~16~

327 60 7
                                    



~~~

ڤالێنسیا~ یونگی بۆ لێرە نییە ؟
~ تەنھا لەسەر مێزی نانخواردن بووین وە کاتەکەمان
بە خواردنی نانی ئێوارە بەسەر ئەبرد
دوای ئەو ڕۆژە درێژە کە تێیدا لە پارچە زیوییەکانی دەستم ڕزگارم بوو
وە تەواوی کاتەکە یونگی"م نەبینی و نەمتوانی بپرسم دەربارەی
تاتیانا وتی یونگی و ئەلێکساندەر لێرە ئەبن بەڵام ئەو لێرە نییە
من خەمی ئەومە
وە تاتیانا بە پێداگری خۆی بەشێکی کەمی کۆشکی نیشاندام
کە من ھێشتا لێی شارەزا نیم وە دڵنیام
ئەگەر لەم ژووری نانخواردنە بەتەنھا بچمە دەرەوە ون ئەبم
بەڵام تەنھا ئەوەم بۆ دەرکەوتووە
ئێرە بەتەواوەتی شاھانەیە ئێرە ناوازەیە
من ئێرەم بەدڵە ئێرەم خۆشئەوێ
بەڵام بێگومان ئەگەر کەسێک بە بەردەوامی یارمەتیم بدات و لەگەڵم بێت
تا ون نەبم ~

ئەلێکساندەر~ ئەو تەنھا ڕۆیشتە دەرەوەی کۆشک
تا چاوێک بە شانشینەکەدا بگێڕێت
وەک ئەزانیت ماوەیەکی زۆرە ئەو لێرە نییە
وە من ئەو ماوەیە بە تەنھا بە ھەندێک کار ڕانەدەگەیشتم
بەڵام نیگەران مەبە
ئەو زوو ئەگەڕێتەوە
~ بە ھێمنی تەواوی بابەتەکەی بۆ ڕوون کردمەوە و
لە کۆتایی دا زەردەخەنەیەکی دڵنیایی پێم بەخشی
باشە من ھۆکاری ئەمەم ~

تاتیانا~ باشە کەوایە
کەی ئاشکرای ئەکەین کە شاژنە نوێیەکەمان ئامادەیە ؟؟
~ تەنھا دوای تەواو بوونی ئەلێکساندەر لە قسەکانی
بە زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینەوە وتی و
سەیری منی کرد پاشان ئەلێکساندەر
باشە من دڵنیام بۆ ئەوە ئامادە نیم
من تەنانەت لێرە ون ئەبم
ئێستا ئەتوانم نەک ئێرە بەڵکو شانشینێک بەڕێوەببەم ؟؟~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now