~20~

331 58 119
                                    




~~~

~ خاتوونی گەورە و شاژنی داھاتووی
تاریکی و سەھۆڵ
ڤالێنسیا
گەیشت
~ پیاوێکی باڵا بەرز وە کەمێک بەتەمەن
بە دەنگە بەرزە ناخۆشەکەی ھاواری کرد و ھەمووانی ئاگادار کردەوە
تەنھا لە یەک خولەک دا ھەمووان بێدەنگ بوون
وە ھەموو چاوەکان کەوتنە سەر من کە
ھێشتا ھەنگاوم نەنابۆیە ناو هۆڵەکە

من بەتەنیا بووم تاتیانا وە یونگی ھەروەھا ئەلێکساندەر
تەنھا لە دوورەوە لە نزیک ئەو شوێنە وەستابوون کە بۆ من ئامادە کرابوو وە زەردەخەنەیان ئەکرد
من ڕقم لەوە بوو من دڵم نزیک بوو لەوەی لە سینگم بێتە دەرەوە
ھەرگیز پێشتر ئەم ھەستەم نەبووە پێویستیش نەبوو من تەنھا بم

دوای کەمتر لە خوولەکێک
ھەمان پیاو ھات وە دەستی بە ڕێزەوە ڕاگرت تا دەستم بکەمە ناو دەستی
وە زۆر بە ھێمنی ئەوەم کرد
دەستم کردە ناو دەستی وە ڕێنوێنی کردم
بۆ ئەو جێیەیی کە بۆم ئامادە کرابوو
من بەڕاستی نازانم چۆن ئەڕۆیشتم بەڕێگایا
ھەموو چاوەکان لەسەر منن ھەمووان بێدەنگن
من تەنانەت نازانم سەیری کوێ بکەم

ھەموو ئەمانە قوورستر بوون کاتێک
چاوم بە تایھیۆنگ کەوت لە یەکێک لە مێزەکانی پێشەوە بوو
قاتێکی شاھانەیی ڕەنگ سپی شایەن بە پلە و پایەی
خۆی لەبەر بوو بەڵام کەمێک مات بوو
وە ئێکسسوارەکانی کە بۆ جوانکاری بەکاری ھێنابوو
ئەوە زۆر جوان بوو ئەو زۆر زیاتر کەشخە دەرکەوتبوو
لەناو ئەو قاتە کە ستایلێکی کۆنی ھەبوو
ڕاستییەکەی لێرە پیاوان زیاتر جل و بەرگەکانیان
لەچەنەھا ساڵ پێش ئێستا ئەچێت بە پێچەوانەی ئافرەتەکان کە
چەنەھا ستایلی جیاواز تێکەڵ ئەکەن

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now