~13~

353 62 9
                                    




~~~

ڤالێنسیا~ ئێمە لێرەوە ئەڕۆین ؟؟
~ بە سەرسووڕمانەوە پرسیم
ئێمە بە نزیکی لەبەردەم دەرگایەکی گەورە بووین کە بە دڵنیاییەوە دەرگایی پشتەوەی کۆشک بوو ئەوێ بێدەنگ بوو
بەڵام سەرسووڕھێنەر و بێ کەم و کوڕی
ئەوە باشترین و جوانترین شت بوو لە ژیانم بینیبێتم
دەرگاکە بە نزیکەیی 150m زیاتر پان بوو وە 70m بەرز
ھەروەھا گووڵی ڕەنگ خوێنی لە ھەموو تەنیشتەکانییەوە بوونیان ھەبوو ئەوانە بۆنیان ئەوناوەی پڕ کردبوو
وە زەوییەکە ھەمووی بە بەرد نەخشێندرابوو
من بەڕاستی بەپەرۆشم بۆ بینینی دەرگای سەرەکی
وە ئەوێ تەنھا 1 کچی لێ بوو کە بە ھەمان شێوەی ئەلێکساندەر بوو
ئەو بەتەواوی ئەلێکساندەر بوو ئەو ڕووناک بوو لەناو تاریکییەکە
بەڵام قژی تەنھا کەمێک پەمەیی باو بوو وە درێژ و کۆکراوە
ئەوەش دوای وردکردنەوەیەکی زۆری چاوەکانم توانیم تێبینی بکەم و ڕەنگە سپی و پەمەییەکە لە یەکتر جیابکەمەوە
من ھەست ئەکەم لێرە ناشرینترین بم ~

یونگی~ بێگومان
نابێت کەس بزانێت کە شاژنی نوێ تۆیت
تا کاتی خۆی
~ یونگی بە ھێمنی وەڵامی دامەوە و بە چاوەکانی دڵنیایی کردمەوە وە من تەنھا سەرم بە ئاماژەی باشە جووڵاند
من لە ئێستادا تەنھا ئەتوانم ئەوە بکەم ~

ئەلێکساندەر~ تاتیانا
دەرگاکە بکەرەوە
~ بە دڵخۆشییەوە ھاواری بۆ کچە وردیلەکە کرد و
ئەویش بە دڵخۆشییەوە نزیک بۆیەوە لە دەرگاکە و کردییەوە
ئەو درێسێکی زۆر جوانی پۆشی بوو من زۆر ئارەزووم لێی بوو ئەوە زۆر جوان بوو بە نزیکەیی سپی بوو بەڵام سپییەکی چڵکن و مات
تەنھا ئەوەی بەبیر ھێنامەوە
کە یونگی وتی بە ھەموو شێوەیەک ڕەنگی کراوە لێرە قەدەغەیە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now