" س-سەیرم مەکە . . بێری " ئەو بە شەرمنیەوە وای وتو سور سور بۆوە ، هاتمە دەرەوە
لە بیرکردنەوەکانمکایلا " هێشتا لێت خۆشنەبووم ! " لەناکاو هاوارم کرد ، لیساو کیمچی خۆشیم ترساند
لیسا "واھ ، ئەوە چی بوو ؟ " لیسا پرسی ، بەتەواوی ئەوم پشتگوێ خست و بابەتەکەم گۆڕی
" هیوادارم بەباشی نان بخۆی و ڕاهێنانی باشیش بکەی ؟ " لیسا لەبەرامبەردا خەندەی کرد و سەری بەبەڵێ جوڵاند
لیسا " بەباشی دەڕوا ، تەنها بیری تۆ دەکەم لەوێ " لێوی خوارەوەی دەرهێنا
کیمچی " باشە کەواتە پێویست ناکا وابی ، چونکە بێری لەگەڵ منە ! "هیچ کاردانەوەیەکم
دەرنەخست لەکاتێکدا لەناو گەدەمدا هەستم بە پەپولەیەکی زۆر کرد ، لیسا برۆی گرژ کرد و سەیری منی کردلیسا " تەنانەت چەند نازناوی بۆ داناوی ؟ " چرپاندی ، خەندەیەکی کەمم کرد
کیمچی " بێری ، ئەمە تاقی بکەوە ، زۆر خۆشە " کەپ کێکێکی پێشکەش کردم ، پشتگوێم
خستلیسا " ئەو دوانەتان شەڕتان کردوە یان چی ؟ " دوبارە چرپاندی ، بە گاڵتەوە بەتوڕەی سەیرم کرد ، ئەو خەندەیەکی کیوتی کرد و بەردەوام بو لە خواردن .
کیمچی pov
لێوی خوازەوەم دەرهێنا کاتێ کەپ کێکەکەی قبوڵ نەکردم ، پێم سەیر بوو
کیمچی " ئ-ئاھ وابزانم حەزت لە تامی ماچا نیە ( ناوی تامێکە ڕەنگی سەوزە ) ببینە من
دانەیەکی بەتامی قاوەشم هەیە ! " بەدڵخۆشیەوە وتم و لەبەردەمیم ڕاگرت ، ئەو بەردەوام
بو لە خواردن و تەنانەت سەیریشی نەکردم ، لیسا بە شڵەژاوی کەمێک کۆکیلیسا " و-وابزانم من لەم بەینە زیام . . بەتەنها بەجێتان دێڵم " لەکۆتایدا هەستم بە ئارامی کرد بەڵام زۆری نەخایاند کاتێ کایلا دەستی گرت و بەزۆر داینیشاندەوە ، بەخەمباری سەیریم کرد
کیمچی "ٚ بێری . . " بەدەنگێکی نەرم بانگم کرد بەڵام تەنانەت جوڵەشی نەکرد ، هەستم بە پڕبونی چاوم کرد بەڵام هەوڵم دا بە تروکاندنی چاوم و سەیرکردنی دەوروبەر ڕێ لە فرمێسکەکانم بگرم ، لیسا بە نیگەرانی سەیری کردم
کیمچی "ت-تۆ پێویستت بە هیچی تر هەیە بیخۆی ؟ ئەتوانم بۆتی بێنم ! "بەهەمان دڵخۆشیەوە وتم ، بەڵام ئەو خۆی سەرقاڵ کرد بە قسە کردن لەگەڵ لیسا ، زمانم بەلێومدا
هێنا .لەناکاو کۆکی ، نیگەران بووم و ئاوەکەی خۆم پێدا ، بەڵام ئەو دەستی ڕاکێشاو ئاوەکەی خۆی خواردو منی بەتەواوی پشتگوێ خست ، هەستم بە لەرزینی لێوم کرد و دەبە ئاوەکەم گەڕاندەوە
" هێی ! دەمێکە یەکترمان نەبینیوە کایلا ! " دەنگێکی دڵخۆش بە گوێمدا تێپەڕی ، برۆم
گرژ کرد کاتێ چانیم بینی ، سەیری کایلام کردەوە کە خەندەیەکی فراوانی کرد و دەستی بە مانای سڵاو بۆ جوڵاند
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...