~21~

346 61 133
                                    




~~~

یونگی~ پادشا"ی ئاگرین
بەخێربێیت بۆ کۆشکەکەمان
بەڕاستی گەورەت کردین
من زۆر ئەترسام نەیەیت
وە لەم شانازییە بێبەشمان بکەیت
~ کوڕە دەرگاوانەکە لە من و جیمین وە کەنیزەکە تایبەتەکەم نزیک بۆیەوە و بە زەردەخەنەوە وتی
بەڵام زەردەخەنەیەکی زۆڵانە

من ئەمەوێت دەم و لووتی بشکێنم ئەو بە ئاشکرا بێڕێزی بە من ئەکات
ئەو ھێزی خۆیانم نیشان ئەدات
من بیرۆکەی باش بوون لە مێشکم ئەھێنمە دەرەوە
وە ھەموویان لەناو ئەبەم ~

تایھیۆنگ~ زۆر سپاس بۆ ئەم گەرم و گووڕییەت
منیش زۆر ئەترسام ڕۆژێک نەیەت
ببمە ھۆکارێکی شانازی بۆ ئەم کۆشکە
دەرگاوانی تایبەتی من
~ بە ھەمان شێوە وەڵامم دایەوە و بوومە ھۆی ئەوەی
زەردەخەنە ھیچ و پووچەکەی نەمێنێت
من ئەوم پێکا
دواتر نۆرەی خاتوونی شاژن دێت ~

یونگی~ ھاھاھ
من ھەر بەو شێوەیە گەرم و گووڕم
وە تۆ نیگەران مەبە
ئەزانم مانوویت وە پێویستت بە پشوودان ھەیە
ژوورێکی زۆر شاھانەت بۆ ئامادە کراوە بە تایبەتی
بۆ خۆت و کەنیزەکەت وە دەستە ڕاستەکەت بە ھەمان شێوە
بەڵام دوور لە ئێوە
~ یەک وشەی تر من لووتی ئەشکێنم
ئەو زۆر بێڕێزە ئەو خەریکە سنووری خۆی ئەبەزێنێت
من تەنھا ویستم دەستم بەرز بکەمەوە بۆ ئاستی ڕووخساری
وە دووبارە جیمین منی وەستاند و بە چاوەکانی
ھەوڵی ھێمن کردنەوەی ئەدام  پاشانیش ئەو ھیچ و پووچە ون بوو ~

تایھیۆنگ~ بۆچی تۆ واز لە من ناھێنیت ؟؟
من پێم وتیت کە ئەو نەمردووە
بینیت ؟؟
قسە بکە لەگەڵ تۆمە
بینیت ؟؟؟
~ تەنھا ھێمنی جیمین زیاتر من شێت ئەکات
من دڵنیابووم شتێک ھەیە وە گوومانەکەم ڕاست بوو
ئەوان زۆر زیرەکتر بوون لە ئێمە وە خاڵێکیان تۆمار کرد

من تەنھا ھاتم تا کچێکی تر ببینم لە جێی ڤالێنسیا
بەڵام ئەوە ڤالێنسیا بوو
ئەوە ئەو بوو کە بە منی وت  { تۆ یاری بە ماری سڕ ئەکەیت}
ئەو ڕاستی کرد ئەو خۆی سەلماند
بەڵام ئەو ھێشتا دووپشکەکەی منی نەبینیوە ~

جیمین~ بمبوورە تایھیۆنگ
بەڵام یاساکان
خۆت ئەوە باش ئەزانیت
~ نەفرەت
تەنھا ئەمەوێت بەسەر تووڕەییم زاڵ ببم
قژم بە دەستەکانم گەڕاندەوە دواوە وە
تێبینیم کرد بوومەتە جێی سەرنجی خاتوونی شاژن
کە بە شێوازێکی ئاسایی سەیرم ئەکات وە بێگوومان ئەو ئەترسێت
ئەوە وەک ئاوێکی ڕوونە

بۆیە تەنھا خواردنەوەکەم  بەرز کردەوە وە ھەمان زەردەخەنەی بەفیزم
پێشکەش کرد کە پێشکەشی کردم وە ڕاستەوخۆ چاوەکانی لەسەرم لابرد
وە زیاتر شڵەژا و وایکرد ھەستێکی خۆشم بۆ درووست ببێت
لە ناو ئەو ھەموو شتە خراپانە 

باشە بەڵام ئەمەوێت ئەوەش بڵێم کە
ھیچ شتێک ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە ئەو تاکە وە ھاوشێوەی نییە
ئەو نەفرەتییانە جوانە
وە ئەو نەفرەتییانە ھۆتە
ئەو ئەزانێت چۆن بەرامبەر ڕابکێشێت تەنھا بە ھەڵسووکەوتی
یاخود بە ھەڵبژاردنی جل و بەرگەکەی
ئەو جیاوازە ~




~~~




« ھیوادارم بەدڵتان بێت »

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now