~~~تایھیۆنگ~ ھەمووتان بە نەفرەت بن
واتا چی سیخوڕێک لە ناوەوەی کۆشک ھەیە و
من ئێستا ئاگادار ئەکرێمەوە ؟؟
~ بە ھاوارەوە وتم لە ھۆڵی کۆبوونەوەکەم
کاتێک کە ھەموو کاربەدەستەکانم
لە چواردەوەری مێزە 20 مەترییەکە دانیشتبوون و ژمارەیان بە نزیکەیی 25 نەفرەت لێکراو بوو ~جیمین~ تکایە گەورەم
ھێمن بەرەوە دڵنیابە بە زوترین کات ئەیدۆزیەنەوە کە کێیە
~ بە ھێمنی وتی و ەئەمە زیاتر تووڕەیی کردم
کە ئەوان ھێشتاش نەیاندۆزیوەتەوە
من لێرە ھیچ لە پادشا و گەورەیەکی ئەوان ناچم~تایھیۆنگ~ دڵنیاتان ئەکەمەوە ھەمووتان لەسێدارە ئەدەم
ئەگەر لە ماوەی 3 ڕۆژ نەیدۆزنەوە کە کێیە !!
~ بە ھەمان شێوە ھاوارم کرد و
کێشام بە مێزە ئاڵتوونییە نازدارەکەدا و
ھۆڵەکەم جێھێشت بە تووڕەیی و تەنھا جیمین بوێری کرد بەدوام بێت ~جیمین~ تایھیۆنگ پێویست ناکات بەو شێوەیە شڵەژاوبیت
دڵنیابە زۆر زوو ئەیدۆزینەوە
ئێرە کۆشکی تۆیە
ھیچ شتێکی ئاسان نییە سیخوڕێک لێرە بە ئازادی بسووڕێتەوە
~ بە ھێمنی وتی وە دووبارە ناوی خۆمی بەکارھێنا
وەک ھەمیشە کاتێک بەتەنھاین
من و جیمین پەیوەندییەکی زۆر پتەومان ھەیە
ئێمە جگە لەوەی کە ھاوڕێی منداڵین پەیوەندی خوێنیشمان ھەیە
جیمین کوڕە مامی منە و
دۆزەخ
شتێک ھاتە مێشکم ~
YOU ARE READING
DARKNESS || KTH ||
Random~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر چۆک و وات لێ ئەکەم خۆت لێم بپاڕێیتەوە بۆ زیاتر . • ھەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم و بردنی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە !! « بەھیوای خوێندنەوە...