~4~

414 76 2
                                    




~~~

جیمین~ بەیانیت باش
خاتوونی تاریکی
~ لە ناو بانیۆیەکەم پشووم ئەدا دوای ڕۆتینێکی دوور و درێژ
کاتێک گوێم لە دەنگێکی ناسراو بوو
ئەوە جیمین"ە
بێگومان دووبارە خواردنی ھێناوە
ئەمەوێت ڕەتی بکەمەوە بەڕاستی تا بمرم و
بتوانم بگەڕێمەوە جیھانەکەی خۆم ئەگەر بە مردن بتوانم بگەڕێمەوە
بەڵام قسەکانی یونگی لە ناو مێشکمن بە بەردەوامی
تەواوی ئەمشەو بیرم کردۆتەوە کە
خەڵک و کۆشکەکەم
وە یونگی پێویستیان بە من ھەیە
دوای ئەوەش
من پێویستە کارێکی لەو شێوەیە بکەم دایکە ئێمیڵیا شانازیم پێوە بکات
ھەرخۆی من ھیچ کات دایکمم نەبینیوە بۆ تەنھا جارێکیش
کەوایە با لێرە کارێک بکەم کە دایکم شانازیم پێوە بکات ~

جیمین~ ڤالێنسیا ؟
~ دووبارە بانگی کردم بەڵام بە دەنگێکی ھێمنتر
ئەو ئێستا بۆ من ئەگەڕێت ~

ڤالێنسیا~ من لێرەم
~ بە ھێواشی وتم کاتێک لە بانیۆیەکەم ھاتمە دەرەوە و
خاولییە کورتە خۆڵەمێشییەکەم لە خۆم ئاڵاند و لەبەردەم دەرگای گەرماوەکە بەرامبەر جیمین وەستابووم ~

جیمین~ ئۆھ ببوورە خانمی بچووک
بەڵام خواردنەکەت لێرەیە
پێویستە تەواوی بکەیت تا نیو کاتژمێری تر
~ بە شێوەیەکی ئاسایی قسەکانی کرد
ھەر وەک ئەوەی ئێستا من بەم شێوەیە لەبەردەمی نەوەستابم
وە چاوەکانی سەیری منیان نەکرد ھەرگیز
بەڵام ئەوە باشە
من حەزم لە چاو حیزی کردنی کەسێک نیە کە لەگەڵم نەبێت ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now