~25~

317 51 17
                                    




~~~

~ لەگەڵ زەنگی کاتژمێر 8 بەیانی
ڕاستەوخۆ دەرگایی ژووری نانخواردنە شاهانەکە کرایەوە وە
هەموو چاوەکان دووبارە سەیری منیان کرد
وە
من تەنها بە هێمنی بەرەو کوورسی یەکەمی مێزەکە ڕۆیشتم
کە تایبەت بوو بە من وە بەشی سەرەوەی مێزەکە بوو
وە ئەلێکساندەر بە هێمنی لە دوای منەوە ڕێی ئەکرد
ئەو تەنها کەمێک پێشم کەوت وە کوورسییەکەی بۆ دوورخستمەوە تا بتوانم دابنیشم و من تەنها لەبەر ئەوەی نە ئەبوو هیچ سەرزەنشتێک بکەم ئێستا بێدەنگ بووم
بەڵام بەرلەوەی دابنیشم
سەیری هەمووانم کرد  و تایهیۆنگ"م لە بەرامبەر خۆم دۆزییەوە کە لە کوورسی کۆتایی دانیشتبوو وە لانیرا لەلای دەستە چەپی ئەو بوو هەروەها جیمین لەلای دەستە ڕاستی بوو
وە تاتیانا و یونگی لە نزیک من بوون تاتیانا لەلای دەستە چەپم وە یونگی و کوورسییە چۆڵەکەی ئەلێکساندەر لای دەستە ڕاستم بوو
بەهەرحاڵ زۆر نەوەستام وە قسەم کرد
بەڵام بەر لەوەی هیچ بڵێم هەمووان وەک ڕێزێک هەستانەوە
تەنانەت تایهیۆنگ"یش ~

ڤالێنسیا ~ سەرەتا بەیانیتان باش
وە هیوادارم شەوێکی ئاسوودەتان بەڕێ کردبێت و
هیچ شتێکی دوور لە خواستی ئێوەڕووی نەدابێت
و هیچ کەم و کوڕییەک بوونی نەبووبێت
وە پێم باشە ئیتر دەست بە نانخواردنی نانی بەیانی بکەین
و لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ نەدەین
بێگوومانم ئێستا برسیتانە
هەر بۆیەش بفەرموون
~ تەنها ئەوەندەم وت بەڵام زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە لەسەر ڕووخساری تایهیۆنگ دەرکەوت وە
یەکەم کەس بوو کە دانیشت
بە شێوازێک کە دیار بوو چەند لووت بەرز و لەخۆ ڕازییە
پاشان میوانەکانی کە دوای دەربڕینی دڵخۆشییەکی کەم بەڵام ڕاستەقینە لەلایەن هەندێکیان
وە بەخشینی ڕووخسارێکی تەواو بێزارکەر کە بێزم لێی ئەکردەوە لەلایەن هەندێکی تریان
بەیەک جار لە یەک کات دا دانیشتن لە دوای ئەو
وە خۆم
کۆتا کەس بووم کە دانیشتم
پاشان دەستمان کرد بە نان خواردن و بەردەستەکان
خەریکی خزمەت کردن بوون
وە من بەڕاستی ئەموویست ڕێگایەک بدۆزمەوە تا داوای لێبووردن
لە تاتیانا بکەم بەڵام بەڕاستی ئێستا کاتی ئەوە نەبوو
هەروەها بەردەوام قسە کردنێک وە چەند پێکەنین و قاقالێدانێک هەبوو
لەگەڵ قسە ناکۆمیدییەکانیان
کە بەڕاستی پێویست بوو پێبکەنی بەو شتە بێزارکەرانە
وە چاوەکانی تایهیۆنگ
بەردەوام هەستم ئەکرد سەیرم ئەکەن وە من هەستێکی سەیرم هەبوو ئەوە تێکەڵەی چەند هەستێک بوو من دڵنیام
بەڵام
تاکە هەست کە دەمناسییەوە ترس بوو
وە دڵ تێکەڵ هاتن
ئارەزووم لە ڕشانەوە بوو ئەمە ڕاستییە
وە هەست کردن بەوەی ئەو کچەی دوێنێ ناسیوومە خیانەتم لێ ئەکات
ئەمەی وتم مایەی پێکەنین بوو نەک ئەو قسە پڕ و پووچانەی ئەوان
وە کاتێک ڕووم لە ئەو ئەکرد
ئەو یاخوود خەریکی خواردن بوو
یان قسەی لەگەڵ لانیرا و بە کەمی لەگەڵ جیمین ئەکرد
وە لانیرا بەردەوام پێئەکەنی و زەردەخەنەی ئەکرد
گەرچی ئەوانە بەشێکیان وەک پێکەنینێکی بەزۆر وابوون
هەر ئەمەش دووبارە قسەکانی تاتیانا"ی هێنایەوە مێشکم ~


~~~


سەرەتا ببوورن بۆ درەنگ کەوتنی دانانی پارتەکە
بەڵام بەڕاستی ئێستاش نازانم کە چۆن زۆر کارم بەجێهێشتووە وە هاتووم پارتی نوێم داناوە چونکە بەڕاستی هیچ کاتی بەتاڵم نەماوە
وە ئەوە بەڕاستی بێزارم ئەکات
بەڵام بەڕاستیش پێویستە کە ئێستا کاتم نەبێت بۆ زۆر شت
بەهەرحاڵ
ئەمەوێت بڵێم کە  پشتگیری و چالاک بوونی ئێوە
وە زیاد بوونی ژمارەی خوێنەرەکان
بەڕاستی زۆر دڵخۆشم ئەکات گەرچی نەتوانم وەڵام بدەمەوە
یان پارتی نوێ دابنێم بەڵام ئەمانە بەڕاستی هەموویان دڵخۆشم ئەکەن
زۆر سپاستان ئەکەم
خۆشمەوێننن پەپوولەکان 🦋💘
وە هیوادارم ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن و
« هیوادارم بەدڵتان بێت »

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now