~~~ڤالێنسیا~ بەخێربێیت
~ دەنگێکی ناسراو لە پشتمەوە وتی کاتێک ڕووم وەرگێڕا بوو
وە قسەم لەگەڵ خانمێکی شۆخ و شەنگ ئەکرد
کە ئەو شاژن"ی پەپوولە بوو
ئەو لە 205 ساڵەی تەمەنی بوو
ئەو کچێکی جوان بوو
ئەو لانیرا بوو ~تایھیۆنگ~ سپاست ئەکەم
بەڕاستی خۆشحاڵ بووم بۆت من دڵخۆشم بۆ ئەو دەسەڵاتەی
بەدەستت ھێنا
~ دوای ئەوەی سەیری دواوەم کرد وە ڕووم لە لانیرا وەرگێڕا و
خاوەنی دەنگەکەم بەتەواوەتی ناسییەوەئەوە خوای جوانی بوو
ئەو تاج لەسەرنانەکەی بەتەواوەتی کۆتایی ھات وە ململانێی ھەروەھا
تۆڵەکردنەوەی لەگەڵ من دەستی پێکرد
وە ئێستاش بە بەخێرھاتن کردنم سەرەتای یارییەکە دیاری ئەکات ~ڤالێنسیا~ پێی ئەزانم بڕوا بکە
کەوایە من ناوبانگی تۆم زۆر بیستووە
تۆ پادشا"ی ئاگرین"یت
وایە ؟؟
~ ئەو بە ھێمنی وتی وە زەردەخەنەیەکی درووستکراو
بەڵام جوان و ھێمنی لەسەر ڕوخسار بوو
وە من تەنھا سەیری تەواوی ڕووخسارە سپی وە سادەکەییم ئەکرد
ئەوە ڕاستییەکە بوو ئەو ڕووخسارێکی ئافرەتانەی ڕەقی ھەبوو
بەڵام ئەو وا خەریکە گاڵتە بە ھەردووکمان ئەکات~تایھیۆنگ~ ئۆھ
بەڵێ خۆمم
نەمزانیبوو بەو شێوەیە ناوبانگم ھەیە ، ئەمە شانازییە بۆ من
کە لەلای تۆ ناسراوم
~ بە ڕووخسارە درووستکراوەکەمەوە بە ھەمان شێوە وتم
وە تێبینیم کرد ئێمە بەتەواوەتی بووینەتە جێی
سەرنجی لانیرا ~
YOU ARE READING
DARKNESS || KTH ||
Random~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر چۆک و وات لێ ئەکەم خۆت لێم بپاڕێیتەوە بۆ زیاتر . • ھەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم و بردنی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە !! « بەھیوای خوێندنەوە...