~24~

522 74 113
                                    




~~~

ڤالێنسیا~ ئای تاتیانا بەڕاستی ناتوانم بڕوا بکەم
لەوانەیە ئەو مەبەستێکی نەبووبێت ؟
~ ڕاستەوخۆ بەرپەچی قسەکەی تاتیانا"م دایەوە وە بەڕاستی ھەڵەم کرد
ئەمە وەک ئەوە وابوو کە من بڕوام بەو نەبێت چیتر
بەڵام چی بکەم ؟؟
دەمە شڕەکەم ناوەستێت ئیتر !!
ناتوانم بڕوا بکەم ئەوان پەیوەندییەکیان ھەبێت
تایھیۆنگ لەگەڵ لانیرا ؟؟

ئەستەمە

بڕوا پێنەکراوە

بەڵام

ئەمە زۆر جوان ڕێی تێئەچێت
تەنھا شڵەژانەکەی لانیرا ھەموو شتێکی ڕوونکردووەتەوە وە بەڵگەیە ~

تاتیانا~ باشە
شەوێکی خۆش بۆ تۆ
شەوت شاد
~ تاتیانا دوای ماوەیەک لە بێدەنگی وە شۆک بوون بە قسەکانم وەک ئەوەی کە ڕوون بوو ئەو چاوەڕێی نە ئەکرد
بەو شێوەیە وەڵامی بدەمەوە قسەکانی کرد
و ھەستایەوە ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست
تەنانەت دەرفەتی نەدا وەک گەمژەیەک داوای لێبووردنی لێ بکەم ~

ڤالێنسیا~ بە نەفرەت بیت ڤالێنسیا
تۆ ناتوانیت دڵی ھاوڕێیەکەت ڕابگری
ئێستا ئەتوانیت شانشینێک بەڕێوەببەیت
ئەتوانیت ڕووبەڕووی تایھیۆنگ بوەستیت ؟؟
گەمژە
مایەی پێکەنینیت !!

~

~ تەنھا کاتەکان لەوە خێراتر تێپەڕین وە
من دوای ئەو ڕووداوە خۆم گۆڕی و خەوتم
وە ئێستا شاژنی نوێی شانشین لە کاتژمێر 7:00 بەخەبەر دێت
ئەمە گاڵتەجاڕیی ئەبێت
من پێویستە ئامادە ببم وە بچمە ھۆڵە گەورەکەی نانخواردن
نەفرەت من لە یەکەم ڕۆژەوە ئابڕووم ئەچێت
لەلای 70 میوان"ی شاھانە
من تەنھا کاتژمێرێکم ئەوێت بۆ گەیشتنە ھۆڵی چێشتخانەکە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now