەریکبو بڕوا ، جاک برۆی گرژ کرد و لەبەردەم ئەو وەستا
کایلا " چیە ؟ "
جاک " تەنانەت هەست بە بونم ئەکەی ؟ " بەدەنگێکی نزمو خەمبار پرسی ، کایلا زۆر مێشکی مەشغوڵ بو کە تێبینی دەنگی نەکرد ، ئاهێکی هەڵکێشا
کایلا " من هەوڵ ئەیەم باشە وە__"
جاک " هەوڵ ئەیەی ؟ " جاک پرسی ، هەستی بە خەمباری ئەکرد
کایلا " بێگومان ! ناتوانم تەنها کارەکەم جێبهێڵم ئەتوانم ؟ "
جاک " من ناڵێم کارەکەت جێبهێڵە ! من پێت دەڵێم کە تۆ تەنانەت سێریشم ناکەی "
کایلا " سەیرت ناکەم ؟ بۆتۆ من هەمیشە زو دێمەوە ! " کایلا دەمەقاڵێی کرد ، جاک لەجیاتی توڕە بێ ، خەمبارتر بوو
جاک " وایە ، بەڵام ئێمە بەکەمی بۆ ماوەیەک قسە ئەکەین__"
کایلا " کەواتە چیت ئەوێ ؟ ئێستا واز لە خەوتنیش بێنم ؟ " جاک دەستی توند داخست بەهۆی ئەو ڕەفتارانەی
جاک " بۆچی ناتوانی تێبگەی ؟ بۆچی پێویستە بەتوانج بیت ؟ " کایلا ڕاچڵەکی بەڵام شەویلگەی توند کرد
کایلا " چونکە ، تۆ گەمژە ئەبی ! "
جاک " من ؟ گەمژە ؟ "
کایلا " بێگومان نا ! ئەوە منم کە گەمژەم و هێشتا لێرە چاوەڕێ ئەکەم ! " بەدەنگی نزم وتی و خەریکبو بەلایدا تێپەڕێ بەڵام جاک مەچەکی گرت
جاک " بمبورە . . بەڵام من هەست بە تەنهای ئەکەم کایلا ؟ " پرسی و گازی لەلێوی گرت
کایلا چاوی سوڕاند و سەیری کردکایلا " ئێستا ناتوانم بتبەم بۆ ئۆفیس ئەتوانم ؟ "
جاک " ئازیزم بۆچی بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ ئەکەی ؟ شتێک بێزارت ئەکا ؟ "
جاک هەوڵیدا بۆ ئەوەی کەشەکە باشتر بکات و بەپەرۆشیەوە دەستی گرتبو ، کایلا ئاهی هەڵکێشاو دەستی لەدەستی دەرهێناکایلا " منیش چارەسەری تەنهاییەکەتم پێوتی وانیە ؟ "
جاک " بەڵام تۆ وەڵامی پەیوەندیەکەم نادەیتەوە ! "
کایلا " چونکە هەموکاتێک پەیوەندی ئەکەی ؟ هەموان سەیرم ئەکەن کاتێ مۆبایلەکەم زەنگ لێ ئەیا هەمو 15 خولەکێک ! بۆیە بێدەنگم کرد "
جاک " بەڵام تۆ وتت ڕاستە ؟ وتت کە تۆ و-وا هەست ناکەی__" دەنگی نزم و نزمتر ئەبۆوە
کایلا " من دوا ئەکەوم جاک ، تکایە وازم لێبێنە "
DU LIEST GERADE
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...