جۆنگکوک " لەئێستاوە ماندوی ؟ شتی زیاتر هەیە تا بیانکەی "
کایلا " وەکو چی ؟ "
جۆنگکوک " وەکو یەکەم شەوت " خەندەیەکی شەیتانی کرد کە زیاتر لە کەروێشکێکی
هاروهاج ئەچو کە بیرکردنەوەی خراپ لەمێشکیا بو تا بتوانێ تۆڵە لەخاوەنەکەی بکاتەوە کە بەجوانی بەخێوی نەکردوە( باشە منیش نیگەرانم . . کەسێک تکایە یارمەتیم بدا )
تایهیۆنگ " کایلا . . تۆ ماندوی ؟ " بە نیگەرانی پرسی ، بەڕوخسارێکی بەتاڵ بەتوڕە سەیریم کرد
کایلا " چۆن دەرئەکەوم بەڕای تۆ ؟ " بەگاڵتەجاڕی پێکەنیم
میا " ئەوە ڕۆژی هاوسەرگیریتانە ، دڵخۆشبە باشە ! ئاوا بەتوانج مەبە ! " سەرزەنشتی کردم ، وەهەمو ئەوەی من کردم لێوی خوارەوەم دەرهێناو و ڕوم کردە لایەکی تر
تایهیۆنگ " ئاساییە ! سەرزەنشتی مەکە . . جلی بوکێنیەکە قورسە وە کەسایەتیەکانم زۆر ماندویان کردوە ! " بەهەستکردن بەتاوانەوە وای وت دەستی بە دەستما هێناو لەسەر ئەژنۆ لەبەردەمم دانیشت ، خەندەم کردو چڕنوقێکم لە ڕومەتی گرت
بەیکهیۆن " هاوڕێیان پێویستە بەڵگەنامەکان ئیمزا بکەن ، تا پەیوەندیەکەتان فەرمی بێ "
منو تایهیۆنگ سەرمان بەبەڵێ جوڵاند ، ڕۆیشتینە لای مێزەکەو تای ئیمزای کردو منیش بەهەمان شێوەکایلا "ٚ نەوێری بگۆڕێی ! تەنها یەک ئیمزا ڕێگەپێدراوە ! " تایهیۆنگ پێکەنی و سەری بەبەڵێ جوڵاند
دوای کەمێک
" تکایە یارمەتی !! "هەمومان ڕاچڵەکین و ترساین کاتێ خاتونێک هاواری کردو بەرەو ڕومان ڕایکرد
" ت-تکایە یارمەتی . .ن-ناتوانم__" هەمومان سەرمان لێشێوابو بەو دیمەنە لەناکاوە ، خاتونێک بەتەواوی وێران دیاربو بەرەو ئێمە ڕای ئەکرد ، هەناسەی بەقورسی هەڵئەمژی
جین " تکایە یەکەمجار هەناسە بدە ، وای لێبکە دانیشێ میا " جین بەنیگەرانی وتی ، میا کورسیەکی بۆدانا تا دانیشێ ، بەڵام خاتونەکە بەردەوام بو لە گریان
" ئ-ئەو . . هەوڵ ئەیا بەزۆر دەستم لێبا ، ت-تکایە ڕزگارم بکە __" خاتونەکە ترسا
کایلا " ئای خوایە . . خاتون تکایە هەناسە بە " لێی نزیک بومەوەو هەوڵم دا ئارامی بکەمەوە ، جلە دڕاوەکانی بەڵگە بو بۆ ئەوەی وتی ، لەلایەکی ترەوە ، تایهیۆنگ بەشێوەیەکی سەیر بێدەنگ بوو
کایلا " تکایە ئەتوانی بەجوانی ڕونی کەیتەوە بۆمان ؟ "
" ئ-ئەو هاوسەرمە ، ئ-ئێمە سێ مانگ پێش ئێستا هاوسەرگیریمان کرد ، ب-بەڵام دواتر تێگەیشتم ، ئ-ئەو تەنها بۆ حەزەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ کردوم ، هیچ گرنگی پێنەیام و بەبێڕەوشتی قسەی لەگەڵ ئەکردم ، هەمیشە قسەی توندوتیژی بەکارەهێنا ب-بۆیە
وەرەقەی ج-جیابونەوەم پڕکردەوە __" بەخراپی هەنسکی ئەیا و هەوڵی ئەیا خۆی داپۆشێ
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...