ڤی " کایلا ؟ " بانگم کرد ، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەبوو
ئۆھ کەواتە خەوی لێکەوت ؟ بیرم کردەوەو لە گۆشەیەکی ترەوە سەیرم کرد . سەیرم کرد
کەمێک خەندەم کرد و بەهێواشی داخلیم جێهێشت تا هەندێک خواردن بۆ خۆم و کایلا
بێنم ، جزدانەکەم هەڵگرتو ڕۆشتم .ڕۆشتمە دەرەوە ، لە ڕێستۆرانتێک لەو نزیکانە چومە ژورەوەو ، ئەوکات کەسێک کە هەرگیز
نەمدەویست چاوم پێی بکەوێ لەوێ دانیشتبوو ، شەویلگەم توند کرد و لەوێ وەستام
ئەو کەسە تێبینی کردم ، چاوم سوڕاندو بەرەو کاشێرەکە ڕۆشتم تا داوای خواردنەکان
بکەم ."ئەتوانی کەمێک (tteokbokki) بپێچیتەوە بۆ دوو کەس ؟ " لەخاتونەکەم پرسی ، ئەو
پێکەنیو وتی" بەڵێ تکایە کەمێک چاوەڕێکە؟ " سەرم بەبەڵێ جوڵاند و ئەویش چوە ژورەوە .
"گوێم لێبوە خۆشەویستت دەستکەوتوە ، ئەوە ڕاستە ؟ " وەڵامم نەدایەوەو سەیریشم
نەکرد لەبەرئەوەی دەمزانی کێیە ."ئایا ئەو دەزانێ تۆ شێتی و دەرونیەن لاوازی ؟ " بەشێوەیەکی سارد سەیرم کرد .
ڤی " بۆچی بەلاتەوە گرنگە ؟ " ڕێک لەوکاتەدا بەپەلە گۆڕا
"لەبەرئەوەی من نیگەرانی ئەوم ، چی ئەگەر تۆ__ "
" نیگەران مەبە دەربارەی ئەو ! تەنها نیگەرانی ئەوە بە کە ئێستا دەتوانم چیت لێبکەم ! "
" واو واو چاوەڕێکە . . ڤەینت نەوێری پەنجەیەکیشت لێمبەی ئەگینا دەزانی دەتوانم چی
بکەم ڕاستە ؟ " ڤەینت دەستەکانی کردە مستەکۆڵەڤەینت " تۆ زۆ٭یت ! ترسنۆکێک کە تەنها دەزانێ هەڕەشە بکات کانگین ! "
کانگین " ئەوە پێناسەی من ناکا ڤەینت ! من هەمووکاتێک پشتگیریم کردی تا هەرگیز
نەنێردرێیتە نەخۆشخانەی دەروون نەخۆشەکان ! "ڤەینت " ئەوە تەنها پلانێک بوو کە تۆ دات نابوو ! پێت وایە گەمژەم ؟ "
کانگین " بوەستە لەهاوارکردن " ئەو هاواری کرد
" بەیارمەتیتان بەڕێزەکان تکایە لێرە شەڕ مەکەن " خاتونەکە بەنیگەرانیەوە وتی ، ئێمە
هەردوکمان بەتوڕەی سەیری یەکترمان کرد ، چاوەکانم دەسوتان لەتوڕەیدا"ئەوەش داواکەت بەڕێزم " هەمان خاتون وتی ، پارەکەم داو بردم
کانگین " گرنگی بەو کچە بدە ئەگینا__ "
ڤەینت " پێم مەڵێ چی بکەم و چی نەکەم ، وە بەڵێ ئەو کچە هیچ نیە بۆ من نەک بۆتۆش
کە پێویست بکات ڕونکردنەوەت بدەمێ بۆ هەموشتێک ! "ڕوم وەرگێڕا تا بڕۆم بەڵام ئەو دوبارە منی وەستاند ، ئاوڕم دایەوە تا ببینم کە خەندەیەکی
ناشرینی شەیتانی دەکات .کانگین " لەبەرئەوەی گرنگی بە تۆ دەدەم__ "
ڤەینت " چی دەربارەی ئەوەی من بە کاڵی بتبڕم و دەرخواردی ئاژەڵی دڕندەی بدەم ئەوکات هیچ جەستەیەکی مردو نادۆزرێتەوە و هیچ کەیسێکیش نابێت ( واتە کەیسی تاوان و ئەمانە ) ، وە پێویستیش ناکا گرنگیم پێبەیت همم ؟ پێت چۆنە ؟ " کانگین
ئەوەی قوڕگی قوتداو خەندە شەیتانیەکەی دەمێک بوو نەمابو ، خەندەیەکی شەیتانیم
کردو ڕۆشتم .
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...