~14~

335 63 2
                                    




~~~

~ من تەنھا ھاتمە ژوورەوە بە ڕووخسارە داپۆشراوەکەمەوە ھەتا کەس نەمبینێت لە نێوان تاتیانا و یونگی و ئەلێکساندەر وە بەھۆی کڵاوە گەورەکەم و ئەوان کە لە نزیکم مابوونەوە بەتەواوەتی نەمئەتوانی ناوەوەی کۆشک ببینم
بەڵام ئەوەی توانیم بیبینم جوانترین شت بوو
کە لە ھەموو ژیانم بینیبێتم
ئەوێ بەتەواوەتی وەک و ئەوە بوو کە یونگی باسی کرد
بەڵام کەمێک جوانتر
ئەو ڕاستی کرد دیوارەکانی دەرەوە بەتەواوەتی بە گووڵی سوور داپۆشرابوون
وە لە ژوورەوە بنمیچەکە چەنەھا سوورەیای مۆمی پێوە ھەڵواسرابوو وە ئەوان ھاتبوونە خوارەوە و ئەمە زیاتر دەری ئەخست کە بنمیچەکە بە ڕادەیەکی زۆر بەرزە من ئەتوانم پێشبینی بکەم کە ئەوە بە نزیکەیی بەرزییەکەی زۆر زۆر زیاترە لە 1000m
تەواوی دیوارەکان ئەو بەشانەی کە بێبەش بوون لە گووڵە سوورەکان
ھەمووی بە ھۆکارەکانی ڕووناکی داپۆشرابوو ھاوشێوەیی بنمیچەکە
وە من دڵنیام گەورەیی ئەم ھۆڵە 2500m
لێرە زۆر دەرگایی گەورە گەورە ھەبوون کە بەشێکیان داخرابوون
وە بەشێکیان بە پەردە ئەستوورەکان داپۆشرابوو ھەندێکیشیان کرابوونەوە بەڵام من ھەرگیز نەمتوانی بزانم لەوێ چی ھەیە
بەڵام دڵنیابووم کە ئەوانیش بەم شێوەیە ڕازاوە و گەورەن
تەنھا سەرم بەرز کردەوە دووبارە وە سەیری دواوەم کرد
ئەوە وێنەیەکی گەورە بوو ئەوە ئافرەتێکی دەم بە خەندە بوو
من تەنھا نەمتوانی زیاتر ببینم
چونکە یونگی قۆڵەکانمی گرت و ڕۆیشتنەکەی خێراتر کرد
بۆشایی ھەر50m"ێک 2 پاسەوان ھەبوون ئەوان جل و بەرگەکانیان بەتەواوی نازانم بەڵام ئەوە زۆر لە ئاسنێکی بەھێز ئەچوو
وە ئەوان تێکەڵێک بوون لە کچ و کوڕ
لەلای کەمەرییانەوە شمشێر ھەبوو وە بە پشتیانەوە تیر ھەبوو
ئەمەش بەڕاستی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش بوو
ھەروەھا قژی کچەکان لە کڵاوەکان ھاتبووە دەرەوە
ئێرە بەتەواوەتی سەرنج ڕاکێشە من ئەمە وەک ماڵی دووەمی خۆم بەتەواوەتی قبووڵ ئەکەم
من ئێرەم ئەوێت من ئێرەم خۆشئەوێت
ئێرە بەڕاستی خەیاڵییە
ئێمە خەریک بوو بەسەر پلیکانەکان سەرئەکەوتین
ئەوانە بەڕاستی گەورە بوون من دڵنیام درێژی و پانی ھەر یەکێکیان 50m وە 5m
تەنھا پێمان نەخستە سەر یەکەم پلیکانە وە یونگی وتی کەوا بە بەرزکەرەوە بڕۆین من بەڕاستی پێم سەیر بوو
لێرە تەنانەت ئۆتۆمبێل نییە
بەڵام بەرزکەرەوە ؟؟
بەھەرحاڵ ئێمە تەنھا دوای یونگی کەوتین وە گەورەترین و شاھانەترین بەرزکەرەوەم بینی لە ژیانم دا
ئەوە جوان بوو ئەوە شاھانا وە گەورە بوو
بەتەواوەتی ھەرچواردەورمان ئاوێنە بوو
ئێمە بە نزیکەیی 5 خولەکمان بڕی وە من
ھەرگیز پێشتر ئەزموونی شتێکی لەم شێوەیەم نەکردووە
وە خراپترین بەش ئەوە بوو ئازارەکەی پشتم دووبارە گەڕایەوە
بەڵام ھەرچییەک بێت
بەردەوام بووم لە سەیرکردنی ئێرە
ئێمە تەنھا ئێستا لە سەرەوەین وە پێیکانمان
لە بەرزکەرەوە ھێنایە دەرەوە
بەڕاستی ناتوانم بڕوا بکەم
یەکێکی تر لە نھۆمە شاھانەکان
بەڵام ئێرە زیاتر لەوانەی پێشوو ڕەنگی تاریکتری تێدا بەکارھاتبوو
لە زۆربەی سووچەکان گووڵی سوور ھەبوو
لەناو شووشەی ڕەنگ خۆڵەمێشی داندرابوون
من ئەو ڕەنگە ئەگۆڕم
بەڕاستی بیربکەوە ڕەنگی ڕەش و سوور جوانترە
وەک لە خۆڵەمێشی و سوور ئەمە ناگوونجێت ~


~~~

ھیوادارم ڕای خۆتان بڵێن وە ڤۆت و کۆمێنت بکەن « ھیوادارم بەدڵتان بێت »

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ھیوادارم ڕای خۆتان بڵێن وە ڤۆت و کۆمێنت بکەن
« ھیوادارم بەدڵتان بێت »

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now