~1~

652 78 31
                                    



~~~

~ ھێواش ھێواش چاوەکانم کردەوە ئازارێکی زۆر لە سەرم ھەبوو ھەر زوو چاوەکانم دووبارە داخستەوە بەھۆی ئەو ئازارە نەفرەتییە
بە ھەردوو دەستم تونگ سەرم گرت لە تاو ئەو ئازارە بەھێزە
تا ماوەیەک وا مامەوە تا ھەستم کرد کەمێک ئازارەکەم باشتر بوو
بە وریایی و لەسەرخۆییەوە چاوەکانم کردەوە
یەکەم شت بنمیچی ژوورەکە
پێشوازی لێ کردم کە ڕەنگێکی ڕەشی ھەبوو
بە ڕەنگێکی سلڤەریش نەخشی زۆر ناوازەی بە وردی لەسەر کرابوو
ماوەیەک بەو شێوەیە مامەوە بە بەردەوام بوون لە سەیرکردنی
ئەو نەخشە سەرنج ڕاکێشە تا
بیرم کەوتەوە لە ژوورەکەی خۆم نیم !
بەپەلە ھەستامەوە سەیری چواردەورمم کرد
لە ژورێکی تاریکم کە وا دەردەکەوێت بەشێک لە کەلوپەلی ژوورەکە
ڕەشێکی قەترانی بن و بەشەکەی تری سلڤەر بە ھەمان ڕەنگی سەقفەکە
وە ژوورێکی زۆر گەورە نەبوو واتا ھی کەسانی زۆر تایبەت نەبوو
بەرامبەرم کە ئەکاتە بەرامبەر بێدەکە دەرگایەکی شووشەیی ھەبوو
وە پەردەیەکی ڕەشی قەترانی ئەستوور لەم لاو لای کۆکرابۆیەوە
ئەودیو دەرگاکەی دەردەخست  کە بالکۆنێکی خنجیلە بوو تاکە ھۆکاری ڕووناکی ناو ژوورەکە ئەو تیشکی خۆرە لاوازە بوو
کە لەوێوە ئەھاتە ژوورەوە وە
دڵنیابوومەوە کە خەریکە خۆر ئاوا ئەبێت
پاشان بەردەوام بووم لە سەیرکردنی ژوورەکە و بالکۆنەکە تا دوای تۆزێک ھەموو شتێکم بەتەواوەتی بەبیر ھاتەوە
بەپەلە ھەستامەوە لەسەر بێدەکە و ڕۆیشتمە بەردەم ئاوێنە گەورەکە کە لە تەنیشت دەرگا شووشەییەکەوە بوو وە بەس بوو
تا ھەموو جەستەی خۆمی بە تەواوەتی تێدا ببینم
ھەر وەک چۆن کۆتا جار خۆم بینی لە ئاوێنەکەی ماڵەوە بەو شێوەیە بووم قژە درێژەکەم کە ڕەنگی ھەمان ڕەنگی تاریکی شەو بوو
ھەمووی بەتەواوەتی بەسەر شانەکانم بڵاوبووبوونەوە
چاوەکانم چاوە ڕەنگاوڕەنگەکانم
بەڵام جلەکانم
جلەکانم گۆڕا بوون
درێسێکی ڕەنگ سەوزم لەبەر بوو
کە ڕەنگەکەی نزیک بوو لە ڕەنگی ڕەش
ستایلێکی کۆنی ھەبوو ھیچ ئارەزووم لێی نەبوو
لە ڕاستی دا نەک لەبەر کۆنی بەڵکوو لە جۆری من نەبوو
بەشی سەرەوەی بەتەواوی باوەشی بە جەستەم دا کردبوو
وە لە خوار کەمەرمەوە کەمێک لێمجیابووبۆیەوە
وە ئێسکەکانی ملم و بەشێک لە سنگم بەباشی دەرکەوتبوو
سەر شانەکانی زۆر فشەڵ و گەورە بوون وە
ھەروەھا تەنھا لە ئەنیشکمەوە زیاتر گەورە بووبوو
باشە نەک ئەوەی فش بێت ئەوە تەنھا درێژ و گەورە بوو
لە دەستەکانیشم زیاتر درێژ بوو بە شێوەیەک کە ئەبوو
کەمێک ھەڵیبکەم تا دەستەکانم دەربکەوێت
بەردەوام بووم لە سەیرکردنی خۆم تا چاوم چووە سەرم ملە بەتاڵەکەم
بۆستە یەک خولەک
ملوانکەکە
کوا ملوانکەکەم ؟
ملوانکەکەم لە مل نەماوە !
بە شڵەژانەوە دەستم ئەیا لە ملمەوە بە ھیوای ئەوەی چاوەکانم کز بووبێت و ھێشتاش ملوانکەکەم لەلا بێت بەبێ ئەوەی بیر بکەمەوە
کە بۆچی ئەو ملوانکەیەم بۆ گرنگە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now